عیراق

10:14 - 27/07/2022

وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش بەم شێوەیە دەستدرێژیی تورکیایان ڕەتکردەوە‌

پەیسەر

نیوه‌شه‌وی رابردوو به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، تایبەت به‌ هێرشەکانی تورکیا لەناو خاکی عێراق كۆبوه‌وه‌ و نوێنه‌ری وڵاتان هاوسۆزی خۆیان بۆ عێراق ده‌ربڕی و سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌یان كرد.

وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش بەم شێوەیە دەستدرێژیی تورکیایان ڕەتکردەوە:
نوێنەری ئەمریکا
 ▪️ ئیدانەی بۆردومانی هاوینەهەواری په‌ره‌خ‌ دەکه‌ین و ڕەتیده‌كه‌ینه‌وه‌
▪️کوشتنی خەڵکی سڤیل قبوڵ ناکرێت
نوێنەری ئیمارات:
▪️ بە توندترین شێوە ئەم کارە قێزەونە ئیدانە دەکەین
▪️ ئێمە لەگەڵ عێراق وەستاوین لە پاراستنی خاكه‌كه‌ی
▪️ جەخت لەسەر پابەندبوونی هەموو لایەنەکان دەکەینەوە بۆ رێزگرتن لە سەروەری عێراق
نوێنەری ئێرلەندا:
▪️ ئێمە لەگەڵ گەلی عێراق دەوەستین و جەخت لەسەر گرنگی رێزگرتن لە سەروەری عێراق دەکەینەوە
▪️ داوای دیالۆگی بنیاتنەر و نوێکردنەوەی سەروەری عێراق و رێزگرتن لە سەربەخۆیی دەکەین
نوێنەری گابۆن؛
▪️ بە توندترین گوزارشت ئیدانەی دەکەین و هێرشی سەر هاوینەهەواری په‌ره‌خ ڕەت دەکەینەوە
▪️ هێرشی په‌ره‌خ "هێرشێکی نەفرەت لێکراوە".
نوێنەری هیندستان:
▪️ ئیدانەی هێرشی په‌ره‌خ دەکەین
▪️ هێرشەکە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری عێراقە
▪️ دەبێت ڕێز لە یەکپارچەیی و سەروەری عێراق بگیرێت
▪️ پشتیوانی لە هەوڵەکانی عێراق دەکەین بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری
نوێنەری نەرویج؛
▪️ ئیدانەی هێرشی هاوینەهەواری په‌ره‌خ دەکەین و ڕەتی دەکەینەوە
▪️ داوا دەکەین لێکۆڵینەوەی شەفاف بکرێت و لێپرسینەوە لە تاوانباران بکرێت
نوێنەری غانا:
▪️ بە ئامانجگرتنی هاوینەهەواری په‌ره‌خ "بابەتێکی ناڕەحەتکەر"ە و ئیدانەی دەکەین
▪️ داوای پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکەین
▪️ئەم هێرشانە ناوچەکە ناسەقامگیر دەکەن
▪️ پشتیوانی لە سەروەری و سەقامگیری عێراق دەکەین
نوێنەری مەکسیک:
▪️  لەگەڵ گەل و حکومەتی عێراق ده‌وه‌ستین
▪️ بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشی هاوینەهەواری په‌ره‌خ دەکەین
▪️ داوا دەکەین بەپەلە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوە "مه‌ترسیداره‌كه‌" بکرێت.
نوێنەری فەرەنسا؛
▪️ بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشی هاوینەهەواری په‌ره‌خ دەکەین
▪️ پشتیوانی خەڵکی عێراق دەکەین
▪️ داواکارین لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە بکرێت
▪️ ئێمە پشتگیری لە کازمی دەکەین بۆ گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە
نوێنەری کینیا:
▪️ ئیدانەی هێرشی هاوینەهەواری په‌ره‌خ دەکەین و لەگەڵ گەلی عێراق و حکومەتەکەیان دەوەستین
▪️ پێویستە عێراق پارێزگاری نێودەوڵەتی هەبێت
▪️ پێویستە هەموو وڵاتانی دراوسێ پشتگیری عێراق بکەن
نوێنەری ڕووسیا؛
▪️ بە ترسەوە بەدوای بۆردومانی هاوینەهەواری په‌ره‌خدا ڕۆیشتین
▪️ داوا دەکەین لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکرێت
▪️ ئێمە پشتگیری لە ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عێراق دەکەین
▪️ دەبێت عێراق لە یەکلاکردنەوەی حساب دوور بخرێتەوە
▪️ دەبێت چارەسەری سیاسی بدۆزرێتەوە
نوێنەری بەریتانی؛
▪️ ئیدانەی هێرشەکەی سەر هاوینەهەواری په‌ره‌خ دەکەین
▪️ ئێمە پشتگیری لە لێکۆڵینەوەکانی عێراق دەکەین لە هێرشەکە
▪️ پێویستە هەموو لایەنەکان پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بن
▪️ ئێمە پشتیوانی لە سەقامگیری و سەروەری عێراق دەکەین
نوێنەری چین؛
▪️ ئیدانەی هێرشی هاوینەهەواری په‌ره‌خ دەکەین و ڕەتی دەکەینەوە
▪️ داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین هاوکاری عێراق بکەن
▪️ داوا لە هەموو لایەک دەکەین ڕێز لە سەروەری عێراق بگرن
نوێنەری ئەلبانیا:
▪️ ئیدانەی هێرشی دهۆک دەکەین و ڕەتی دەکەینەوە
▪️دەبێت لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی هێرشەکە بکرێت
▪️ پشتیوانی لە سەروەری و سەقامگیری عێراق دەکەین
نوێنەری بەرازیل؛
▪️ ئیدانەی هێرشی هاوینەهەواری په‌ره‌خ دەکەین و هاوسۆزی لەگەڵ گەل و حکومەتی عێراق دەوەستین
▪️ ئەنجوومەنی ئاسایش پشتیوانی لە عێراق دەکات
▪️ سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بێ عێراقێکی ئەمن و ئارام بەدی نایەت
▪️ دەبێت ڕێز لە سەروەری عێراق بگیرێت