ڕاپۆرتی کوردستانی

08:18 - 04/04/2023

ڕەنگە چارەنووسی سیاسی ئەردۆغان لەلایەن کوردەکانی تورکیاوە دیاریبکرێت‌

پەیسەر

  1. نادین ئیبراهیم، سی ئێن ئێن
  2. وەرگێڕانی: ئالان  جەلال شوانە
  3. پارتی گۆشەگیركراوی پڕۆ-كوردی توركیا كە لایەنگری كوردە لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی وڵاتەكەدا وەك پاشا دانەرێك دەركەوتووە و ڕۆڵێكی یەكلاكەرەوەیی دەگێڕێت ،كە ڕەنگە تەنها هاوسەنگییەكە بە جۆرێ وەرچەرخان پێ بكات كە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی حاكمی دوو دەیە لە پۆستەكەی دووربخاتەوە.
  4. لە پاشەكشەیەكی سەرەكیدا بۆ سەرۆك كۆماری توركیا و سەرۆكی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاك پارتی)، پارتی دیموكراتی گەلانی هەدەپە كە لایەنگرانی كوردەكانن، مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند كە كاندیدی خۆی بۆ سەرۆكایەتی كۆماری توركیا ناخاتەڕوو، ئەمەش هەنگاوێكە كە شرۆڤەكاران دەڵێن  ڕێگە بە لایەنگرانی ناوبراو دەدات دەنگ بە ڕكابەری سەرەكی ئەردۆغان بدەن.
  5. هەدەپە لە بەیاننامەیەكدا لە 23ی ئازاردا ڕایگەیاند، "لەبەردەم خاڵی وەرچەرخانێكداین كە ئایندەی توركیا و كۆمەڵگە (كەی) لە قاڵب دەدات".  (بۆ جێبەجێكردنی بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆمان لە دژی دەسەڵاتی تاك كەسی، ئێمە كاندیدێكی سەرۆكایەتی لە هەڵبژاردنەكانی ١٤ی ئایاردا ناخەینە ڕوو)..
  6. ئەو بادانەوەی  تاڕادەیەك جێی گەپە بۆ پیاوە بەهێزەكەی توركیا، كە زیاد لە نیوەی دەیەی ڕابردووی بە سەركوتكردنی ئەو پارتەوە بەسەر بردبوو، دوای ئەوەی دەستیكردبوو بە هەڵتەكاندنی بنكە و بناغەی دەنگدەرەكانی.
  7. سەلاحەدین دەمیرتاش سەرۆكی پێشووی ئەو پارتە نزیكەی حەوت ساڵە لە زینداندایە و پارتەكە بە تۆمەتی ؛  گومانی هاوكاری لەگەڵ پارتی چەكداری  كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و گروپەكانی سەر بەو پارتە، ڕووبەڕووی ئەگەری داخستنی دادگا دەبێتەوە.  بەڵام سەرەڕای ئەوەش ڕەنگە كاریگەرییەكەی  ڕەوتی سیاسەتی توركیا دیاری بكات.
  8. بڕیارەكەی هەدەپە بۆ دانانی كاندیدێك تەنها سێ ڕۆژ دوای ئەوەی كەمال كلیچدارئۆغڵو سەرۆكی پارتی كۆماریخوازی گەلی جەهەپە، ڕكابەری سەرەكی ئەردۆغان، سەردانی هاوسەرۆكانی پارتەكەی كرد.  ناوبراو بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، بەگوێرەی میدیاكانی توركیا، چارەسەری كێشەكانی توركیا، "بە كێشەی كوردیشەوە" لە پەرلەماندایە.
  9. كیلیچدارئۆغڵو كە نوێنەرایەتی بلۆكی ئۆپۆزسیۆنی هاوپەیمانی نەتەوەیی شەش حزبی دەكات، بەهێزترین ڕكابەرییە كە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەرامبەر ئەردۆغان خۆی كاندید بكات.  وە لە كاتێكدا هەدەپە هێشتا ڕانەگەیاندووە كە ئایا قورسایی خۆی لە پشتی خۆیەوە دادەنێت یان نا، بەڵام شرۆڤەكاران دەڵێن هەدەپە لە هەڵبژاردنەكاندا پادشادانەرە.
  10. هیسیار ئۆزسۆی، جێگری هاوسەرۆكی هەدەپە و ئەندامی پەرلەمان لە پارێزگای دیاربەكر كە زۆرینەی كوردن، بە سی ئێن ئێن-ی ڕاگەیاند: "ئێمە  كاندیدی خۆمانمان نابێت و ئەوە بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جێدەهێڵین كە بەو شێوەیەی كە خۆیان دەیانەوێت با لێكی بدەنەوە”.
  11. شارەزایان دەڵێن، سەركوتكردنی هەدەپە، ڕەگ و ڕیشەكەی لەو مەترسییەدایە كە لە ڕووی سیاسییەوە بۆ سەر ئەردۆغان دروستی دەكات، هەروەها پێگەی وەك یەكێك لە پارتە سەرەكییەكانی نوێنەرایەتیكردنی كوردەكانی توركیاكە كەمینەیەكی نەتەوەیین، هەروەك چۆن كوردان بزووتنەوەیەكی چەكداری جوداخوازی لێیانەوە سەری هەڵداوە.
  12. هەدەپە و گەلی كورد پەیوەندییەكی ئاڵۆزیان لەگەڵ ئەردۆغان هەیە.  ئەو سەركردەیە لە ساڵانی پێشووتردا گفتی دانێ بە پێدانی مافی زیاتر و پێچەوانەكردنەوەی ئەو سنوورداركردنانەی كە هەیە لەسەر بەكارهێنانی زمانی كوردیدا.  هەروەها جاران پەیوەندی لەگەڵ هەدەپە دۆستانە بوو، چونكە ئەردۆغان لەگەڵ ئەو پارتەدا كاریان لەسەر پرۆسەیەكی كورتی ئاشتی لەگەڵ پەكەكە كرد.
  13. بەڵام دواتر پەیوەندییەكانی نێوان ئەردۆغان و هەدەپە ترش بوو و هەدەپە كەوتە ژێر سەركوتێكی بەرفراوان كە ئامانج لێی پەكەكە و لقەكانیان بوو.
  14. بەپێی ئامارەكانی گرووپی نێودەوڵەتیی مافی كەمینەكان، كوردەكان گەورەترین كەمینەن لە توركیا و لە نێوان 15% بۆ 20%ی دانیشتووانی توركیا پێكدەهێنن.
  15. ڕوون نییە كە هەدەپە پشتگیری لە كلیچدارئۆغڵو دەكات یان نا، بەڵام شرۆڤەكاران دەڵێن، ڕەنگە ئەو دوورییە بە ئەنقەست بۆ كاندیدی ئۆپۆزسیۆن سوودی هەبێت.
  16. پێگەی ناجێگیر:

  17. تۆمەتەكانی هەدەپە لە كاتی هەڵبژاردنەكاندا لە دۆخێكی ناجێگیردا دادەنێت.  لە ئێستادا ڕووبەڕووی دۆسیەیەك دەبێتەوە لە دادگای دەستووری توركیا لەسەر گومانی پەیوەندی لەگەڵ پەكەكە كە لەلایەن توركیا و ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپاوە وەك گروپێكی تیرۆریستی دەستنیشانكراوە.  بە زانینی ئەوەی كە ڕەنگە لە هەر ساتێكدا قەدەغە بكرێت، كاندیدەكانی لە ژێر دەستی پارتی چەپی سەوز لە پەرلەمان خۆیان كاندید دەكەن.
  18. موراد سۆمەر، مامۆستای زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی كۆچ لە ئەستەنبوڵ و نووسەری كتێبی گەڕانەوە بۆ خاڵی سفر "كتێبێكە لەسەر پرسی توركیا-كورد لە توركیا" دەڵێت 
  19. ئەگەر پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان وەك هاوپەیمانێك بۆ هەدەپە دەربكەون، ڕەنگە پارتی داد و گەشەپێدانی ئەردۆغان كاریگەری خۆی لە میدیاكان بەكاربهێنێت بۆ دەرخستنیان وەك لایەنگرێك بۆ پەكەكە  .
  20. هەڕەشەی هەدەپە بۆ سەر دەسەڵاتی ئەردۆغان دوای هەڵبژاردنی حوزەیرانی ٢٠١٥ دەركەوت، كە یەكەم هەڵبژاردنی گشتی بوو كە هەدەپە بەشداریی تێدا كرد و ١٣%ی كورسییەكانی بەدەستهێنا و بۆ یەكەمجار لە دوای ٢٠٠٢ەوە پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار زۆرینەی زۆری لەدەست دا ، بەڵام ئەردۆغان  دوای پێنج مانگ بانگەوازی هەڵبژاردنی بەپەلەی كرد، كە بووە هۆی دابەزینی پشتیوانی هەدەپە بۆ 10.7%، هەروەها گەڕانەوەی زۆرینەی گشتیی بۆ ئاك پارتی.
  21. سۆمەر وتی: "ئەوان لەم هەڵبژاردنانەدا پاشاداڕێژن، چونكە هەدەپە نزیكەی نیوەی دەنگی دانیشتوانی كورد لە توركیا بەدەست دەهێنێت"، ئاماژەی بەوەشكرد، دەنگدەرانی دیكەی كورد كە كۆنەپەرستترن، بە شێوەیەكی نەریتی دەنگیان بە پارتی داد و گەشەپێدانی ئەردۆغان داوە.  وە مانگی ڕابردوو پارتی دۆزی ئازاد (هودا-پار)، كە پارتێكی بچووكی كورد-ئیسلامییە، پشتیوانی بۆ ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەكاندا ڕاگەیاند. ئەو حزبە هەرگیز كورسی پەرلەمانی بەدەست نەهێناوە.
  22. هەدەپە دەزانێت كە هەڵوێستەكەی كلیلی دەرئەنجامی دەنگدانی مانگی داهاتووە، بەڵام لە دۆخێكی ناسكیشدایە.
  23. ئۆزسۆی وتی: "دەمانەوێت یارییەكە بە ژیرانە بكەین، پێویستە زۆر وریا بین"، ئاماژەی بەوەشكرد، پارتەكە دەیەوێت خۆی لە "كەشوهەوای سیاسی پیس" بەدوور بگرێت لە كاتێكا كە هەڵبژاردنەكان جەمسەرگیرییان تێدایە "لە نێوان گوتارێكی زۆر ناشیرینی سەروو نەتەوەپەرستیدا دژی كیلیچدارئۆغڵو و ئەوانی تر".
  24. ئۆزسۆی دەڵێت، پارتەكە لە ساڵی 2012 بە كۆمەڵێك ئامانج دامەزراوە، یەكێك لەوانە "چارەسەری ئاشتیانە و دیموكراسیانەی ململانێی كورد" بووە.
  25. سۆمەر ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو حزبە وەك "پێشینەیەكی" پەكەكە تەماشاكراوە، كە دواتر ببێتە هۆی لەتكردنێكی  حكومەت بە ناوی دژەتیرۆرەوە.
  26. دەمیرتاش سەرۆكی پێشووی ئەو پارتە تا ئێستاش وەك كەسایەتییەكی كاریگەر ماوەتەوە.
  27. ئەسلی ئایدین تاشباش، هاوڕێی سەردانكەری دامەزراوەی بروكینگز لە واشنتۆن دی سی دەڵێت، حكومەتی توركیا هەوڵی بەستنەوەی هەدەپە بە پەكەكە وە دەدات بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە "پەیوەندییەكی ڕاستەقینە" بسەلمێنێت.
  28. ئایدن تاش باش بە سی ئێن ئێن-ی ڕاگەیاند، ڕەنگە توركیایەكی دوای ئەردۆغان بڕێك هەناسەدان بە كورد و لایەنە كوردیە باڵادەستەكانی توركیا بدات، ئاماژەی بەوەشكرد، لەم دواییانەدا زۆرێك لە دەنگدەرانی كورد كەمپی ئەردۆغانیان بەجێهێشتووە.  ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ هەدەپە ئەمە زیاترە لە هەڵبژاردنێكی ئایدیۆلۆژی. "مەسەلەی مانەوەیە".
  29. ئۆزسۆی دەڵێت پارتەكەی تێدەگات چی لە مەترسیدایە، نەك تەنها بۆ كوردەكانی توركیا بەڵكو بۆ هەموو كەمینەكانی توركیا.
  30. پەرلەمانتارەكەی هەدەپە دەڵێت "ئێمە لێرە ئاگاداری بەرپرسیارێتی خۆمانین، ئاگاداری ڕۆڵی خۆمانین، دەزانین لە پێگەی پاشادانەراین".