ڕاپۆرتی کوردستانی

03:23 - 12/04/2023

عێراق و هەرێم جگە لە ئیدانه ‌چەكی دیكەیان بەرامبەر توركیا هەیه؟‌‌

پەیسەر

  • پێگەی جوگرافی توركیا وایكردووە سەدان ساڵە مەرجی بەهێز و پڕوكێنەر بەسەر عێراقدا بسەپێنێت، ڕۆژێك هەڕەشەی گرتنەوەی بۆری نەوت و ڕۆژێك وشككردنی دیجلەو فورات، زۆریش ڕقی بەن داخستنی ئاسمانی ناوچەكەی بەڕوویاندا، ئەوە جگە لەوەی لە ڕووی سیاسی و ئەمنییەوە هەمیشە چەك و كارتی دژی عێراق و هەرێم لە كاردا بووە.


  • عێراق ماوەیەكی زۆرە (سیاسەتی دڵڕاگرتن)، بەرامبەر توركیا پیادە ئەكات، ئەمەش جۆرێكە لە دیبلۆماسیەت  سیاسەتێكی هەتا بڵێی هەڵەیە،  لەم سەدەیەدا ئەنگێڵا مێركڵی ڕاوێژكاری پێشووی  ئەڵمانیا ئەم سیاسەتەی بەرامبەر پۆتین و ئەردۆگان بەكارهێنا.


  • سیاسەتی دڵڕاگرتن، چەندین زیانی لە هەرێمی كوردستان و عێراق داوە و هیچ جارێك نیە بە دەنگی دلێر دژی ئەنقەرە دەنگ هەڵبڕن، دیاترین چەكەكانیان تائێستا هەر سەركۆنە و نیگەرانی بووە، بەڵام عێراق هێشتا چەند كارتێكی بەهێزی بەدەستەوەیە كە دەتوانێت دژی توركیا بەكاریانبهێنێت.


  • دیارترین ئەو كارت و هەنگاوانە:


  • یەكەم: عێڕاق دەتوانێت هەموو گەشتەكانی توركیا ڕابگرێت كە بەسەر ئاسمانی وڵاتەكەیدا دەڕۆن، چونكە گەشتەكانی توركیا بۆ وڵاتانی كەنداوی عەرەبی  بەسەر عێراقدایە.


  • دووەم: عێراق هاوردەی بازرگانی لە توركیاوە نزیكەی ٢٠ ملیار دۆلارە، دەتوانێت ئەمە ڕابگرێت و وڵاتی میسر كەئێستا بەهای دراوەكەی زۆر دابەزیوە بكات بە جێگرەوی توركیا.


  • سێیەم: ڕاگرتنی فرۆشتنی نەوتی كەركوك و نەوتی كوردستان لەڕێگای بەندەری جەیهانەوە، توركیا واخۆی پیشان دەدات سەنتەرێكی جیهانیە بۆ دابەشكردنی وزە و گەیاندنی بە ئەوروپا، ئەمەش پێگەی( جیۆ سیاسی )ئەردۆگانی بەهێزتركردوە،  عێراق دەتوانیت نەوتی كوردستان  بۆ پێویستیە ناوخۆیەكان بەكاربهێنیت لەئیستادا و دواتر بۆری عەقەبە بكاتەوەو نەوتی كوردستان و كەركوك هەناردە بكات  بۆ ئوردن .


  • چوارەم: دەركردنی هەموو كۆمپانیا بیناسازی و پیشەسازیەكانی توركیا كە لەهەرێم و عێڕاق كاردەكەن، ئەمەش دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە ئابوری توركیا.