ده‌مامك فرۆش

22/08/2020

دابان محەمەد

ئیتر له‌ پێش هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك، ده‌مامك فرۆشێك یان


ده‌ستگێڕێكى ده‌مامك په‌یدا ده‌بێت


كارگه‌ى دروستكردنى ده‌ستكێش هه‌بوایه‌ سزاكه‌ى دوو ئه‌وه‌نده‌ ده‌بوو!


كار وا بڕوات بڕیاره‌كانى ئه‌م حكومه‌ته‌ ته‌نیا بۆ‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى هه‌ولێره‌!


حكومه‌ت خۆى ڕێكارێكى خۆ پارێزى هه‌ڵگرتوه‌، به‌ وته‌ى خۆیان له‌ دواى 15 ى مانگ كۆرۆنا وه‌ك په‌تایه‌ك مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت(( فرۆكه‌خانه‌كان، سنوره‌كان، ده‌وامى حكومه‌ت و فه‌رمانگه‌كان، بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان)) ئاساین، ده‌رگا به‌ڕوى ده‌یان هه‌زار گه‌شتیار كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام سزاى نه‌به‌ستنى ده‌مامك 20 هه‌زار دیناره‌، كه‌ ده‌ڵێین دۆخى كه‌رتى ته‌ندروستیش باش نیه‌، نه‌خۆشخانه‌كانى كه‌رتى تایبه‌ت زیندو ده‌كرێته‌وه‌ و له‌ 500 هه‌زار به‌ره‌و ژور داخڵبونى هه‌ر نه‌خۆشێكى كۆرۆنایه‌، ئه‌وانه‌شى كه‌ ده‌ڵێن با حكومه‌ت ده‌مامك به‌ خۆڕایى دابین بكات، دور نیه‌ حكومه‌ت گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كارگه‌كه‌دا بكات! دواجار هه‌ر پاره‌ى میلله‌ته‌.


خۆپارێزى كۆرۆنا ئه‌گه‌ر ته‌نیا ده‌مامكه‌، كه‌واته‌ ئه‌و سێتى جل و به‌رگه‌ى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌به‌رى ده‌كه‌ن له‌ نه‌خۆشخانه‌كانى كۆرۆنا له‌ پێناو چى!
دڵنیام ئه‌گه‌ر كارگه‌ى دروستكردنى ده‌ستكێش هه‌بوایه‌، ئه‌وا سزاى له‌ده‌ستنه‌كردنى ده‌ستكێش دوو ئه‌وه‌نده‌ ده‌بو، چالێنجه‌كانى به‌ستنى ده‌مامك (( كاكه‌ ئارین، سه‌رۆكى حكومه‌ت و وه‌زیرى ته‌ندروستى)) چه‌ند كاریگه‌ریان هه‌بو،ئه‌م بڕیاره‌ش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌، كار وابڕوات بڕیاره‌كانى ئه‌م حكومه‌ته‌ به‌ بێ پاڵپشتى یاسایى و خوێندنه‌وه‌ى واقیع، ته‌نیا له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت!


ئه‌‌م بڕیاره‌، زیاتر په‌یوه‌سته‌ به‌ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانى حكومه‌ته‌وه‌، ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى مامه‌ڵه‌یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كاندا هه‌یه‌، ئیتر له‌ پێش هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك ده‌مامك فرۆشێك، یان ده‌ستگێڕێكى ده‌مامك دروست ده‌بێت، له‌وه‌ش زیاتر ئه‌‌گه‌ر زۆر جدى بن له‌ جێبه‌جێكردنى ئه‌م بڕیاره‌ بۆ بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان، ڕه‌نگه‌ به‌شى پۆلیسى ده‌مامك دروستبكرێت.