ڕاپۆرتی کوردستانی

04:23 - 18/07/2022

كۆمپانیای دیلۆیت راپۆرتی وردبینی له‌ نه‌وتی هه‌رێم بڵاوكرده‌وه‌‌

پەیسەر

کۆمپانیای دیلۆیت راپۆرتی وردبینی لەبارەی هەناردەکردن، بەکاربردن، خەرجی و داهاتەکانی نەوت بۆ چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ بڵاوكرده‌وه‌و به‌پێی راپۆرته‌كه‌، لەو ماوەدا سێ ملیۆن و 654 هەزار و 359 بەرمیل نەوت فرۆشراوە. هەروەها کۆی داهاتی نەوتی فرۆشراو سێ ملیار و 28 ملیۆن و 903 هەزار دۆلار بووە.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا كۆمپانیای دیلۆیت ده‌ڵێت: ئێمە وردبینیمان تەواوكرد بۆ خشتەی هەناردەکردن، بەکاربردن و داهاتی نەوت لە ماوەی نێوان 1ى کانونی دووەمی ٢٠٢٢ تا ٣1ی ئاداری ٢٠٢٢، بۆ هەناردەکردن و بەکاربردنی نەوت -هیچ بەیانێکی نادروستمان بەدینەکرد لە زانیارییەکانی هەناردەکردن.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بۆ فرۆشتنی نەوت هیچ بەیانێکی نادروستمان بەدینەکرد لە زانیارییەکانی فرۆشتنی نەوت و کۆی بڕی پارەی وەرگیراوی مانگانە لە ماوەی نێوان 1ى کانونی دووەمی ٢٠٢٢ تا ٣1 ى ئاداری ٢٠٢٢.


هه‌نارده‌كردن و به‌كاربردنی نه‌وت

 نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراو به‌ بۆڕی: 36,453,590 به‌رمیل بووه‌
نه‌وتی خاوی راستكراو بۆ پاڵاوتنی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان: 2,226,083 به‌رمیل بووه‌
فرۆشتن بۆ پاڵاوگه‌كان: 284،436 به‌رمیل بووه‌
فرۆشتنی ناوخۆ: 124،436 به‌رمیل بووه‌
كۆی هه‌نارده‌ و به‌كاربردن 39،088،710 به‌رمیل بووه‌
شیكاری فرۆشتنی نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراو به‌ بۆڕی
سافی نه‌وتی خاوی گواستراوه‌ بۆ كڕیاران: 34،923،168 به‌رمیل
كۆی به‌های نه‌وتی خاوی فرۆشراو: 3،0228،903،497 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی
تێكڕای نرخی به‌ده‌ستهاتوو بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی فرۆشراو: 86.730 دۆلار
کۆی بەهای نەوتی خاو و كۆندێنسەیتی فرۆشراو (هەناردەکراو لەڕێی بۆری و فرۆشتنی ناوخۆ: 3,063,356,891 دۆلاری ئەمه‌ریكی
گۆڕانکاری لە رەسیدی حیساباتی كڕیارەكان: 175,114,220 دۆلاری ئەمه‌ریكی
سوود و رسووماتی دیكە و سپاردنەکان: 58,300,940 دۆلاری ئەمه‌ریكی
پارەدان بۆ شایستەی دارایی بەرهەمهێنەرانی نەوت: 1,022,935,075 دۆلاری ئەمه‌ریكی
پارەدان لە بەرامبەر تاریفی کۆمپانیای وزەی توركی: 127,455,135 دۆلاری ئەمه‌ریكی
بڕی پارەی دراو بۆ كۆمپانیای بۆریی كوردستان (KPC) بەگوێرەی رێككەوتنی ئیمتیازی هێڵی بۆرییەكان: 122,165,292 دۆلاری ئەمه‌ریكی
قەرزدانەوەی کۆمپانیای وزەی توركی (TEC) و کۆمپانیای پێترۆلی تورکیی نێودەوڵەتی (TPIC) : 125,000,000 دۆلاری ئەمه‌ریكی
پارەدان بۆ لایەنی سێیەم کە لەلایەن یان لە بری حکومەتی هەرێمی کوردستان دراوه: 88,544,997 دۆلاری ئەمه‌ریكی
سافى باڵانسی کاشی وەرگیراو لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەى فرۆشتنى نەوت و چالاكییە پەیوەندیدارەكاندا: 1,343,841,232 دۆلاری ئەمه‌ریكی