08:05 - 23/08/2022
سه‌در بۆ لایه‌نگره‌كانی: خۆتان بكشێنه‌وه و خێمه‌كان بهێڵنه‌وه
محه‌مه‌د ساڵح عێراقی، وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در، داوای له لایه‌نگرانی ڕه‌وته‌كه‌ی كرد له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بكشێنه‌وه، به‌ڵام خێمه‌كانیان به‌ناونیشانی جیاوازه‌وه بهێڵنه‌وه.
له تویتێكدا وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در، نوسیویه‌تی: لەنێو دامەزراوەی دادوەرییدا زۆر هەن حەزیان لە چاکسازییە و داوای لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران دەکەن، ئەگەر لەوەشدا خەمساردی هەبێت، ئەوە بەهۆی گوشاری سیاسیی گەندەڵکارانە بەرامبەریان.
ده‌ڵێت: ئەگەر بکرایە ئەوا بەردەوام دەبووم لە مانگرتن لەبەردەم دادگەی باڵا بۆ هاندانی بۆ چاکسازیی و لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران.
وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در نوسیویه‌تی: بۆ پاراستنی ئابڕووی شۆڕشگێڕانی خۆشەویست، بۆ ئەوەی زیان بە گەل نەگات، ئامۆژگاریی کشانەوە دەکەم؛ هەروەها داوا دەکەم خێمه‌كان له ژێر ئه‌م ناونیشانانه بهڵێننه‌وه.
(گردبوونەوەی شەهیدانی سپایکەر) و (خەڵکی موسڵ) و (گەڕانەوەی پارەی دزراو) و (لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران)، ( دوورخستنەوەی گەندەڵکاران) و ( جیاکردنەوەی داواکاری گشتی) و (دادگەی سەربەخۆ و پاک).
ساڵح محەممەد عێراقی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، بەردەوامیی گردبوونەوەیان لە بەردەم پەرلەمان، بڕیاری گەلە، ده‌ڵێت: لە ئەستۆی منیشە ئامۆژگاریتان بکەم و بڕیاریش بڕیاری هەمووتانە، منیش تەنیا کەسێکم، لە ئێوەم و بۆ ئێوەم.