04:42 - 27/09/2022
وهزیری نهوت: تێچوی بەرمیلێک نەوت له كهركوك پێنج دۆلار و نیوه له ههرێم چل دۆلاره
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق، تێچووی بهرههمهێنانی نهوتی ههرێم به كێشهی گهوره ناودهبات و دهشڵێت سكاڵاكهی دادگای پاریس ببهینهوه دهبێت 30 ملیار دۆلار قهرهبوو بكرێینهوه.
ئێسحان عەبدولجەبار کە لە ھەمان کاتدا وەزیری دارایی عێراقە بە وەکالەت لە چاوپێكهوتنێكدا لەگەڵ کەناڵی نیمچە فەرمیی عێراقییە ئاماژەی بەوەداوە کە بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی لەبارەی نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان، زۆر دادپەروەرانە بووە و وتی: "داوامان کردووە، ھەڵسەنگاندن بۆ گرێبەستە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان بکرێت، بەڵام ھەرێم داواکەی رەتکردووەتەوە".
وتیشی: "جیاوازییەکی زۆر ھەیە لە نێوان گرێبەستەکان و بڕی دەرھێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان".
ئیحسان عەبدولجەبار، دهڵێـت: کێشەی گەورە تێچوی دەرهێنانی نەوتە لە گرێبەستەکانی هەرێم، لە کێڵگەی بای حەسەن لە کەرکوک تێچوی دەرهێنانی بەرمیلێک نەوت تادەگاتە بەندەری جیهان و دەفرۆشرێت لە پێنج دۆلار و نیو تێپەڕناکات، بەڵام لە کێڵگەکانی هەرێم کە نزیکن لە کەرکوکەوە بەرمیلێک نەوت پتر لە چل دۆلار تێچووی هەیە.
وهزیری نهوت لهبارهی سكاڵاكهی پاریس، ئاماژهی بهوهكردووه ئەو سکاڵایەی دژی تورکیا لە دادگای پاریس تۆمار کراوە، سەبارەت بەهەناردەکردنی نەوتی هەرێم ئەگەر لە بەرژەوەندی عێراق کۆتای بێت ئەوا ۳۰ ملیار دۆلار قەرەبوی عێراق دەکرێتەوه.
وەزیری نەوتی عێراق ئاشکراشی کردووە، تا ئێستا ٣٨ سکاڵا لەلایەن کۆمپانیای نەوتی بەسرەوە لەسەری تۆمار کراوە، ئەوەیش بەھۆی ئەوەی ژمارەیەک کەس زیان بەر بەرژەوەندییەکانیان کەوتووە و وتی: "سەرجەم سکاڵاکان کە لەدژم تۆمارکراون، لەلایەن دادگاوە یەکلایی کراونەتەوە و داخراون".
ئێسحان عەبدولجەبار ئاماژەی بەوەیشداوە کە بڕە پارەیەکی زۆر لە وەزارەتی دارایی دەستی بەسەردا گیراوە و وتی: "لەئێستادا عێراق، ٢١٠ ملیۆن دۆلار بە (Shell Oil Company) قەرزدارە، جگە لەوەیش ئەو بانگەشانەی کە لەبارەی کۆمپانیاکەوە دەکرێن، ئامانج لێیان وەدەرنانی وەبەرھێنەرانە لە عێراق.
ئێحسان عەبدولجەبار باسی لە بڕیارەی دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی ھەڵوەشاندنەوەی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی کرد و رایگەیاند کە بڕیارەکە، ژینگەی یاسایی پیشەسازیی نەوتی عێراقی ھەژاند.
رۆژی ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕگەکانی دوو و سێ لە بڕیارەکانی ژمارە ١٠٩ی ساڵی ٢٠٢٠ ژمارە ٢١١ی ساڵی ٢٠٢١ کە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی دامەزراندنی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی عێراق و پێدانی پۆستی سەرۆکی کۆمپانیاکە بە وەزیری نەوت دەرکرابوو، ھەڵوەشاندەوە.