07:02 - 27/12/2022
ئه‌مریكا؛ عێراق به ده‌ردی لوبنان و ئێران و ئه‌رجه‌نتین ده‌بات؟
چه‌ند رۆژێكه نرخی دۆلار له ده‌ستی حكومه‌ت و بانكی ناوه‌ندیدا نه‌ماوه، بێ به‌هابوونی زیاتری دۆلار چه‌ند گریمانه و خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی بۆ ده‌كرێت، هه‌ندێك ده‌ڵێن به‌رزبونه‌وه‌ی دۆلار كاتیه و دوای سه‌ری ساڵ ده‌چێته‌وه دۆخی ئاسایی، هه‌ندێكی دیكه پێیانوایه دوورنیه ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئابوری ئێران و لوبنان و ئه‌رژه‌نتیندا هاتووه به‌سه‌ر عێراقیشدا بێت و دراوه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی بێ به‌ها بێت.
گریمانه دڵخۆشكه‌ره‌كه:
بانکی ناوەندی، هیچ بڕیارێک نیەو نابێت بۆ دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار، ئێستا ڕۆژانە نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار دینار دەفرۆشرێت.
هۆکاری دابەزینی بەهای دینار چیە؟
بڕی فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیەوە بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردوە، ئەم بڕە زۆر زۆر کەمترە لەو دۆلارانەی بۆ کڕینی کاڵا دەبرێتە دەرەوەی عێراق
.
بۆنمونە: چوارشەممه ٨٦ ملیۆن دۆلار و (پێنجشەممە ٦٦ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە. بەپێی زانیاریەکان فشاری ئەمریکا هەیە لەسەر حکومەتی عێراق بۆ کەمی خستنەڕوو، گومانەکانیش پێدەچێت ڕۆشتنی دۆلار بێت بۆ ئێران.
پێدەچێت ئەم چەند ڕۆژە بەهای دینار بەم شێوە بمێنێتەوە.. تاوەکو حکومەتی عێراق و ئەمریکا ڕێککەوتن دەکەن و بڕی خستنەڕوو زیاددەکات.
عێراق خاوەنی یەدەگێکی نەختینەیی بەهێزە کە نزیک بۆتەوە لە۱٠٠ ملیار دۆلار، بۆیە دەتوانێ هاوسەنگی نێوان ئەو دوو دراوە کۆنترۆڵ بکات وەک ئەوەی لە رابردودا کردویەتی.
ململانێی ئه‌مریكا و ئێران و كاریگه‌ری له‌سه‌ر دینار
یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی گۆڕینی بەهای دینار له‌ساڵی ٢٠٢٠ له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه بریتی بوو لە رێگرتن لە چونە دەرەوەی دراو بە تایبەتی دۆلار، ئەمریکا جارێکی‌تر بە ئاسانی رێگا نادات ئەو دۆلارەی ئەیداتە عێراق لەبەرامبەر داهاتی نەوت بە شێوەی گوماناوی بگاتە وڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌ت ئێران.
جگه له ئێران، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه به‌شێك له دۆلار له عێراقه‌وه ده‌چێته توركیا و سوریا، ئه‌مه‌ش به‌لای ئه‌مریكیه‌كانه‌وه مایه‌ی قبوڵكردن نیه. ئێستا هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ترسیان هه‌یه كه به‌هۆی دۆلاره‌وه حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی ڕووبه‌ڕووی قه‌یران ببێته‌وه و به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی شتومه‌ك جارێكی دیكه ناڕه‌زایه‌تیه‌كان سه‌رهه‌ڵبده‌نه‌وه.
ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید، په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق ده‌ڵێت بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی پەیوەندی بە ململانێی سیاسی ئەمریكا و ئێرانەوە هەیەو عێراق باجەكەی دەدات، ئەمریكا داوای لە محەمەد شیاع سودانی كردووە سەردانی ئەمریكا بكات و خۆی یەكلابكاتەوە، ئایا لەسەربازگەی ئێرانیە،یان ئەمریكی؟ ئەگەر لەسەربازگەی ئێرانیدایە ئەوە ئەمریكا بڕیار دەدات، ئەوەی لەگەڵ ئێران‌دا دۆستایەتی بكات، چاوەڕوانی ئەوەبێت ئەمریكا وەكو ئێران سەیری دەكات.
چه‌ند وڵاتێك به‌هۆی دۆلار و دابه‌زینی به‌های دراوه‌كه‌یان ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی گه‌وره‌ی ئابوری بونه‌ته‌وه، له‌وانه ئێران، لوبنان، ئه‌رژه‌نتین.
سایتی ئه‌لمۆنیته‌ری ئه‌مریكی، باسیله‌وه‌كردووه دابه‌زاندنی به‌های دینار له‌لایه‌ن بانكى ناوه‌ندی عێراق له مانگی دێسه‌مبه‌ری ٢٠٢٠دا مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت وڵاته‌كه به‌ره‌و قه‌یرانێكی دارایی گه‌وره ببات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌رجه‌نتین رویدا. پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بەهای پێسۆی ئەرجەنتینی دابه‌زاند ئێستا وڵاته‌كه روبه‌رووی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی دارایی بوه‌ته‌وه.