02:05 - 28/01/2019
سه‌گه ناوداره‌كه‌ی باكووری كوردستان
كه سه‌گی كانگاڵ ده‌بینی بیرت ده‌چێته‌وه تۆ سه‌یری
ئاژه‌ڵێك ده‌كه‌ی به‌ناوی سه‌گه‌وه، یه‌كسه‌ر له خۆت ده‌پرسی هه‌ر ناوی شێر به‌دناوه،
ئایا سه‌گی كانگاڵ به به‌ڕاستی سه‌گه؟
له ناوچه‌ی سیواسی باكوری كوردستان، جۆره سه‌گێكی
ناودار هه‌یه كه بۆته مایه‌یی سه‌رنجی ئه‌وانه‌ی سه‌رقاڵی به‌خێوكردنی سه‌گن و
سه‌گ له ماڵه‌وه ڕاده‌گرن.
سه‌گی كانگاڵ به‌ده‌ر له ناوچه‌كانی توركیا، له ئێران
و ئازه‌ربایجان هه‌یه، له كوردستانی خۆمانیش زۆرجاربه‌و سه‌گانه‌ی كه گه‌وره‌ن
ده‌ڵێن هاوشار، كێ ناڵێت سه‌گی كانگاڵ باوه گه‌وره‌ی هاوشاره‌كانی ئێمه بن؟
ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئه‌م سه‌گه ناوچه‌ی سیواسی توركیایه، له‌و
ناوچانه به زۆری بۆ شوانی و پاراستنی كێڵگه و ڕه‌زو باخ به‌كارده‌هێنرێن. ڕۆژانه
حه‌وت كیلۆ گرام گۆشت ده‌خوات، له ماوه‌ی 10مانگدا پێده‌گات، نرخی هه‌ندێكیان ده‌گاته
20 هه‌زار یۆرۆ. به پێی وته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، ئه‌وان كه‌متر ئه‌و سه‌گانه ده‌فرۆشن
و نایانه‌وێت په‌رت و بڵاو ببنه‌وه.
كێشی سه‌گی مێینه‌ی(ده‌ڵ، دێڵ) كانگاڵ له نێوان 41 كیلۆگرام بۆ 54 كلیۆگرامه
كێشی سه‌گی نێرینه‌ی(گه‌ماڵ)كانگاڵ له نێوان 50 كلیۆگرام
بۆ 66 كلیۆگرام ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێك له پزیشكانی به‌یتاڵ له‌م دواییانه به
پێی ڕاپۆڕتێكیان سه‌گی نێرینه‌ی كانگاڵ پێوانه كراوه تاوه‌كو 80 كلیۆگرام هه‌یه.
به‌رزی باڵای مێینه‌كانیان 72سانیتمه‌تر بۆ 77 سانیمه‌تر ده‌بێت،
نێریینه‌كانیشان 78 سانیمه‌تر تاوه‌كو 100 سانتیمه‌تر ده‌بن.
له خه‌سڵه‌ته تایبه‌تیه‌كانی ئه‌م سه‌گه ئه‌وه‌یه كه
هۆشیاركه‌ره‌وه‌يه
سه‌ربه‌خۆیه
هه‌ستیاره
خۆ پارێزه
سه‌ربه‌خۆیانه مامه‌ڵه ده‌كات
ئارامه
ره‌نگه‌كانیان
ئه‌م سه‌گه‌ناسراوه هاوشێوه‌ی سه‌گه‌كانی دیكه ڕه‌نگه‌كانیان
جیاوازه به‌ڵام به زۆری ئه‌م ڕه‌نگانه‌یان هه‌یه:
بۆر، قاوه‌یی زه‌ردباو، خۆڵه‌مێشی، شێ.