عیراق

03:35 - 27/10/2022

كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د سودانی‌

پەیسەر

كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د شه‌یاع سودانی بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ تێیدا باسله‌وه‌كراوه‌ لە ماوەى مانگێک دواى پێکهێنانى حکومەت، لیژنەى باڵاى ماددەى 140 پێکدەهێندرێتەوە و قەرەبووى ئەو کەسانە دەکرێتەوە کە ماددەى 140 دەیانگرێتەوە.

پوخته‌ی كارنامه‌كه‌:
- رێكه‌وتن له‌نێوان هه‌موو پارته‌ سیاسییه‌كان كراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌م كارنامه‌یه‌ كه‌ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌كه‌رته‌كانی ئابووری و دارایی و خزمه‌تگوزاری له‌خۆی ده‌گرێت.
- پرۆژە بۆ چارەسەرى کێشەکانى نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵى بەگوێرەى دەستوور پێشكه‌ش دەکەین.
- جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر چاره‌سه‌كردنی هه‌ژاری و بێ كاری و رووبه‌بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێری.
- چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با و زیادكردنی كات ژمێره‌كانی پێدانی به‌هاوڵاتیان.
ـ پاراستنی چینه‌ هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ڵگا و ئه‌كتیڤكردنی رۆڵی ده‌سته‌كانی وه‌به‌رهێنان و پیشه‌سازیه‌كان.
 - په‌له‌كردن له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان و گه‌راندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و باشتركردنی باری خزمه‌تگوزاریه‌ ته‌ندروستییه‌كان.
- باشتركردنی هه‌ردوو كه‌رتی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی له‌وڵات.
- یاسای نەوت و گاز گەڵاڵە دەکەین.
ـ كاركردن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسایی هه‌ڵبژاردانی ئه‌نجوومه‌نی پارێز‌گا‌كان و ئه‌نجامدانی.
- رێککەوتنى شنگال دەخرێتە کارنامەى حکومەتەوە بۆ گەڕاندەوەى ئارامى بۆ ئەو قەزایە.
- مافى سەرجەم پارتە کوردستانییەکانە لە کەرکوک و نەینەوا و دیالە و سەڵاحەدین چالاکیى سیاسیى دەستوورى ئەنجام بدەن.
- بارەگاى پارتە کوردستانییەکان لە کەرکوک و نەینەوا و دیالە و سەڵاحەدین کە بەدەست لایەنى دیکەوەن، چۆڵدەکرێن.
- رێوشوێنەکانى تایبەت بە رێککەوتنى پڕکردنەوەى بۆشایی ئەمنى لەنێوان هێزەکانى حکومەتی فیدراڵى و پێشمەرگە تەواو دەکرێن.
- لە ماوەى مانگێک دواى پێکهێنانى حکومەت، لیژنەى باڵاى ماددەى 140 پێکدەهێندرێتەوە.
- قەرەبووى ئەو کەسانە دەکرێتەوە کە ماددەى 140 دەیانگرێتەوە.
- جەختکردنەوە لە هاوئاهەنگیى نێوان حکومەتى فیدراڵى و حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى ئەو دۆسیانەى پەیوەندیدارن بە هەرێمى کوردستانەوە.
- بەستنەوەى خوێندنگە کوردییەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان بە وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى فیدراڵییەوە.
- پێکهێنانى چەند فەوجێکى هێزى ئامادەى پۆلیسی فیدراڵى لە خەڵکى کەرکوک.
- هێزى ئامادەى کەرکوک دۆسیەی ئەمنیى شارەکە وەردەگرێت.