12:17 - 14/07/2022
په‌یامێك له موقته‌دا سه‌دره‌وه
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در، له‌باره‌ی نوێژه به كۆمه‌ڵه‌كه‌ی سبه‌ینێوه په‌یامێكی بۆ لایه‌نگرانی نارد و ده‌ڵێت حساب بۆ تۆماره دزه‌پێكراوه‌كان ناكه‌ن.
سه‌در ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له تویتێكدا رایگه‌یاند: هه‌وڵده‌دات خۆی به‌شداری نوێژی هه‌ینی بكات ئه‌گه‌رنا نوێنه‌رێكی ده‌نێرێت.
له‌باره‌ی تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ی نوری مالیكییه‌وه، سه‌در ده‌ڵێت: گوێ بە دزەپێکراوەکان مەدەن، ئێمە هیچ به‌هایه‌كیان بۆ دانانێین.
بڕیاره‌ی سبه‌ینێ هه‌ینی، لایه‌نگرانی سه‌در نوێژی هه‌ینی به كۆمه‌ڵ ئه‌نجامبده‌ن.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌در:
یەکەم: نوێژی هەینی یەکگرتوویی، پەرستشێکە تەنیا بۆ خودایە، پابەندبن بە فەرمان و شێوازەکەی، هەوڵدەدەم لەگەڵتان نوێژ بکەم، ئەگەرنا نوێنەری خۆم دەنێرم.
دووەم: گوێ بە دزەپێکراوەکان مەدەن، ئێمە هیچ به‌هایه‌كیان بۆ دانانێین.
سێیەم: دەنگی هەینی لە سەرووی هەموو ناڕەزاییەکانی دیکە بێت، ناچمە نێو فیتنەیەکی دیکە، بژاردەکە بۆ گەلە، پێشتریش پشتیوانیم کردووە، ئەگەر پێویست بێت لە رۆژانی داهاتوودا وەستانمان دەبێت بۆ پشتیوانیی چاکسازیی.