04:58 - 03/05/2023
بۆری نەوتی کوردستان هی کێیە؟
بۆری نه‌وتی
كوردستان یه‌كێكه له خاڵه ناكۆكه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، كرۆكی كێشه‌كه‌ش
له‌سه‌ر كرێی گواستنه‌وه‌ی نه‌وته‌كه‌یه، كه له هه‌رێم نرخه‌كه‌ی به‌رزه و به‌غداش
ئاماده نیه بچێته ژێرباره‌وه.
مێژووی دروستكردنی
بۆرییه‌كه
بۆری نەوتی کوردستان
لە ساڵی ٢٠١٠ەوە دەست بە دروستکردنی کرا، کۆتایی
ساڵی ٢٠١٣ بۆیەکەمجار لەڕێگەیەوە نەوتی هەرێمی گواستەوە بۆ بەندەری جەیهانی
تورکی.
بۆری نه‌وته‌كه
پرۆسه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی برده قۆناغێكی نوێوه، به‌هۆیه‌وه سه‌ربه‌خۆ فرۆشتنی
نه‌وت ڕاگه‌یه‌ندرا، كه به ته‌واوه‌تی هه‌رێم و به‌غدای له یه‌ك دابڕاند و
بڕینی بودجه‌ی كوردستانیشی به دوادا هات.
خاوه‌نی بۆرییه‌كه
بۆری نه‌وتی
كوردستان له ناوخۆی هه‌رێم له‌لایه‌ن دوو كۆمپانیاوه خاوه‌ندارییه‌تی ده‌كرێت، ئه‌وانیش
كار گروپ و كۆمپانیای روسنه‌فتی ڕوسین.
به‌پێی زانیارییه‌كان
سه‌دا ٦٠ی بۆرییه‌كه له‌لایه‌ن كارگروپه‌وه خاوه‌ندارییه‌تی ده‌كرێت، كه به
كۆمپانیایه‌كی نزیك له پارتی دیموكراتی كوردستان داده‌نرێت و شێخ باز ڕه‌وف به‌رێوه‌به‌ری
جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه‌یه.
سه‌دا ٤٠ی بۆرییه‌كه
هی كۆمپانیای روسنه‌فتی ڕوسیه كه زۆرینه‌ی پشكه‌كانی له‌لایه‌ن حكومه‌تی ڕوسیاوه
خاوه‌ندارییه‌تی ده‌كرێت.
دوای ئەوەی له
دووی حوزه‌یرانی ٢٠١٧ لە شاری سان بترێس بورگی
ڕوسیا، بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئه‌وكاته‌ی حکومەتی هەرێم و جێگرەکەی و وەزیری سامانە
سروشتییەکان لە کابینەی هەشتەم گرێبەستێکیان لەگەڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای
رۆسنەفت واژۆ کرد، بەشێکی گرێبەستەکە فرۆشتنی ٪٤٠ی بۆری نەوتی کوردستان بوو بە کۆمپانیای
رۆسنەفت بە بەهای ١ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن) دۆلار.
درێژی بۆرییه‌كه
درێژی بۆری نەوتی
هەرێمی کوردستان ٨٩٦ کیلۆ مەترە، سه‌دا ٢٤ و پۆینت ٦ی بۆریه‌كه له‌ناو خاكی هه‌رێمدایه
كه ٢٢١ كیلۆمه‌تره و لە کێڵگەی خورمەڵەوە دەستپێدەکات و بەنێو بلۆکە کانزاییەکانی
هەولێر، بەردەڕەش، عەین سەفنی، جەبەل کەند، ئەلقوش، دهۆک و سلیڤانییدا تێدەپەرێت و
دەگاته فیشخابور.
زۆرینه‌ی بۆرییه‌كه
له‌ناو خاكی توركیایه كه سه‌دا ٧٤ پۆینت ٧ و درێژییه‌كه‌ی ٧٥٠ كیلۆمه‌تره و له‌لایه‌ن کۆمپانیای
"بۆتاش"ی توركیاوه سەرپەرشتی دەکرێت.
كرێی گواستنه‌وه
یه‌كێك له‌و
كێشانه‌ی له نێوان هه‌رێم و به‌غدا هێشتا چاره‌سه‌ری ته‌واوه‌تی نه‌كراوه و یه‌كێكه
له هۆكاره‌كانی هه‌نارده نه‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت، تێچووی كرێی گواستنه‌وه‌یه.
ژماره‌ی
جیاواز له‌باره‌ی تێچووی گواستنەوەی بەرمیلێک نەوتی هەناردەکراو لە بۆری نه‌وتی کوردستانەوە
هه‌یه. هه‌ندێك سه‌رچاوه ده‌ڵێن گواستنه‌وه‌ی هه‌ر به‌رمیلێك ٩ هەزار و ٧٨١ دینارە،
واتە حه‌وت دۆلار ٢٥ سه‌نت. ئەم ژمارەیەش نزیکەی ٦ هێندەی تێچووی گواستنەوەی نەوتی
عێراق زیاترە کە لەڕێگەی دەریاوە هەناردەی باشوور دەکرێت.
به‌پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی دیكه سه‌دا ٧ی داهاتی نه‌وتی هه‌رێم بۆ كرێی
بۆری و گواستنه‌وه‌ی بووه، به جۆرێك كرێی گواستنه‌وه‌ی هه‌ر به‌رمیلێک له خاکی تورکیادا چوار دۆلار و ٢٨
سه‌نت و له ناو خاكی هه‌رێمیش یه‌ك دۆلار
و ٩ سه‌نت بووه.
بایه‌خی ستراتیژی
هه‌رچه‌نده ڕه‌خنه‌ی
زۆر له ناشه‌فافیه‌تی پرۆسه‌ی نه‌وتی هه‌رێم هه‌یه، به‌ڵام بۆری نه‌وته‌كه مه‌له‌فی
نه‌وتی هه‌رێمی برده قۆناغێكی نوێوه‌و بووه چه‌كێكی به هێز به ده‌ست هه‌رێمه‌وه‌و
توانی سه‌ربه‌خۆ نه‌وته‌كه‌ی بفرۆشێت.
ئه‌م بۆریه یه‌كێكه
له‌ژێرخانه گرنگه‌كانی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌هۆیه‌وه پێگه‌ی هه‌رێم
له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهانی به‌هێزبوو.