ڕاپۆرتی کوردستانی

12:49 - 23/01/2019

له‌ مه‌رگه‌وه‌ بۆ ژیان‌

پەیسەر

دوای داگیركردنی ناوچه‌ی شه‌نگال و ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی ئیسلامی له‌ عێراق و شام(داعش) ئێزدییه‌كان ڕووبه‌ری ماڵوێران و كوشت و بڕ ڕفاندنی نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كچ و ژنیان.

به‌ده‌ر له‌وه‌ش چه‌ندین گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی ئه‌وان له‌ دوای شكستی داعش له‌ عێراق دۆزرانه‌وه‌، هه‌زاران كه‌سیشیان ئاواره‌ی وڵاتان بوون. له‌ ئێستادا ئه‌وان ورده‌ ورده‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی پێشتر تێیدا نیشته‌جێبوون، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان هه‌میشه‌ مه‌رگی ئازیزان و ڕفاندنی پاكیزه‌كانیان له‌ پێش چاوه‌. ئه‌وان كۆڵناده‌ن و دیسان ژیان ده‌بووژێننه‌وه‌. 

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز به‌ وێنه‌وه‌ و ژیانی ئێزیدیه‌كانی خستۆته‌ به‌ر دیده‌ی جیهان كه‌ ئێزیدییه‌كان ژیان بوونیات ده‌نێنه‌وه‌. زۆرێك له‌و وێنانه‌ش له‌لایه‌ن وێنه‌گری به‌ توانا "ئمیلینه‌ مالفاتۆ"وه‌ گیراون.