10/08/2019
لەم ساتەدا کە ئۆجالان پەیام دەنێرێت بۆ دەوڵەتی تورکیا و ئامادەی خۆی دەردەبرێت بۆ هێنانەکایەی ئاشتی و پێکەوەژیان، دەیەوێت لەلایەک کێشەی کورد چارەسەر بکات، کەئێستا تورکیا لەئاستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە خاڵی هەرەلاوازدایە، کوردیش لە ئاستی هەرەباڵادایە لە ناوچەکە، لەلایەکیتریش دەیەوێت وەک سەرکردەیەکی کارزمای گەلانی تورکیا رزگار بکات کە بەهۆی سەرۆکێکی بەرژەوەندی خوازەوە رووبەرووی گەمارۆ و نارحەتی زۆر بوونەتەوە لە ئێستا و ئایندەدا، ئەم پەیامەی ئۆجالان لە دۆخێکدایە کە ئۆردۆغان کەوتۆتە بەردەم چوار ئاڵنگاری گەورە کە ئەستەمە قبوڵی پرۆسەی ئاشتی بکات، پەیامی ئۆجالانی قبوڵ بێت.
یەکەم ئاڵنگاری بەردەم ئۆردۆغان ئەو دۆرانە گەورەیە بوو، کەبەهۆی کوردەوە گەورەترین شار تورکیا دۆراند کە بە رۆحی دەستەڵاتی خۆی دەزانی، هەروەها یەکەم هەنگاوی گەورەی سەرکەوتنی ئۆردۆغانیش بوو بۆ لوتکەی دەستەڵات، بەڵام بەدۆراندنی ئەم شارە بەپاڵپشتی کورد، زامێکی گەورەی خستۆتە دڵی ئۆرۆغان، پێناچیت ئەم هەنگاوەی ئۆجالان بۆ ئاشتی قبوڵ بکات، بەڵکو دەیەوێت ئەم زامە بەشەر پربکاتەوە، لەگرنگی پەیامەکەی ئۆجالانیش بۆ پرۆسەی ئاشتی کەم بکاتەوە، رێگا بە دروست بوونی ئاشتی نەدات، دەرگاشی بەسەر پرۆسەی ئاشتیدا داخستبێت، لەکاتێکدا پەیامەکەی ئۆجالان ئۆردۆگان و خودی دەوڵەتی تورکیا لەم هەموو کێشەیە رزگار دەکات.
دووەم ئاڵنگاری بەردەم ئۆردۆغان دروست بوونی چەند حیزبێکە کەپێشتر سەرکردەی ئێستای ئەم حیزبانە داینەمۆی سوراندن و هاوکاری تەواوی ئۆردۆگان بوون لەبەرێوەبردنی دەوڵەتی تورکیا، دوای خۆسەپاندنی ئۆرۆغان و دەرکەوتنی وەک دکتاتۆر، لەئێستادا دەنگۆی دروستکردنی چەند حیزبێک هەیە، لەلایەن ئەوانەی حیزبی ئێستا دەسەتەڵاتیان دروست کردوە، بەوەش ئۆردۆغانی خستۆتە بەردەم دووریانی سەخت، ئەگەر قبوڵی ئاشتی بکات ئەوا تەواوی رەگەزپەرستەکانی تورک دەخاتە بەرەی نەیاری، ئەگەریش قبوڵی نەکات ئەوا دەوڵەتی تورکیا دەخاتە قەیرانێکی گەرەتر، ئەوەش وادەکات بۆ خۆ رزگار کردن خۆی و حیزبەکەی بەردەوامبێت بە سەرقاڵکردنی گەلانی تورکیا بەشەرەوە، هەتاوەکو ئەم نارەزایەتیانەی رووبەرووی دەبێتەوە لە نێوخۆی تورکیا و دانەبەزینی ئاستی جەماوەرەکەی لە هەڵبژاردنی ئایندەی بەردەمی و مانەوەی لە لوتکەی دەستەڵاتدا، پێویستی بە هەنگاوێکە کە خەڵک سەرقاڵبێت ئەویش شەرێکی گەورەیە، بۆیە پەیامەکەی ئۆجالان بۆ ئاشتی قەیرانی نێوخۆی ئەکەپە و ئۆردۆغان قوڵتر دەکاتەوە،هەروەها خەڵکی تورکیاش باشتر و چاکتر دەرواننە دۆخی قەیرانەکان، ئەمەش بۆ هەڵبژاردنی ئایندەی ئۆردۆغان دۆرانێکی گەورەدەبێت، پەیامەکەی ئۆجالان چەندە سود بەخشە بۆ گەلانی تورکیا کە پێویستە خەڵکی هۆشمەندی تورک پاڵپشتی بکات، بۆ ئەوەی گەلانی تورکیا بەبەختەوەری بژن، ئەوەندەش ئۆردۆغان بەمەترسی بۆ سەرخۆی دەزانێ.
سێیەم ئاڵنگاری بەردەم ئۆردۆگان ئەوگەمارۆ ئابوریانەیە کە لەلایەن ئەمریکاوە بە هۆی بازرگانی لەگەڵ روسیا ئەنجامیداوە بەتایبەت کرینی موشەکی s400 کە ئەمەش ناتۆ و ئەمریکای نیگەران کردوە، بەوەش بریاریداوە گەمارۆ ئابوری بخاتە سەر تورکیا، ئەمەش تورکیا دەخاتە بەردەم قۆناغێکی نوێ و مەترسیدار، گەلانی تورکیا بەهۆی دروست بوونی گرانیەوە رووبەرووی نارەزایەتی گەورەدەکاتەوە، وادەکات ئۆردۆگان بۆ سەرقاڵکردنی خەڵکەکەی و ڕەوایەتی دان بە پرۆژەکەی بیر لە شەرێک بکاتەوە تاوەکو خۆی لە نارەزایەتیەکانی نێوخۆی تورکیا بشارێتەوە، وادەکات خۆی بشارێتەوە لە پرۆسەی ئاشتی و چارەسەرکردنی قەیرانەکانی نێوخۆی تورکیا، بەڵام پەیامەکەی ئۆجالان لەم ساتەدا بۆ ئاشتی، لەلایەک ئۆردۆغان و لەلاکەی تریش کاریگەری گەمارۆی ئابوری سەر گەلانی تورکیا کەم دەکاتەوە، بەوەش ئاسودەی خۆشی دەخاتە دەوڵەتی تورکیا، بەڵام بەرپرسەباڵاکانی تورکیا و لەناویشیاندا ئۆردۆگان لە پێناوی مانەوەی خۆی لەدەستەڵات چی بەسەر گەلانی تورکیادا دێت گرنگ نیە، گرنگ خۆیەتی لە لوتکەی دەستەڵاتدا ببنینێتەوە، تورکیاش رووبەڕووی قەیرانی گەورەی نێودەوڵەتی دەبێتەوە گرفت نیە، لە دروست بوونی دەوڵەتی تورکیاشەوە تا ئەمرۆ هیچ کاتێک هێندەی ئێستا دەوڵەتی تورک رووبەرووی قەیرانی نێودەوڵەتی نەبۆتەوە.
چوارەم ئاڵنگاری بەردەم ئۆردۆغان بوونی خۆرئاوەی کوردستانە، لە ئێستادا بۆتە مۆتەکەیەکی گەورە، ئەومۆتەکەیەی کە پەکەکە حوکمی کوردستانی خۆرئاوا لە سوریا دەکات و تەواوی جیهان پاڵپشتی ئەم هێزەدەکات، وەک پارێزەری ئاشتی لە جیهانیش تەماشای دەکرێت، ئەگەر ئۆردۆغان گوێ لەم پەیامە بگرێت دەبیت دان بەم دەوڵەتەدا بنێت و خەونی سەدان ساڵەی لەناوبردنی گەلی کوردی لەباربچێت، بۆیە ئێستا خۆر ئاوای کوردستان جیهانیشی خستۆتە بەردەم دووریانێکی گەورەتر، ئایا پشت لە ئەوهێزە دەکەن کە بوەهۆی لەناوبردنی داعش، یاخود روو دەکەنەوە بەلای ئۆردۆغان، بەڵام تا ئەم ساتە ئەمریکا و هاوپەیمانانی پاڵپشتی هەسەدە دەکەن، هەموو داواکانی تورکیا لەمەڕ خۆرئاوای کوردستانیان رەتکردۆتەوە، هەتاوەکو وەزیری بەرگری ئەمریکا پاڵپشتی خۆی بۆ خۆرئاوای کوردستان راگەیاند، ئۆردۆغانیش چەندین جارهەرەشەی هێرش کردنی بۆ سەر خۆرئاوای کوردستان کردوە و هەرەشەی ئەوەی کردوە کە رێگا بە دامەزراندنی هەرێمێکی کوردی لە خۆرئاوانادات، بەوەش پێناچیت ئۆردۆغان مل بۆ پرۆسەی ئاشتی بدات.
ئەمە وایکردوە تورکیا و جیهان لەبەردەم ئاڵەنگاری گەورەدا بوەستن، ئەگەر تورکیا هێرش بکات و جیهانیش بێدەنگبێت ئەوا جارێکیتر جیهان رووبەڕووی مەترسی گەورەی تیرۆر دەبێتەوە، جارێکیتر داعش دەبێتەوە بە گەورە ، هەروەها دەستەڵاتی وڵاتانی زلهێزیش بەرەوە کەمی و بەرژەوەندیەکانیشیان رووبەرووی مەترسی گەورە دەبێتەوە، ئەوکاتەش هەموو بەرژەوەندیەکانی خۆر هەڵات دەچیتەوە گیرفانی تورکیا.
بۆیە پەیامەکەی ئۆجالان لەم ساتەدا دەرگا خۆشبەختی بەسەر تەواوی گەلانی خۆرهەڵاتی ناوەراستدا دەکاتەوە، بەڵام گوێنەگگرتن لەم پەیامە درێژەدانی ئۆردۆگان بەشەڕ، خۆرهەڵاتی ناوەراست دەکاتە یەک پارچە لە ئاگر و خۆشبەختی ناهێڵێت، ئەوەی پێویستە نەک هەر تورکیا بەڵکو تەواوی جیهان گوێ بۆ پەیامەکەی ئۆجالان بگرن، لەناویشیاندا سەرۆک و بەرپرسانی خۆرهەڵات بەوردی گوێ بۆ پەیامەکەی ئۆجالان رابێرن و بە جدی کاری لەسەر بکەن ئەگەر بیانەوێت ناوچەکە ناوچەیەکی ئارامبێت، چونکە بە هێرشکردنە سەر کورد تەواوی بەرژەوەندی وڵاتانی زلهێز و وڵاتانی ناوچەکە دەکەوێتە مەترسی، چونکە تورکیا هەر بە لەناوبردنی کورد دڵی ئاو ناخواتەوە، بەڵکو بەردەوام دەبێت لە هێرشەکانی و تەواوی جیهان دەخاتە مەترسی گەورە، هەر ئەوەشە وایکردوە کە وڵاتانی جیهان و لە ناویشیاندا ئەمریکا نەیەوێت پشت لەگەلی کورد بکات، لەلایەک بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی لە ناوچەکە، لەلایەکیتریش بۆ ئەوەی رووبەرووی نارەزایەتی ناوخۆی گەلی ئەمریکا و وڵاتانیان نەبنەوە. بۆیە پێناچیت رێگا بەتورکیا بدرێت هێڕش بکات، بەڵام ئەوەی پاڵپشتی تورکیا دەکات بۆ هێڕش کردنە سەر خۆرئاوا رەنگە رووسیا بێت، تاوەکو شەرمەزاری عفرین لەسەرخۆی بسرێتەوە. رەنگە هانی ئۆردۆغانیش بدات کە پەیامی ئۆجالان بۆ ئاشتی رەت بکاتەوە و نەچێتە ژێر باری پرۆسەی ئاشتی.
دوا پەیامی ئۆجالان تورکیا خستۆتە بەردەم دووریانی شکت و سەرکەوتن، ئەگەر سەرانی تورکیا لەم دۆخەیاندا ژیرانە بیربکەنەوە، ئەگەر ئاسودەی دەوڵەتی تورکیایان دەوێت دەبێت بچنە ژێرباری پرۆسەی ئاشتی وپێکەوەژیان و داننان بە مافی کورد و ئەوپیڵە ژەهرەی نزیکە سەدەیەکە بەدیاریەوەن دەبێت بینۆشن، تازوتر نۆشی بکەن، لەم عازەبە زووتر رزگاریان دەبێت، بەڵام ئەگەر تورکیا بەردەوام بێت لەسەر مانەوەی ئەم شەرە ئەوا تورکیا زیاتر توشی نەهامەتیدەکات و دواجار بە کۆتای هاتنی خۆی کۆتای دێت، پەیامی ئۆجالان بنەبری تەواوی کێشەکانی تورکیایە. هەروەها تورکیا و ئۆردۆغانیش ئەگەر گوێ بە داواکەی ئۆجالان نەدەن، ئەوا تورکیا رووبەڕووی رەخنەیەکی تووندی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێتەوە لەلایەک، لەلایەکیتریش هەنگاوێکی گەورەشی لەبەردەم کوردە کردۆتەوە، گەلی کوردی لە قۆناغێکەوە دەگوازێتەوە بۆ قۆناغێکی باڵاتر کە کردنەوەی گەورەتری دەرگایە بەرووی خۆرئاوای کوردستاندا، لەسەر ئاستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کە زیاتر پاڵپشتی بەدەست بهێنێ.