كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ نایاساییه‌، نائاساییه.

22/06/2020

دابان محەمەد

له‌ بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، پرس به‌ ئێمه‌ نه‌كراوه‌(( وه‌ك فراكسۆنی گۆڕان)) دژی ده‌بوین وه‌ك چۆن ئێستا دژین و به‌ هێڵی سوری ده‌زانین، بڕیاره‌كه‌ نایاساییه‌، نائاساییه‌، ئه‌گه‌ر بۆ ده‌ربازبونیش بێت له‌ دۆخێكی كاتی، پێشتر ته‌ئكیدمان كردوه‌ته‌وه‌ و ئێستاش ته‌ئیكد ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌ نین، باشتره‌ ده‌ستكاری 100 له‌ 100 ی موچه‌ی پله‌ بالێكان بكرێت، نه‌ك بڕین و كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.


به‌ ڕاشكاوی ده‌بێت چه‌ند شتێك بوترێت.


له‌ دوای ده‌رچونی یاسای چاكسازییه‌وه‌، پارتی وه‌ك هێزی دژه‌ چاكسازی و به‌ربه‌ست، وێنای یه‌كێتی ده‌كات و ناوی ده‌بات، له‌بری دروستكردنی ئه‌م ته‌پ و تۆزه‌، باشتر بو ئه‌و هێزه‌ وه‌لێمێكی بۆ پارتی هه‌بێت، به‌تایبه‌ت (( یه‌كێتی وه‌ك پارتی)) جگه‌ له‌ حكومه‌ت به‌شداره‌ له‌ ده‌سه‌ڵات. به‌ده‌ر له‌وه‌ ده‌نگدان به‌ فوئاد حسێن له‌ به‌غداد و هه‌ڵگرتنی پارێز به‌ندی له‌ سۆران عومه‌ر به‌ هه‌ماهه‌نگی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی په‌رله‌مان! چه‌ند جارێكیش هه‌ڵمه‌تی پێچه‌وانه‌ی هاوسه‌رۆكان، دژی به‌رپرس و وه‌زیره‌كانی خۆی، ده‌یسه‌لمێنێت به‌ ئێستاشه‌وه‌ ئه‌م حزبه‌ زیاتر له‌ به‌ره‌ و باڵێكه‌.


پێشتر ته‌ئكیدم كردبوه‌وه‌، كه‌ 101 یه‌ك ڕێگا هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بیر له‌ ده‌ستكاریكردنی موچه‌ نه‌كاته‌وه‌. له‌ بازگه‌ی مه‌خمور، كۆمپانیایه‌كی سه‌ر به‌پارتی، هاوشێوه‌ی سه‌یرانبه‌ن، پاره‌ له‌ كاسبكار و بارهه‌ڵگره‌كان وه‌رده‌گرێت، هه‌فته‌ی پێشوش به‌ هه‌وڵی پۆلیسێك له‌ بنكه‌یه‌كی گومرگی خورماڵ، ڕێگه‌ له‌ باری قاچاغی جگه‌ره‌ گیراوه‌، هه‌مو ئه‌و پارانه‌ داهاتن بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و به‌سن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌كرێت!


كۆمپانیاكانی پارتی و یه‌كێتی كه‌ خزمه‌تگوزاری(( ئاو و كاره‌با و خۆڵ و خاشاك و عه‌ریزه‌یان وه‌رگرتوه‌)) كۆمپانیاكانی ئاسایشی گشتی ((سكیوریتی))، كۆمپانیاكانی خزمه‌تگوزاری نه‌وتی، كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و غاز، كۆمپانیاكانی خاڵه‌ سنورییه‌كان، باج و به‌خشین و ڕسومات، قاچاغی به‌رده‌وام بارته‌قای له‌ سه‌دا21 ی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران زیانیان له‌ داهات داوه‌، ئه‌وه‌ خودی داهاتی نه‌وت له‌ولاوه‌ بێت.


ده‌بو 15 بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ بواری داهات و خه‌رجی و دواتر یاسای چاكسازی پێش هه‌ر بڕیارێكی تر جێبه‌جێ بكرایه‌، 350 هه‌زار به‌ره‌وژور بندیواری پارتی و یه‌كێتی، 460 خانه‌نشینی پله‌بالێی نایاسای كه‌ موچه‌كانیان 6 ملیۆن به‌ره‌وژوره‌، هه‌زاران كه‌س كه‌ دوو موچه‌ به‌ره‌وژور وه‌رده‌گرن له‌ لق و كۆمیته‌ و مه‌ڵبه‌نده‌كان ده‌وام ده‌كه‌ن، بون به‌ نه‌زیفی دارایی و خواردنی مافی موچه‌خۆری ئاسایی.. .