11:10 - 25/06/2022
به‌غدا ده‌ستیكرد به‌پێدانی قه‌رزی 150 ملیۆن بۆ خانوبه‌ره
حكومه‌تی عێراق له رێی بانكی ڕافیده‌ینه‌وه، ده‌ستیكرد به پرۆسه‌ی پێدانی 150 ملیۆن دینار وه‌ك قه‌رزی خانوبه‌ره به هاوڵاتیان.
بانكی ڕافیده‌ین له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو، سوودی قهرهزهكه له‌سه‌دا 4 ده‌بێت و، دانه‌وه‌ی قیستهكانیشی له‌ڕێی بانكه‌كانه‌وه ده‌بێت.
بانكی ڕافیده‌ین ڕوونیشیكردوه‌ته‌وه، ڕێكخستنی مامه‌ڵه‌ی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی خوازیاری وه‌رگرتنی قهرزهكهن، له‌ڕێی لقی بانكه‌كه‌وه ده‌بێت له‌به‌غدا، كه له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق بوونیان هه‌یه، جگه له هه‌رێمی كوردستان.