17/08/2020
🔸خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ داهات وه‌ك حكومه‌ت ده‌یڵێت، گونجاندنى ملى موچەخۆ‌ره له‌گه‌ڵ چه‌قۆ.
🔸ده‌بێت وه‌زیرى دارایى ڕ‌ونى بكاته‌وه، له داهاتى نه‌وت و ناوخۆ، چه‌ند پاره‌ى ڕاده‌ستكراوه بۆ موچه.
🔸قه‌باره‌ى گه‌نده‌ڵى و قاچاغى و دزى (( نه‌وت و گومرگ))، له داهاتى حكومه‌ت زیاتره
١_ ڕونكردنه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران زۆر ڕوقایمانه نوسراوه،
نه شه‌فافه،
نه ڕاستگۆیانه‌یه وه‌ك ئه‌و دروشمانه‌ى هه‌ڵیان گرتوه.
زیاتر له 45 رۆژه موچه دواكه‌وتوه و باسى مانگانه ده‌كات!
به جێبه‌جێكردنى به‌شێكى یاساى چاكسازى، 300 ملیار دینارى عێراق، 45 دۆلار به‌ره‌وژور نرخى نه‌وت، 20 ملیار دینارى هاوپه‌یمانان و كۆكردنه‌وه‌ى داهاتى دوو مانگى نه‌وت و ناوخۆ و گومرگ، 45 رۆژ جارێك موچه بدرێت.
لانى كه‌م سه‌رۆكى حكومه‌ت 60 ملیۆن دۆلارێكى بهێنایه، ئه‌گه‌ر بۆ ئیحراجكردنى هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتیش بایه و داواى له یه‌كێتى كردبا پێكه‌وه ئه‌م كورتهێنانه پڕ بكه‌نه‌وه! ئه‌م لێبڕینى موچه‌یه نه‌كرایه.
٢_ پێویسته وه‌زاره‌تى دارایى ڕونكردنه‌وه بدات، له داهاتى ناوخۆ و نه‌وت، بۆ ئه‌م 2 مانگه چه‌ند پاره‌ى ڕاده‌ستكراوه. تا بزانین، قه‌باره‌ى گه‌ندڵى و به‌هه‌ده‌ردان و دزیكرن له‌و دوو بواره‌دا چه‌ند زیادى كردوه. خاڵى سنورى هه‌یه، به ڕێژه‌ى له سه‌دا سه‌د ئاڵوگۆڕى بازرگانى زیادیكردوه، به‌ڵام داهاتى نزیكه‌ى له سه‌دا 50 كه‌میكردوه!
٣_ ئێستا قه‌باره‌ى گه‌نده‌ڵى و قاچاغى، له داهاتى حكومه‌ت زیاتره و ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر ده‌بێت! خراپترین وشه‌ى فه‌رهه‌نگى كوردى ((خۆ گونجاندنه له‌گه‌ڵ داهات)) كه لاى من گه‌وجاندنى خه‌ڵك و موچه‌خۆرانه، خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ كام داهات؟ ئه‌و داهاته‌ى پارویه‌كه و له ده‌مى حزب ده‌كه‌وێته خواره‌وه بۆ حكومه‌ت!
به‌م دۆخه‌ى ئێستاوه ده‌بێت وه‌زیره‌كانى گۆڕان له‌وه تێبگه‌ن، خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ داهات، گونجاندنى ملى موچه‌خۆرانه له‌گه‌ڵ چه‌قۆ.