09/08/2020
450 هه‌زار كه‌س به‌ره‌وژور، میلاك و موچه‌خۆرى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ن، ده‌كاته (( یه‌ك له‌سه‌ر سێى كۆى موچهخۆرانى هه‌رێم)) مانگانه 93 ملیۆن دۆلاریش ده‌چێت بۆ موچه‌ى یه‌كه‌كانى 70 و 80 .
كه‌متر له مانگێكه 150 كه‌س له بنكه‌ى مه‌شق و ڕاهێنانى سلێمانى، ڕاهێنانیان پێكراوه بۆ دامه‌زراندن له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه!
چه‌ند ساڵێكه، یه‌كه‌مه‌كانى زانكۆ و په‌یمانگاكان، گرێبه‌ست و وانه‌بێژان، ده‌رچوانى دانه‌مه‌زراوى زانكۆ و په‌یمانگاكان داواى دامه‌زراندن ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ى گوێیان لێبگیرێت و كه‌سیان دابمه‌زرێن. به‌نوسراو و له هۆڵى په‌رله‌مان له وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌م پرسى، بێ وه‌ڵام بوو...
حكومه‌تێك تواناى دارایى نه‌بێت و موچه‌ى پێنه‌درێت!
وه‌زاره‌تێك به 450 هه‌زار موچه‌خۆره‌وه كه‌ركوكى پێ نه‌پارێزرێت و سه‌ركوتى خۆپیشاندنى پێبكرێت!
كارى له‌به‌ر نه‌ڕوات و به‌ردوام خه‌ڵكى بۆ دابمه‌زرێنرێت، جگه له به‌ئه‌منى كردن و به‌سه‌ربازگه كردنى هه‌رێم چ ناو و نیه‌ت و تهفیسرێك هه‌ڵده‌گرێت.
له‌گه‌ڵ ده‌یان ملیۆن دۆلار كۆمه‌كى دارایى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان، بوونى ده‌یان ملیار دۆلار له‌به‌رده‌ستى پارتى و یه‌كێتى، نه‌خزمه‌تیان كردن، نه یهكیانخستن و به‌نیشتمانیان كردن، ناكۆكى به‌رده‌وامى پارتى و یه‌كێتى، ڕۆژ دواى ڕۆژ دۆخى ژیان و گوزه‌رانى پێشمه‌رگه‌ى خراپتركردوه، چه‌ند ساڵێكه پله بهرزكردنهوهشیان ڕاگیراوه.
خه‌ته‌رێكى گه‌وره‌تر له‌سه‌ر پێشمه‌رگه هه‌یه، لیوا هاوبه‌شه‌كان كه ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان چه‌ند ساڵێكه خه‌رێكى سه‌رپێخستن و ڕێكخستن و مه‌شقكردن و پڕچه‌ككردن و بهنیشتمانى كردنیانن، به‌هۆى ده‌ستوه‌ردان و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى سیاسى و حزبى ((پارتى و یه‌كێتى)) و بهپرسهكانیان، وا ده‌بن به هێزى شه‌خسى.
هاوپه‌یمانان چه‌ند جارێك هه‌ردوو حزبیان ئاگاداركردوه‌ته‌وه پێیان وتون، ماندوبون له بونى ده‌ستێوه‌ردان و كۆنترۆڵكردنى حزبى و شه‌خسى ئه‌و هێزانه و ڕه‌نگه له داهاتودا به‌جێیان بهێڵن و هاوكارییه‌كانیشیان ڕابگرن....