01:11 - 20/08/2022
رابهری رهوتی سەدر بە سێ مەرج لەگەڵ هادی عامری کۆدەبێتەوە
رۆژی پێنج شەممەی رابردوو 18ی ئاب، بڕیاربوو هادی عامری سهردانی موقتەدا سەدر بكات و كۆببنهوه، بەڵام تا ئێستا ئەو کۆبوونەوەیە نەکراوە.
ئهمڕۆ شهممه 20ی ئابی 2022، میدیا عێراقییەکان لەسەر زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە موقتەدا سەدر، بڵاویکردووەتەوە کە رێبەری رەوتی سەدر ئاشکرای کردووە کە بە سێ مەرج ئامادەیە لەگەڵ هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، کۆببێتەوە.
مهرجهكانیش بریتین له:
یەک: هاتنەدەرەوەی هادی عامری لە ناو ریزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی.
دوو: مەرجێکی دیکەی سەدر بۆ قبووڵکردنی دانیشتنی لەگەڵ عامری، ئەوەیە کە هادی عامری ناوەڕۆکی ئەو تۆمارە دەنگییانە مەحکوم بکات کە گوایە هی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسایە.
سێ: مەرجی سێیەمی موقتەدا سەدر بۆ دانیشتن لەگەڵ هادی عامری، گواستنەوەی راستەوخۆی ناوەڕۆکی ئەو کۆبوونەوانەیە بۆ خەڵکی عێراق.
هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری، دوای هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، دووەم هێزی سەرەکیی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەیە.
ئێستا نزیک بە 20 رۆژە لایەنگرانی سەدر لەبەردەم پەرلەمانی عێراق مانیان گرتووە. ئەوان، داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن.