04:00 - 09/05/2023
باربرا ليف، ئه‌و ژنه به‌هێزه‌ی پارتی و یه‌كێتی یه‌كخسته‌وه
باربرا لیف دیبلۆماتكارێكی به‌هێزی
ئیداره‌ی ئه‌مریكایه، هه‌ر جارێك دێته رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له دوای خۆی كاریگه‌ری
به‌جێده‌هێڵێت، ئه‌مجاره‌ش پارتی و یه‌كێتی ڕێكخسته‌وه.
لە٢٩ی نیسان تا ٥ی
ئایار سه‌ردانی عێراق و ئوردنی كرد، له هه‌رێم له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی كۆبوه‌وه
و دوای هۆشداری پێدان داوایكرد كۆببنه‌وه و كۆتایی به ناكۆكیه‌كانیان بهێنن.
باربرا لیف له ١٤ی ئایاری ١٩٤٧ له
دایكبووه، ئێستا یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکایە بۆ
کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک، لە ساڵانی ٢٠١٤تا٢٠١٨
وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیمارات کاری کردووە.
پێشتر وەک جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری نیمچە دوورگەی
عەرەبی و جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ عێراق کاری کردووە. تیمی
ئاوەدانکردنەوەی ئەمریکای لە بەسرە بەڕێوەبردووە؛ وەک بەڕێوەبەری باڵای مەکتەبی
کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کاری کردووە. جگە لەوەش پۆستی
دیپلۆماسی لە ڕۆما، سەرایڤۆ، پاریس، قاهیرە، تونس و قودس هەبووە.لە ماوەی کارکردنیداچەندین
خەڵاتی باڵا و ڕێزلێنانی وەرگرتووە.
باربرا لیف دەرچووی کۆلێژی ویلیا‌م و مێرییە و خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە
کاروباری دەرەوە لە زانکۆی ڤێرجینیا. زمانی عەرەبی، فەرەنسی، ئیتاڵی و سربۆ-کرواتی
ده‌زانێت.
لە مانگی یەکی ساڵی
٢٠٢١، وەک بەڕێوەبەری باڵای ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و
باکووری ئەفریقا بۆ ئیدارەی بایدن دەستنیشانکراو لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢١، جۆ بایدن
لیفی وه‌ك یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک ده‌ستنیشانكرد.
دوای چه‌ند رۆژێك له‌سه‌ردانه‌كه‌ی،
مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆبونه‌وه و مه‌سعود بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانیش
به ته‌له‌فۆن قسه‌یان كرد، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی فشاره‌كانی سه‌ریان گرت
و پارتی و یه‌كێتی یه‌كخسته‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌م ئافره‌تی
ئیداره‌ی كۆشكی سپی نیه له قۆناغێكی هه‌ستیاردا پارتی و یه‌كێتی یه‌كبخات، پێشتر
مادلین ئۆلبرایت وەزیری دەرەوەی پێشوی
ئەمریکا بووه ئەندازیاری ڕێکەوتننامەی واشنتۆنی نێوان یەکێتی و پارتی لە ساڵی ۱۹۹۸دا كه دوای ئه‌وه شەری ناوخۆ راگیرا.