04:33 - 24/09/2022
گه‌نده‌ڵه‌كان هه‌ڵدێن.. به غیابی حكوم ده‌درێن و ناگیرێن
چەندین دادگایی‌کردن لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی عێراقەوە لە دژی بەرپرسان و په‌رله‌مانتاران و ئەو کەسانەی کە تۆمەتبارن بە تاوانی گەندەڵی دارایی و کارگێڕی ئەنجامدراون، بەڵام زۆربەی ئەو دادگاییکردنانە "بە غیابی" بوون، ئەمەش پرسیار لەسەر هۆکاری هەڵاتنی بەردەوامی تۆمه‌تباره‌كان دروستكردووه.
دەستەی دەستپاکی عێراق، جارجارە، دادگایی‌کردنی بەرپرسان و ئەندامانی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان ڕادەگەیەنێت، بەڵام بڕیارەکان بە غیابی دراون.
سەدان فەرمانی دەستگیرکردن
ئامارە فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەسەڵاتی دادوەری لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ٧٣١ فەرمانی دەستگیرکردنی دەرکردووە، به‌ڵام حكومی ٣٩٦ كه‌سیان دراوه كه ٨ وەزیر بوون یاخود پله‌ی وه‌زیریان هه‌بووه، هەروەها ٥٣ کەسیان خاوەنی پله‌ی تایبەت و بەڕێوەبەری گشتی و یاخود ئه‌و پله‌یان هه‌بووه.
بەپێی ئامارەکانی دەستەی نەزاهە، دۆسیە تاوانکارییەکان 280 وەزیر و پله تایبەت و بەڕێوەبەری گشتی و ئەوانەی ئه‌و پله‌یان هه‌بووه ده‌گرێته‌وه.
هۆكاری دادگاییه‌كان به‌غیابی تۆمه‌تباران
بڕیاری غیابی لە ئەگەری ئامادەنەبوونی تۆمەتبار لە دانیشتنی دادگا دەردەچێت، چونکە بە هۆکاری جۆراوجۆر تۆمه‌تباره‌كان دەستگیر نەکراون سەرەڕای دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن لە دژی.
ئەمەش بەهۆی ئەوە بووه لە کاتێکدا کە تۆمەتبارەکان لە پۆستەکانیاندا بوون، ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان نەگیراوەتەوە، بەڵکو دوای جێهێشتنی پۆستەکە ئەو ڕێکارانە دەگیرێنەبەر.
ئەم دۆخە سەرەتا ئاماژەیە بۆ کەموکوڕی لە سیستەمی حکومەتدا، تەنانەت هه‌ندێكجار ڕێکارە دادوەرییەکانیش ڕەنگە ببنه هۆی دواخستنی بڕیاردان له‌سه‌ر كه‌یسه‌كان.
ئاسانكاری بۆ دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی
چاودێرانی کاروباری عێراق پێیان وایە مامەڵەکردنێكی ئاسایی لەگەڵ دۆسیەکانی گەندەڵی لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە تا ئێستا هۆكارێك بووه بۆ بڵاوبوونەوەی گەندەڵی. زۆرترین ماوەی سزا لە ماددەی 340 لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەت بە زیانگەیاندنی بە ئەنقەست بە پارەی دەوڵەت 7 ساڵە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه چاودێران پێیانوایه هەڵهاتنی بەرپرسان لەپێش دادگایی‌کردنیان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تاوانیان كردووه، ئه‌و گوزارشته نایانگرێته‌وه كه هه‌موو تۆمه‌تبارێك بێتاوانه تا ئه‌و كاته‌ی تاوانه‌كه‌ی ده‌سه‌لمێنرێت.
عیراق رێگه‌یه‌كی دیكه‌شی له‌به‌رده‌مدایه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه دەتوانێت فەرمانی دەستگیرکردن پێشکەش بە پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپۆل) بکات بۆ ده‌ستگیركردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی تۆمه‌تیان له‌سه‌ره.
عێراق لە ڕیزبەندی گەندەڵترین وڵاتانی جیهاندایە و لە پێنوێنەكانی رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، له‌ڕووی شه‌فافیه‌ته‌وه عێراق له پلەی ١٥٧یه.