08:28 - 29/11/2022
ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی عه‌لی خامنه‌یی و محه‌مه‌د سودانی
عه‌لی خامنەیی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، لە میانی دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، رایگه‌یاند: ئاسایشی عێراق لە ئاسایشی ئێرانەوەیە و ئاسایش ئێران کاریگەرە لە ئاسایشی عێراقدا، داوایكردووه عێراق ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌دا بسه‌پێنێت كه بوونه‌ته هۆی هه‌ڕه‌شه بۆ ئێران، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێم.
ئاژانسنی هه‌واڵی میهری ئێران بڵاویكرده‌وه، عه‌لی خامنه‌یی، به محه‌مه‌د شیاع سودانی، راگه‌یاندووه، دوژمنانی عێراق نایانەوێت ئەم وڵاتە پێشبخەن، ڕەنگە تا ئێستاش ئەم دوژمنایەتییەیان ئاشکرا نەکردبێت، بەڵام پشتیوانی حکومەتێکی وەک ئێوە ناکەن، ئەمەش وادەخوازێت تۆ بە توندی بەرامبەر ئەم دوژمنە بوەستیتەوە بە پشتبەستن بە خەڵک و ئەو هێزە گەنجانەی کە بەهای خۆیان سەلماندووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییە گەورە و تێكشكاندنی داعش.
رێبه‌ری ئێران راشیگه‌یاندووه، بەشێک لە ناوچەکانی عێراق بۆ هەڕەشەکردن لە ئاسایشی ئێران کەڵک وەردەگرن و جەختی لەوە کردوەته‌وه کە چارەسەر ئەوەیە حکومەتی ناوەندی لە بەغدا دەسەڵاتی خۆی لەوێ بسەپێنێت. خامنه‌یی وتویه‌تی: "ئێمە بە سنگمان ئامادەین عێراق لەو کەسانە بپارێزین کە دەیانەوێت سەقامگیری تێكبده‌ن".
لای خۆیەوە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە ئاسایشی ئێران لە ئاسایشی عێراق جیا ناکرێتەوە و وتی: دەستووری ئێمە ڕێگە بە هیچ لایەنێک نادات خاکی عێراق بەکاربهێنێت بۆ زیانگەیاندن بە ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ.
سەبارەت بە ڕێککەوتنەکان و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، سودانی ڕایگەیاندوه، حکومەتی عێراق سوورە لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە دووقۆڵییەکان لەگەڵ ئێران و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران بەتایبەتی لە بواری ئابووریدا.