06:30 - 19/01/2019
"کوردایه‌تی ئێمه وه‌ک نوێژی فه‌رز وایه که مرۆڤ بۆ خواکه‌ی ده‌یکات"
هه‌ر کاتێك ده‌چووه
سه‌ردانی گوندێك تاوه‌كو باسی مه‌سه‌له‌ی كورد و كێشه سیاسیه‌كانی كوردستان باس
بكات، سه‌ره‌تا هیچی نه‌ده‌گوت تا وه‌ك دابونه‌ریتی كوردان، چای بۆ ده‌هات
ئه‌ویش چایه‌كه‌ی ده‌كرد به بیانوو تاوه‌كو له‌و رێگایه‌وه گوندنیشیان هۆشیار
بكاته‌وه، هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چایه‌كه ده‌هاته به‌رده‌ستی ده‌یگوت"چای
ناخۆمه‌وه تاکو کوردستان ڕزگار نه‌بێت) له‌وێوه درێژه‌ی به قسه‌كانی ده‌دا. عه‌زیز
پشتیوان سه‌ركرده‌و خه‌مخۆری كورد و شاره پهراوێزخراوهكهی خانه‌قین بووه، وه‌كو
ده‌گوترێت خانه‌قین هه‌میشه ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ی سیاسی و هونه‌رمه‌ند و شاعیری
تێدا هه‌ڵكه‌وتووه، به‌ڵام به هۆی دووری ناوچه‌كه و قه‌تیسمانی له نێوان ئێران
و عێراق و كوردستان، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ نه‌لواوه كه‌سه‌كانیان به پێی
پێویست بناسرێن. عه‌زیز پشتیوان یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شداربووه له دانانی
ئهلف و بێی كوردی و جگه له‌وه‌ش سێ كوڕ و كچێكی بوونه شه‌هیدی خاكی كوردستان.
عه‌زیز
پشتیوان كێیه؟
عه‌زیز پشتیوان
كوڕی نوور محه‌مه‌د كوڕی یاروهیسیهو له ساڵی 1912 له گوندی
پیرانی سه‌ربه شارۆچكه‌ی خانه‌قین له دایكبووه‌وه و كاتێك جه‌نگی یه‌كه‌می
جیهانی به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت، له ساڵی 1917 ڕووده‌كه‌نه گوندی سه‌وزبڵاغ له
نزیكی شاری خانه‌قین به‌ڵام جارێكی دیكه و ساڵی 1920 ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شاری خانه‌قین
و له گه‌ڕه‌كی كۆردهری ئه‌و شاره و نزیك ئاوی ئه‌ڵوه‌ن نیشته‌جێ ده‌بن. هه‌ر له
خانه‌قین خوێندنی سه‌ره‌تایی ته‌واو ده‌كات و ساڵی 1928 ده‌چێته پایته‌ختی عێراق
و له خوێندنگای پیشه‌سازی درێژه به خوێندن ده‌دات.چوار ساڵ دواتر له هه‌مان
شوێن ده‌ست به‌كار ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی خوێندنگاكه یه‌كه‌م
ده‌بێت، ده‌بێته به مامۆستا.
یه‌كه‌مین
دوور خستنه‌وه‌ی سیاسی
ئه‌و له ته‌مه‌نی
16 ساڵی رووده‌كاته به‌غدا به مه‌به‌ستی خوێندن، به‌ڵام گوڵی كوردایه‌تی له
ناخیدا چه‌كه‌ره ده‌كات تاوه‌كو چوار ساڵ خوێندنه‌كه‌ی خۆی ته‌واو ده‌كات، دوای
ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی كاری مامۆستای له ساڵی 1932 دوور ده‌خرێته‌وه بۆ
خوێندنگای (فاڵچیه)ی پارێزگای عه‌مماره، ماوه‌ی پێنج ساڵ وه‌كو دوور خراوهیهك
له‌و پارێزگایه ده‌ژی، دوای ساڵی 1937 ده‌گوازرێته‌وه
بۆ شاری خانه‌قین و له خوێندنگای(قوڵه)ی سه‌ره‌تایی وه‌كو مامۆستا دیسان ده‌ست به‌كاربووه.
پێش ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئه‌و كاته‌ی عێراق پێی بزانن له 30ی ئایاری 1930 په‌یوه‌ندی
به (یانه‌ی سه‌ركه‌وتن)ی كوردانه‌وه ده‌كات و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌بێت به
جێگای باوه‌ڕ و متمانه‌یه‌كی ته‌واو له لایه‌ن مامۆستا مه‌عروف جیاوك، په‌یدا ده‌كات.
عه‌زیز پشتیوان ده‌ستبه‌جێ كار بۆ پشتگیركردن و چه‌سپاندنی ئه‌و یانه‌یه ده‌كات و
به‌هۆی یانهكهشهوه ده‌بێت به هاوڕێی محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ و تۆفیق وه‌هبی
جه‌ماله‌دین بابان.
كۆمه‌ڵه‌ی
پشتیوان و حزبی هیوا
به‌هۆی
هۆشیاری له ڕاده‌به‌دری عه‌زیز پشتیوان بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد و تێكه‌ڵاوبوونی به
مامۆستا كورده‌كانی به‌غدا، هه‌ریه‌ك له مسته‌فا شه‌وقی و ئه‌مین ڕه‌واندزی و
میرحاج ئه‌حمه‌د و محه‌مه‌د ئه‌مین كاكه فه‌ندی حه‌وێزی، عه‌بدولمه‌جید لوتفی خهڵخوزی،
له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان به یه‌كه‌وه ده‌بن بۆیه بڕیار ده‌ده‌ن ببنه پارێزه‌ری
دامه‌زراندنی ڕێكخراوی (كۆمه‌ڵه‌ی پشتیوان) كه كاری ڕێكخراوه‌كه پشتگیری كێشه‌ی
كورد ده‌بێت له دوای لێدانی بزووتنه‌وه‌كه‌ی شێخ مه‌حمودی حه‌فیده‌وه له لایه‌ن
ئینگلیزه‌وه. لێره‌وه عه‌زیز پشتیوان پشتی خۆی ده‌كات به پرد تاوه‌كو ڕۆڵه‌كانی
كورد به‌سه‌ریدا بپه‌ڕنه‌وه و به‌و مه‌رجه‌ی هیچ كه‌سێك له ئاوی خیانه‌تی كورد و
بیری داگیركه‌ران نه‌خنكێت. هه‌ربۆیه له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی حزبی هیوا له 17ی ئایاری
1939مامۆستا ره‌فیق حلیمی ده‌بێته دامه‌زرێنه‌ری حزبه‌كه له‌سه‌ر هه‌یكه‌لی(داركه‌ر)حزبهكهیدامهزراند.عه‌زیز
پشتیوان ده‌بێته یه‌كێك هاوكار و دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و حیزبه. هه‌مان ڕۆژ له‌گه‌ڵ
هاوڕییه‌كی به‌ناوی دكتۆر تاهیر به‌هجه‌ت مه‌حمود مه‌ریوانی. هه‌ركه ده‌گه‌نه
سلێمانی ڕه‌فیق حلمی به عه‌زیز پشتیوان ده‌ڵێت" زۆرجار ناوتم بیستووه به‌رنامه‌م
دانابوو ڕۆژێك چاوم پێت بكه‌وێت." بۆیه له ساڵی 1944 وه‌كو نوێنه‌ری خانه‌قین
به‌شداری كۆنگره‌ی حزبی هیوا ده‌كات له شاری كه‌لار.
ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی
ساڵی 1948ی خانه‌قین
له‌كۆتایی جه‌نگی
جیهانی دووه‌مدا، برسێتی و گرانی شمك له بازاركانی عێراق ده‌گاته لووتكه. ئه‌مه‌ش
وایكرد كه خه‌ڵكی خانه‌قین بڕستیان لێ ببڕێت و هیچ شتێكیان نه‌بێت بیخۆن و بیخۆنه‌وه.
له‌ولاوه هه‌ندێك ده‌وڵه‌مه‌ندی شاری به‌غدا به سه‌دان ته‌ن له برنج و گه‌نم له
كۆگاكانی وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری خانه‌قین هه‌ڵگرتووه له‌وێوه به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی
بۆ بازرگانی گه‌وره‌ی عیراقی (شه‌فیق عدس) ڕه‌وانه بكرێن.
له پێنجی
نیسانی 1948 خۆپیشاندانێكی گه‌وره له خانه‌قین له‌به‌رامبه‌ر قایمقامیه‌تی شاره‌كه
ڕێكده‌خرێت.ئه‌وانه‌ی هانی خه‌ڵكیاندا بۆ ڕاپه‌رینه‌كه هه‌ریه‌ك له عهزیزپشتیوان
و مه‌لا عارف یه‌حیا عه‌بدولعه‌زیز بوون و زۆربه‌ی خوێندكار و مامۆستا و كرێكار و
كاسبكار و جوتیاریان بوونیان هه‌بوو. ئه‌وه‌ی گرنگه له‌م ڕاپه‌ڕینه‌دا ژنان
ڕۆڵێكی به‌رچاویان له‌و راپه‌ڕێنه گێڕا. دروشم و هوتافی ئه‌وكاته ئه‌وه بووه.
-چه
توان(چیتان ده‌وێت)
-گه‌نم
تواین(گه‌نمان ده‌وێت)
دواتر ژنێك به‌ناوی
به‌دریه عه‌ره‌ب كه ده‌كاته دایكی هونه‌رمه‌ند ناسر حه‌سه‌ن پارچه خشتێك ده‌كێشێت
به‌سه‌ری توفیق موختاری قایمقامی خانه‌قین، ئه‌ویش ناچار ده‌بێت ڕابكات. خۆپیشانده‌ران
له ماڵ ده‌ریده‌كه‌ن و داوای لێده‌كه‌ن گه‌نمه‌كه كوا؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت گه‌نم خۆ
له گیرفانی من نییه كه لێی ده‌پرسن له كوێیه ده‌ڵێت له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر.
خه‌ڵكی ڕوو له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌كه‌ن و ده‌رگاكانی كۆگاكه ده‌شكێنن.
سه‌رجه‌م كاغه‌زه‌كانی ناوی ده‌سووتێنن. ئه‌وه‌ی ڕۆڵی سه‌ره‌كی له‌م كاره هه‌بووه
(ڕه‌فیق كامل ئه‌فه‌ندی)بووه.هه‌ربۆیه 555 گونییه گه‌نم برا و 55 گونییه برنجیش
برا. ئه‌و خواردنانه هی شه‌فیق عدهس و بریكاره‌كه‌ی كابرایه‌كی جوله‌كه بووه به‌ناوی
موشی حایم.
یه‌كێك له
شایتحاڵهكانی ئه‌و كاته ده‌ڵێت كاتێك خۆپیشانده‌ران چوونه ناو كۆگاكه‌وه،
گونییه یان هیچ شتێكی دیكه‌یان پێنه‌بوو، بۆیه ناچاربوون پانتۆڵه‌كانیان پڕ بكه‌ن
له گه‌نج و برنج، بۆیه به‌جلی ڕووتی ده‌گه‌ڕانه ماڵه‌وه.
ئه‌م
خۆپیشاندانه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه عهزیزپشتیوان و هاوڕێكانی نه‌هێڵن خه‌ڵكی خانه‌قین
له‌وه زیاتر برسیان بێت.
عه‌زیز
پشتیوان و ئهلف و بێی كوردی
هه‌ر له ساڵی
1951ه‌وه كه ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار ئهلف و بێی كوردی چاپ ده‌كات، مامۆستا عه‌زیز
پشتیوان ئه‌و كاته له خانه‌قین مامۆستا بووه و خۆی بۆ خۆی له‌سه‌ر ته‌خته ڕه‌ش
به كوردی فێری خوێندكاره‌كانی ده‌كرد. ساڵی 1959 مامۆستا ئه‌مین باڵدار خولێك ده‌كاته‌وه
له‌و خوله‌دا عه‌زیز پشتیوان میوانی خوله‌كه ده‌بێت. ئه‌وانه‌ی له‌و خوله‌دا وانه‌یان
ده‌گووته‌وه هه‌ندێكیان مامۆستا نه‌بوون. له‌وانه‌ش ئه‌حمه‌د كه‌لاری و محه‌مه‌د
به‌رید. مامۆستاكانی ئه‌و خوله‌ی زمانی كوردی له خانه‌قین ئه‌مانه بوون:
مامۆستا ئیبراهیم
ئه‌مین باڵدار
مامۆستا عه‌زیز
پشتیوان
مامۆستا عه‌بدوڵا
قه‌رداغی
محه‌مه‌د مه‌حمود
یاسین جاف
ئه‌حمه‌د كه‌لاری
مامۆستا محه‌مه‌د
ئه‌مین محه‌مه‌د میرانی
مامۆستا محه‌مه‌د
حوسێن كورده
مامۆستا شفیق
مه‌حمود حسین جاف
له هاوینی ئه‌و
ساڵه‌دا عه‌زیز پشتیوان خه‌ریكی گووتنه‌وه‌ی وانه ده‌بێت له ناو بازاری خانه‌قین
له لایه‌ن گروپێكی گێره شێوێنهوه كه ناویان(به‌رگری گه‌ل) سه‌رجه‌میان كارمه‌ندی
میری بوون. گیروگرفتیان دروست كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگایه‌وه هه‌لومه‌رجی به
كوردی خوێندن له خانه‌قین سه‌رنه‌گرێت.
كوردایه‌تی وه‌كو نوێژ فه‌رزه
عه‌زیز
پشتیوان له‌گه‌ڵ درووستبوونی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رده‌وام خه‌ریكی پاڵپشتی
بووه له‌و حیزبانه‌ی كه خه‌می نه‌ته‌وه‌یان له كۆڵناوه، بۆیهلهناو پارتی
دیموكراتی كوردستان كه‌سێكی خۆشه‌ویستی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و سه‌رانی پارتی ده‌بێت،
بۆیه له‌نێوان ساڵه‌كانی 1967 ، 1968، 1969 ده‌بێت به به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی
دیموكراتی كوردستان. له 4/9/1969 ده‌گیرێت و ڕه‌وانه‌ی زیندانی قه‌سر نیهایه‌ی
ترسناك ده‌كرێت.
ساڵی 1958 پارتی دیموكراتی كوردستان كه ناوی
150 كه‌س ده‌داته به حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولكه‌ریم قاسم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سانه
بتوانن كاری سیاسی بكه‌ن له‌ناو ئه‌مانه‌شدا عه‌زیز پشتیوان یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه.
دوو ساڵ پێش نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلول واته له ساڵی 1973 ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کر سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بوو٬ له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا دوو که‌سی نارد بۆ لای عه‌زیز پشتیوان له خانه‌قین، جاری یه‌كه‌م ته‌ها یاسین ڕه‌مه‌زان بوو که سه‌رۆک وه‌زیران ناردبووی بۆ ئه‌وه‌ی عه‌زیز پشتیوان بکه‌ن به وه‌زیر،به‌ڵام عه‌زیز پشتیوان به نێردراوه‌كه‌ی حكومه‌تی به‌عس ده‌ڵێت"کوردایه‌تی ئێمه وه‌ک نوێژی فه‌رز وایه که مرۆڤ بۆ خواکه‌ی ده‌یکات".
جاری دووه‌میش
عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف بوو که ئه‌ویش داوا له عه‌زیز پشتیوان ده‌كات كه
بێت له‌ناو حكومه‌تی عێراقیدا پۆستی وه‌زیری
وه‌ربگرێت ئه‌ویش هیچ ناڵێت جگه له‌وه‌ی" كوردایه‌تی ئێمه وه‌كو نوێژی فه‌رز
وایه كه مرۆڤ بۆ خواكه‌ی ده‌یكات." دوای ئه‌وه حكومه‌تی به‌عس عه‌زیز
پشتیوان ده‌گرن و ماوه‌ی دوو ساڵ زیندانی ده‌كه‌ن.
چا خواردنه‌وه ڕه‌تده‌كاته‌وه
چای نه‌خواردنه‌وه
لای عه‌زیز پشتیوان ببووه نه‌ریتێك كه زۆربه‌ی كه‌س دركیان پێده‌كرد، دواتر و
تاوه‌كو ئێستا لای چه‌ندین كه‌س ئه‌و نه‌ریته بۆته باو به تایبه‌تی له ناوچه‌ی
خانه‌قین. هه‌ر کاتێك ده‌چووه سه‌ردانی گوندێك تاوه‌كو باسی مه‌سه‌له‌ی كورد و كێشه
سیاسیه‌كانی كوردستان باس بكات، سه‌ره‌تا هیچی نه‌ده‌گوت تاوه‌كو وه‌كو دابه‌ونه‌ریتی
كوردان، چای بۆ ده‌هات ئه‌ویش چایه‌كه‌ی ده‌كرد به بیانوو تاوه‌كو له‌و رێگایه‌وه
گوندنیشیان هۆشیار بكاته‌وه، هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چایه‌كه ده‌هاته به‌رده‌ستی
ده‌یگوت"چای ناخۆمه‌وه تاکو کوردستان ڕزگار نه‌بێت"ئیدی لێره‌وه ده‌هاته
باسی كێشه‌كانی كورد و په‌راوێزخستنی گه‌له‌كه‌ی.
ڕێزان كوڕی عه‌زیز
پشتیوان ده‌ڵێت"له سه‌رده‌می دوو ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و پێش ئه‌وه‌ی باوكم كۆچی دوای پێم گوت ئه‌وه
باشووری کوردستان له ده‌ستی بێگانه ڕزگاربووه، ئێستا بۆچی چای ناخۆیته‌وه؟).
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت "ده‌بێ کوردستانی گه‌وره
ڕزگار بێت، ئینجا چای ده‌خۆمه‌وه".
شه‌هیدبوونی
كامه‌رانی كوڕی عه‌زیز پشتیوان
عه‌زیز
پشتیوان به‌ته‌نیا قوربانی بیری كوردایه‌تی نه‌بوو، به‌ڵكو چوار منداڵی شه‌هید
بوون، له ساڵی 1964 كامه‌رانی كوڕی عه‌زیز پشتیوان له شۆڕشی ئه‌یلول شه‌هید ده‌بێت،
ده‌یانه‌وێت له زیندان وره‌ی بڕووخێنن بۆیه هه‌واڵی شه‌هید پێڕاگه‌یاند، ئه‌ویش
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت" کامه‌ران شه‌هید بوو٬ به‌ڵام هێشتا شه‌ش منداڵی دیکه‌م بۆ ڕزگاری کوردستان به‌ڕێوه‌یه."
دواتر زۆرانی
كوڕی زۆران عه‌زیز پشتیوان٬ له ساڵی 1973 تاکو ساڵی 1975 له زیندانه‌کانی ڕژێمی
به‌عس زیندانی ده‌كرێت، دوای ئازاد بوونی یه‌که‌م چالاکی ئه‌وه ده‌بێت که به‌ڕێوه‌به‌ری
ئاسایش (مدیر الامن)ی دهۆک ده‌کوژێ و ته‌رمه‌که‌شی هه‌ڵده‌واسێ و کاغهزێکیشی به
سنگیه‌وه لکاند بوو که له‌سه‌ر ئه‌و کاغه‌زه نووسی بووی" شۆڕش کۆتایی نه‌هاتووه."
کوشتنی ئه‌و به‌عسییه له تۆڵه‌ی ئه‌و 85 که‌سه
بوو که له پێش چاوی که‌س و کاریان گولـلهبارانیانی کرد. زۆران له ساڵی 1977
له‌گه‌ڵ پۆلێک له هاوسه‌نگه‌ره‌کانی به هۆی بۆردومانی فرۆکه‌ی ڕژێمی به‌عسه‌وه
شه‌هید ده‌بێت.ئێستا له پارێزگای دهۆک قوتابخانه‌یه‌ک به ناوی شه‌هید زۆران
دروستکراوه.
پرۆفیسۆر. نه‌ریمان
عه‌زیز پشتیوان، كاتێك نه‌سرین به‌رواری وه‌زیری نیشته‌جێبوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی
عێراق بوو، نه‌ریمان جێگری بوو. نه‌ریمان له کۆبوونه‌وه خوانێک ژه‌هرخوارد ده‌کرێت
و له 14/8/2004 شه‌هید بوو.
شه‌رمین عه‌زیز
پشتیوان٬ خۆی و هاوسه‌ره‌که‌ی و کچه دوو گیانه‌که‌ی له ساڵی 2005 له به‌غدا له
ڕێگه‌ی بۆمبێکه‌وه له ماڵه‌که‌یان كوژران.
مردنی عه‌زیز
پشتیوان
پێش مردنی یه‌كێك
له منداڵه‌كانی داوا له باوكی ده‌كات كه دوا قسه‌ی خۆی بكات ئه‌ویش هیوا ده‌خوازێت
كورد سه‌ربكه‌وێت و خۆشبه‌خت و سه‌رفراز بن. عه‌زیز پشتیوان له ساڵی 2001 له
شاری به‌غدا كۆچی دوای ده‌كات و له‌سه‌ر وه‌سێتی خۆی له گۆڕستانی خدر زنده‌ی خانه‌قین
ده‌ینێژن. بۆئه‌وه‌ی هه‌ست به شكۆمه‌ندی ئه‌م پیاوه بكرێت له ساڵی 2016 له‌ناو
شاری خانه‌قین و له‌سه‌ر ئاوی ئه‌ڵوه‌ن په‌یكه‌رێك بۆ عه‌زیز پشیتوانی مامۆستا
زمانی كوردی و كوردایه‌تی درووست ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كان:
ڕۆژنامه‌نووس سه‌ربه‌ست
برزۆ
دڵشاد شێخان
حوسێن (چای نهخۆرهكانی كوردستان)
په‌رتووكی( عه‌زیز پشیتوان بناسه)رێزانی كوڕی عه‌زیز پشتیوان
نووسه‌ر و
مامۆستای په‌روه‌رده‌كار عه‌زیز پشتیوان( كه‌ریم شاره‌زا)
ڕۆژنامه‌ی
برایه‌تی ژماره‌ی 2848 16ی ئابی 1998
ڕۆژنامه‌ی
گوڵان به عه‌ره‌بی 21 ته‌مموزی 2000