06:18 - 23/01/2019
چی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكه‌ی پارتی و گۆڕاندا هه‌بوو ؟
رۆژی سێشه‌ممه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی
دیموكرتی كوردستان، دانیشتنی چواره‌میان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م ئه‌نجامدا،
دانیشتنی ئه‌مجاره جدیه‌تی زیاتری به خۆیه‌وه بینی و هه‌ردوو لا هه‌نگاوێكی
تریان بۆ نزیكبوونه‌وه له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ نا، ئه‌ویش قسه‌كردن بوو له‌سه‌ر
ورده‌كاری پۆسته‌كان و داواكارییه‌كانی هه‌ردوولاش خرانه سه‌ر مێزی گفتوگۆ.
له‌و دانیشتنه‌دا، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رونتر قسه‌ی
كرد و له‌ناو وه‌ره‌قه‌ی داواكارییه‌كانی، شێوازی حكومڕانی داهاتووی هه‌رێم به‌ركه‌وته‌كانی
له كابینه‌ی نوێ و گره‌نتی مانه‌وه‌یان له حكومه‌ت و پۆسته‌كانی گۆڕان هه‌بوو.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كەوە دراوه به په‌یسه‌رپرێس له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گۆڕان جگە لە پرۆژەیەك بۆ كارنامەی
حكومەت پرۆژەشی بۆ چاكسازی لەچەندین بواردا خستۆتە ڕوو.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌متر له دووساڵ به‌شداری
له كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێم كرد، كاتێك ره‌خنه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌زمونی
گۆڕان له حكومه‌ت ده‌گیرێت ، به‌رپرسانی حزبه‌كه ده‌ڵێن" نه‌ماتوانیوه به‌شداری
راسته‌قینه‌ی حكومه‌ت بین" بۆیه ئه‌مجاره‌ش یه‌كێك له داواكاریه‌كانی گۆڕان
له پارتی ئه‌وه‌بووه كه هەموو لایەنە بەشداربووەكانی حكومەت دەسەڵاتیان هەبێت و
بەشداری هیچ لایەنێك شكڵی نەبێت، به‌رپرسانی باڵای حیزب كێشه بۆ كاری وه‌زاره‌ته‌كان
دروست نه‌كه‌ن.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا
گۆڕان داوای ئه‌وه‌یكردووه كه له‌هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم نوێنه‌رایه‌تی
هه‌بێت و بۆ ئەمەش داوای چەند بریكار
وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی و چەند وەزارەتێكی كردووە، لەوانەش وەزارەتی دارایی و
پێشمەرگە لەبەرامبەردا پارتی رایگەیاندووە دوای پێكهێنانی كابینەی حكومەت گفتوگۆ
لەسەر پۆستەكانی تری وەك بەرێوەبەری گشتی و بریكار وەزیر و نوێنەر لە دامەزراوەكان
دەكەن.
یه‌كێك له‌و خاڵه ناكۆكییانه‌ی نێوان گۆڕان و
پارتی سیاسه‌تی ئابوری سه‌ربه‌خۆ بووه كه پارتی دیوكراتی كوردستان خۆی به خاوه‌نی
ده‌زانێت، به‌ڵام گۆڕان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راشكاوانه به به‌رپرسانی پارتی
گوتوه" وا باشتره حكومه‌ت ده‌ستبه‌رداری ئابوری سه‌ربه‌خۆ ببێت و نةوت
رادەستی بەغداد بكات و پشكی خۆشی لەبودجە بەتەواوەتی وەربگرێت.
له‌باره‌ی گره‌نتی مانه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌ت
و دوباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌زمونی ساڵی 2015 گۆڕان پێی باش بووه لایەنێكی دەرەكی
وەك ( نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق یان باڵیۆزخانەی ئەمریكا، یان حكومەتی
بەغداد چاودێری رێككەوتنی لایەنەكانی هەرێم بێت بۆ ئەوەی ئەزمونی چوار ساڵی
رابردوو دووبارە نەبێتەوە).
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه جارێكی تر
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌ی بۆ به‌رپرسانی پارتی دووپاتكرده‌وه كه ده‌یه‌وێت،
سیستمی حكومڕانی په‌رله‌مانی بێت و كاریش بۆ چه‌سپاندنی ده‌كات، ئه‌مه‌ش ئه‌و
ناكۆكییه بوو كه له ماوه‌ی رابردوودا پارتی و گۆڕان بۆ چه‌ند فرسه‌خێك له‌یه‌ك
دوورخسته‌وه و به‌هۆشیه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان دكتۆر یوسف له په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌ت دورخرانةوة.
له‌باره‌ی به فعلی نه‌هێشتنی دوو ئیداره‌یی و
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دوو ئیداره‌یی له هه‌رێمی كوردستان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
پێشنیارێكی نوێی خستوه‌ته به‌رده‌ستی پارتی و پێی باش بووه، له 20% پۆسته‌كانی
سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵبجە بدرێتە پارتی و له به‌رامبه‌ریشدا له 20%
پۆسته‌كانی پارێزگای هه‌ولێرو دهۆك بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی
كوردستان بێت.
یه‌كێك له‌و داواكاریانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
هه‌ر به زوویی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌لایه‌ن پارتییه‌وه ره‌تكرایه‌وه، ئه‌وه‌بووه
كه گۆڕان داوایكردووه هیچ حزبێكی كوردستانی مافی ئەوەی نه‌بێت لەگەڵ وڵاتانی
دراوسێ رێككەوتن بكات بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەناو خاكی هەرێم.
له كۆتایی دانیشتنه‌كه‌شدا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
داوای له وه‌فدی باڵای پارتی كردووه، كه كارنامەی حكومەت رەنگدانەوەی لایەنە
بەشداربووەكانی كابینەی نۆیەم بێت و لەپەرلەمانیش دەنگی لەسەر بدرێت.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان پارتی دیموكراتی كوردستانیش، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا
چه‌ند داواكارییه‌كی ئاڕاسته‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كردووه، كه یه‌كێكیان گره‌نتی
دانی مانه‌وه‌ی گۆڕانه له كابینه‌كه و نه‌بوونه‌وه‌یه‌تی به ئۆپۆزسیۆن.
پارتی و گۆڕان له ئێستادا وا ده‌رده‌كه‌وێت قۆناغی ململانێ سه‌خته‌كانی
رابردوویان تێپه‌ڕاندووه و هه‌ردوو لا ویست و داواخوازیان له‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی
په‌ڕه‌یه‌كی نوێیه، كه‌متر له كۆبوونه‌وه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت
توشی گرفت ده‌بن، پێشتر ئه‌م دوو لایه‌نه له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و چۆنێتی
حكومڕانی هه‌رێم كێشه‌ی گه‌وره‌یان له نێواندابوو، به‌ڵام ئه‌مجاره له‌سه‌ر مێزی
گفتوگۆكه رووبه‌ڕوو داواخوازییه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بۆ یه‌كتری ده‌خه‌نه‌ڕوو،
هه‌ر بۆیه پارتی رۆژی سێشه‌ممه به ڕوونی ئه‌وه‌ی به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گوتووه،
كه ده‌یه‌وێت بزوتنەوەی گۆڕان پشتیوانی كاراكردنەوەی
سەرۆكایەتی هەرێم بكات و دەنگیش بە كاندیدی پارتی بدات.
هه‌روه‌ها پارتی داوای ئه‌وه‌شی له گۆڕان كردووه كه رێككەوتنی گۆڕان و پارتی بۆ دابەشكردنی پۆستەكانی حكومەتی هەرێم
رەنگدانەوەی لەسەر كاری فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەران هەبێت. سەبارەت بە
پۆستەكانیش پارتی پێشنیاری جێگری سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی دەستەیەك و وەزیری
پەروەردە و پلاندانان و شارەوانی بۆ گۆران كردووة، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و
پۆستانه‌ی ره‌تكردبوه‌وه و لەبەرامبەردا داوای جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری
پێشمەرگە و دارایی و وەزارەتێكی خزمەتگوزار و دوو ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش و
ژمارەیەك بریكار وەزیری كردووە كە بریكاری وەزیری سامانەسروشتیەكانی حكومەتی
هەرێمیشی تێدایە.