ڕاپۆرتی کوردستانی

10:13 - 11/07/2022

داگیــــــــركردنـــــی ڕۆژئـــــــــــــــــــاوا له‌لایه‌ن توركیــــــــاوه‌ له‌ ئانـــــوساتـــدایه‌

پەیسەر

پێشه‌كــی وه‌رگێـــڕ
ڕێكه‌وتنی نێوان سوێد-فینله‌ند\توركیا به‌ شێكی فراوانی هه‌ردوو وڵات و كوردستانیانی توشی شۆك كرد. له‌دیدی به‌ شێكی سۆسیال دیموكراته‌ شووره‌تداره‌ دێرینه‌كانه‌وه،‌ كوردوستانیان هه‌رزانفرۆشكراون. هه‌ندێكی تر، له‌وانه‌ بڕێ له‌ كورد خۆی، وای بۆ ده‌چن كه‌: ناتۆ هه‌میشه‌ پشتیوانی كورد بووه‌، به‌رده‌وامیش ده‌بێ، هه‌روه‌ها سوێد و فینله‌ند چوون دوو وڵاتی دیموكراتین ناتۆ دیموكراتیزه‌ ده‌كه‌ن، هه‌ر دووكیشی به‌ سودی كوردستان و كوردستانیان ده‌شكێته‌وه‌. وه‌رگێڕانی ئه‌م وتاره‌ له‌و گۆشه‌ نیگایه‌نه‌وه‌ نییه‌‌. به‌ڵكو له‌ دیدگایه‌كه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌رخستنی ڕاستیه‌كان ئه‌ركه‌، مافی میلله‌تێك و وڵاتێك به‌ گشت توێژ و چین و گروپه‌ جیاوازیه‌كانییه‌وه‌، جا له‌ هه‌ر جێگایه‌كی سه‌ر زه‌مین بێ،له‌ قانونه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا به‌ جوانی  ده‌قێنراوه‌ و پیرۆزه‌. گشت داگیركاریه‌كیش به‌ هه‌ر پاساوێك بێ، ئامانجی سه‌ركوتكردن و بنده‌ستی خه‌ڵك وڵاته‌كه‌ خۆیه‌تی. به‌رگریش بۆ بنده‌ست نه‌بوون و كۆیلایه‌تی هه‌میشه‌ پیرۆزه‌.

وه‌رگێڕ

تێكستی: تێ تێ، 10-07-2022، ڕۆژنامه‌ی ئێسكپرێسن-چاپی سوێدی
وه‌رگێڕانی: گۆران مه‌ریوانی

باشتــــریـــــن كــــــورد كـــوردێكــــــی مــــــــــــردوه‌!

ده‌سه‌ڵاتی سه‌رجێیی ڕۆژئاوا-سوریا، خه‌ریكی خۆئاماده‌كردنن بۆ جه‌نگ –و- ‌ئه‌گه‌ری ترسی به‌كارهێنای چه‌كی سوێدی له‌ گۆڕێدایه‌.
-  باشترین كورد به‌ لای توركیاوه‌، تا ئێستا، كوردێكی مردوه‌. خه‌ڵكی سوێد هه‌ق نییه‌ به‌م هه‌لومه‌رجه‌‌ قایل بن، سكرتێری گشتی (یپده‌) ساڵح موسڵیح ده‌بێژێ.
   قامیشلی له‌و جێیه‌دا كه‌ سنور ته‌ریب درێژ ده‌بێته‌وه‌ به توركیا، هه‌ڵكه‌وتووه‌، كراوه‌ته‌ پایته‌ختی ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌ریی كورد.

ساڵح موسلیم ئا له‌و ده‌ڤه‌ره‌یه‌، سكرتێری گشتی ڕێكخراوی (یپد)-ـه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی له‌شكری سوریا له‌ گه‌رمه‌ی جه‌نگی ناوخۆدا پاشكه‌شیان له‌و ناواچانه‌ كرد، ئه‌وان به‌ هاریكاری بزوتنه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌ 2013 كۆنتڕۆڵی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یان كرد. 
 ئیدی ئه‌وده‌م توانیان بێ‌ ناكۆكی كۆنتڕۆڵی قامیشلۆ بكه‌ن – لێ ئێستێ ئه‌وان، موسلیم، خه‌ریكن خۆیان بۆ جه‌نگی شه‌قامه‌-و-شه‌قامی نێو شار ئاماده‌ ده‌كه‌ن.
- ئه‌گه‌ری داگیركردن له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ له‌ ئان و ساتدایه‌، ئه‌و به‌ تێلێفۆن به‌ تێ تێ ده‌بێژێ.
ماوه‌یه‌كه‌ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان، سه‌رۆكۆماری توركیا، چه‌ند جاران گۆتویه‌تی ده‌كرێ ئه‌گه‌ری له‌شكركێشی به‌ره‌‌و ڕۆژئاوای سوریا بێته‌‌ گۆڕێ‌. ئامانجیش دروستكردنی ''پشتێنه‌ ئارامگه‌یه‌كه‌ به‌ قوڵایی 30  كم''‌  له‌ ناو سوریادا، ته‌ریب به‌ درێژایی ته‌واوی سنوری توركیا به‌ سوریاوه‌.

پشتێنه‌ زه‌مینێكـــــــی داگیـــــركـــــــــراو‌
 یه‌كه‌مجار نییه‌، گه‌ر ئه‌و پێشهاته‌ بێته‌ دی، توركیا له‌شكركێشی خۆی ده‌باته‌ خاكی سوریاوه‌: 2017، 2019 و 2020-ـیش ڕوویدا. ئه‌و ده‌مان خاكێكی به‌ دێژایی 30 كم قووڵ له‌ هێزه‌ كوردستانیه‌كان سه‌ند و‌ ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیی كرد.
موسلیم به‌ په‌رۆشه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ ئه‌مانه‌ ڕووداوی له‌یه‌ك دابڕاو نین، به‌ڵكو هێرش و ده‌ست تێوه‌ردان هه‌میشه‌ له‌ گۆڕێدا بووه‌. 
- هه‌ڵوێستی توركیا نه‌گۆڕدراوه‌ - به‌ لای ئه‌وانه‌وه‌ تا ئێستێ باشترین كورد گه‌ر هه‌بێ، كوردێكی مردووه‌. خه‌ڵكگه‌لی سوێد هه‌ق نییه‌ به‌و هه‌لومه‌رجانه‌ قایل بن، ساڵح موسلیم ده‌بێژێ.
 مه‌به‌ستی ئه‌و دۆكۆمێنتێكه‌‌ كه‌ لاله‌یان سوێد، فینله‌ند و توركیاوه‌ واژوو كراوه‌، به‌ گوزارشتی ئه‌و ''له‌ ژێر فشاردا هاتۆته‌ گۆڕێ.''
هه‌ر دوو وڵاتانی جه‌مسه‌ری باكور، له‌و دۆكۆمێنته‌دا، هه‌ندێ‌ دڵنیایی ده‌ده‌ن، له‌وانه‌، كه‌ نابێ پشتیوان و كۆمه‌ك بده‌ن به‌ (پیده‌) و (یپگه‌)، هه‌روه‌ها ئامبارگۆی چه‌ك (=نه‌دانی چه‌ك) له‌ بان توركیا لاببرێ. له‌ به‌رامبه‌ریدا توركیا ڤیتۆی خۆی له‌هه‌مبه‌ر سوێد و فینله‌ند لاده‌با تا به‌ ئه‌ندامی ناتۆ وه‌ربگیرێن.

فۆڕمــــوله‌كـــــــردنێكــــی نادیــــــار و ته‌مــــــاوی
به‌ قسه‌ی پسپۆڕانی ئه‌و بواره‌ش، فۆڕمولێره‌كردنی ڕێكه‌تننانمه‌كه‌ ته‌ماویی و نادیاره‌ - ده‌كرێ وا لێكبدرێته‌وه‌ كه‌ هه‌نارده‌ كردنی چه‌ك بۆ توركیا  دووباره‌ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌.
موسلیم دڵنیاییه‌، گه‌ر ڕاستییه‌كی ئاو له‌و جۆره‌ له دۆكۆمێنته‌كه‌دا هه‌بێ، ئیدی‌ له‌ جه‌نگی داهاتووی سوریادا چه‌كی سوێدی دێته‌ به‌كار بردنێ.
- ئه‌وانه‌ی به‌ چه‌ك یارمه‌تی توركیا ده‌ده‌ن گوێ ناده‌ن به‌و‌ جه‌نگێ كه‌ ئامانجی  ڕیشه‌كێشكردنی كورده‌، كه‌ تێیدا توركیا چه‌كی-ناتۆ دێنێته‌ به‌كار بردنێ، ئه‌و ده‌بێژێ.
سۆسیال دیموكراته‌كان به‌ پێیی ڕێكه‌وتنێكی خۆیان و (یپده‌)، پایزی 2021 ، كه‌ تێیدا په‌یمان ده‌ده‌ن هوریكاری نێوانیان و (یپد) قووڵبكه‌ونه‌وه‌، كه‌ پاشان بووه‌ سه‌نته‌ری جستوجۆی داخوازینامه‌ی سوێد بۆ به‌ ئه‌ندام وه‌رگرتنیان له‌ ناتۆ. وه‌لێ موسلیم ده‌بێژێ؛ هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك له‌ نێوان خودی سۆسیال دیموكراته‌كان‌ و ڕێكخراوه‌كه‌ی ئه‌وان، هه‌رگیز له‌ گۆڕێدا نه‌بووه‌.
ئه‌وه‌ په‌یماننامه‌یه‌ك بوو له‌ نێوان سۆسیال دیموكراته‌كان و ئا‌مینه‌ی كاكه‌ باوه‌ (ئه‌ندامی پاڕله‌مانی بێ پێگه‌ی ڕه‌كخراوه‌یی- تێبینی په‌خشكار) . هیچ سه‌روبه‌ندێكی له‌ته‌ك ئێمه‌دا نییه‌.
تێ تێ: هه‌رچه‌نده‌ (پیده‌) نێوی له‌ په‌یماننامه‌كداشدا هاتووه‌؟
- به‌ڵێ. ئێمه‌ ڕه‌كخراوێكین له‌ سوریا، ڕاسته‌ ئێمه‌ په‌یوه‌ندیمان به‌ پارت و ڕێكخراوی دیه‌وه‌ له‌ سه‌رجه‌م دونیادا هه‌یه‌. به‌ڵام گشت په‌یوه‌ندیه‌كی سه‌ره‌كی له‌ ڕێی كۆمێته‌ی دیموكراتی سوریاوه‌ ڕێك ده‌خرێ. به‌ش به‌ حاڵی (پیده‌) ئێمه‌ هیچ په‌یوه‌ندیكه‌مان به‌ حوكومه‌تی سوێده‌وه‌ نییه‌، ئه‌و ده‌ڵێت.
 موسلم پێشتر به‌رده‌وام هاتوچۆی بو وڵاته‌ ئاوروپییه‌كان ده‌كرد و 2018 هاته‌ سوێد. به‌ گه‌یشتنی بۆ سوێد، توركیا داوای ڕاده‌ستكردنی ئه‌وی كرد، به‌ تۆمه‌تێك كه ده‌ستی له‌ نه‌خشه‌كێشانی تاوانی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب، 2016، له‌ ئانكه‌ردا هه‌یه‌. موسلیم ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.
به‌ گۆته‌ی موسلیم كۆمێته‌ی دیموكراتی بۆ كاروباری سیاسی-سوریا، كه‌ گشت نوێنه‌رانی ڕێكخراو و پارته‌ سیاسیه‌كانی ناوچه‌كه‌ له‌ خۆ ده‌گرێ، ته‌واوی په‌یوه‌ندیان به‌ دونیای ده‌ره‌وه‌ له‌ ڕێگای جه‌مسه‌ری ئه‌و كۆمێته‌وه ڕێك ده‌خرێ. فاربریوه‌ری 2019، بۆ نمونه‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد، ئان لیندێ، سه‌ر به‌ پارتی سۆسیال دیموكرات، ئیلهام ئه‌حمه‌د، سكرتێری گشتی كۆمێته‌كه‌ی بینی. 
تێ تێ سۆراخی كۆمێته‌ی دیموكراتی سوریای كرد تا سه‌رنجی خۆیان له‌مه‌ڕ په‌یوه‌ندیان به‌ حوكومه‌تی سوێده‌وه‌، (حوكومه‌تی سۆسیال دیموكراتان- گ.م) ده‌ربڕن، لێ په‌یوه‌ندیه‌كه‌ به‌رقه‌رار نه‌بوو.  
وێنە: سکرتێری ناتۆ، ستۆڵتنبێری، داگیرکردنی ڕۆژئاوا پيرۆز دەکا، ۲٠۱۹