04:11 - 19/01/2019
هەرێم مەرزەكان رادەستی بەغداد دەكات
حكومەتی عێراق بەڵگەنامەیەك ئاشكرا دەكات و بەپێی بەڵگەنامەكەش هەرێم رازی بووە دەروازە سنوریەكان رادەستی بەغداد بكاتەوە، ناوهڕۆكی بڕیارهكهش لهم راپۆرتهدا بخوێنهرهوه.
بەپێی بەڵگەنامەیەك كە وێنەیەكی دەست پەیسەرپرێس كەوتووە و ژمارە 13ی بەرواری 16ی كانونی دووەمی 2019 ی لەسەرە و تێیدا مەهدی عەلاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران بەوەكالەت واژۆی لەسەركردووە و لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەند كراوە هەرێم دەروازەسنوریەكان رادەستی بەغداد دەكاتەوە.
بەپێی خاڵی یەكەم بڕگەی یەكی بڕیارەكە، دەبێت پێناسی گومرگی یەكبخرێت لەماوەی شەش مانگدا و بەپێی خاڵی چوارەمی بڕگەی یەكەمیش دەبێت دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق هاوشێوەی فرۆكەخانەكان لەدەروازە سنوریەكان كار بكات.
ههروهها بەپێی خاڵی یەك برگەی دووی بریارەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، دەبێت هەموو دەروازە سنوریەكانی هەرێم بخرێنە ژێر ركێفی دەستەی دەروازەسنوریەكانی عێراق، ئەوەش بەپێی یاسای ژمارە 30 ساڵی 2016ی یاسای دەروازەسنوریەكان.
له خاڵی چوارەم بڕگەی دوومیشدا ئاماژه بهوهكراوه كه هەموو دەروازەسنوریەكان پابەندی یاساكانی پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی بن.
سهبارهت به خاڵی دوو له برگەی سێی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران، رێككەوتنەكانی عێراق لەگەڵ وڵاتان سەبارەت بەبەخشینی گومرگی لەسەرتاسەری دەروازە سنوریەكان جێبەجێ دهكرێت.
هەروەها بەپێی بڕگەی چوارەمی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران، ماوەی یەك مانگ دیاریكراوە بۆ ئەوەی وەزارەتی بازرگانی هەرێم و وەزارەتی بازرگانی فیدراڵی لەسەر رێكارەكانی هاوردەكردنی كەل و پەل و بەڵگەنامەكان رێكك بكەون.
لەبڕگەی شەشەمی بریارەكانی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتوە كە دەبێت بنكەكانی چاودێری شێراوا و لەیلان كە لەسەرێگەی كەركوك- سلێمانی و كەركوك – هەولێر دانرابوون لاببرێن
بەپێی بڕگەی هەشتی بڕیارەكانی ئەنتجومەنی وەزیران دەبێت وەزارەتی بازرگانی حكومەتی فیدراڵی لەسەرجەم دەروازە سنوریەكان بەدەروازەكانی هەرێمیشەوە كار بكات.
له بڕگەی نۆیەمی رێككەوتنەكەشدا هاتووه كه لەدوای شەش مانگ لەدەرچوونی ئەو بڕیارانە هەڵسەنگاندن بۆ جێبەجێكردنیان دهكرێت.
بەپێی بەڵگەنامەیەكی پێشتریش كە دەست پەیسەرپرێس كەوتوە رۆژی 24-4-2016 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئامادەی پیشاندا بۆ پابەندبوون بە پێناسی گومرگی عێراقی بەڵام دواتر پاشگەزبۆوە.
لهوبارهشهوه سەرچاوەیەكی ئاگاداریش بەپەیسەرپرێسی راگەیاند، پاشگەزبوونەوەی حكومەتی هەرێم لەجێبەجێكردنی پێناسی گومرگی عێراق بۆ پاراستنی بەرژوەندی كۆمپانیاكانی یەكێتی و پارتی بووە كە بازاری هێنانی كەلوپەلیان قۆرخكردووە و هەندێك جاریش لەباج دەبەخشرێن و ئەگەریش باج بدەن ئەوە رێژەیەكی كەمیان لێوەردەگیردرێت.
بەپێی مادەی 24ی دەستوری عێراق نابێت هیچ خاڵێكی گومرگی لەناوخۆی عێراق دابنرێت و بەپێی مادەی 8 لەیاسای گومرگی عێراقی ژمارە 23ی ساڵی 1984 یش خاڵە گومرگیەكان تەنها دەبێت لەدەروازەسنوریەكانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ هەبن.
یەكێتی و پارتی لەرێگەی ژمارەیەك كۆمپانیاوە چەندین جۆر باج و رسومات لە بازرگانەكان لەدەروازە سنوریەكان وەردەگرن و بەناوی بەشداری پێكردنی كەرتیش تایبەتیش لەبەرێوەبردنی دەروازەكان كوالێتی كۆنترۆڵی مەرزەكانی سنوری ئیدارەی پێشووی سلێمانی دراوە بە كۆمپانیایەك بەناوی رەزگە و كوالێتی كۆنترۆڵی مەرزەكانی ئیدارەی پێشووی هەولێریش دراوە بەكۆمپانیایەك بەناوی نیو ستاندارد، لە گفتوگۆكانیشیان لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد هەوڵی پاراستنی بەرژوەندی كۆمپانیاكانیان دەدەن.