07:05 - 07/06/2022
كازمی: پابه‌ندین به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی تایبه‌ت به نه‌وتی هه‌رێم
مستەفا كازمی سەرۆك
وەزیرانی
عێراق، پابه‌ندی حكومه‌ته‌كه‌ی به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی تایبه‌ت
به دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم دووپاتكرده‌وه و راشیگه‌یاند: یه‌ده‌كی بانكی ناوه‌ندی
زیادیكردووه.
ئەمڕۆ سێشەممە له
كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا مسته‌فا كازمی، قسه‌ی له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك كرد‌و له‌سه‌ره‌تادا
له‌سه‌ر پرسی دزه‌پێكردنی پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه، وتی: دزەپێكردنی پرسیارەكان
لە وڵاتێكدا عەیبەیە كە سەرچاوەی وشەیە و پێنج گەورە بەرپرسیش بە تۆمەتی
دزەپێكردنیان دەستگیركراون.
مسته‌فا كازمی، له‌سه‌ر
دۆخی دارایی وت: مانگانە 5 ملیار دۆلار له بودجه‌ی وڵات دەچێت بۆ مووچەی
فەرمانبەران و خانەنشینان و بڕی 2 ملیار دۆلاریش بۆ خەرجی به‌ركاربردن و كۆی گشتی
مانگانه 7 ملیار دۆلار‌و ساڵانەش دەكاتە 84 ملیار دۆلار.
كازمی باسیله‌وه‌كرد،
لە ماوەی دوو ساڵی ئەم كابینەیەدا یەدەگی بانكی ناوەندی لە 50 ملیار دۆلار كەمتر
بووە و ئێستا 76 ملیار دۆلارە و بەڵێنتان پێ دەدەین تا كۆتایی ساڵ دەبێت بە 90
ملیار دۆلار.
سه‌رۆك وه‌زیرانی
عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه بنبەستی سیاسی كاریگەری لەسەر ئەدائی حكومەت هەیە
و كەسانێك هەن كە هەوڵدەدەن بەرپرسیار بن لە شكستهێنانی ئەوانی تر و ئەم كابینەیەش
تەنیا دوو ساڵە و ئێمە بەرپرسیارێتی شكستی 17 ساڵمان لەسەر شان نیە و لە پڕۆژەیەكی
زۆردا سەركەوتوو بوین و بەشێكیشیان پێویستیان بە كات هەیە.
وتیشی: پێشتر كارەبا
بەشێوەیەكی بێهودە بەڕێوەدەبرا و هەموو قەرزەكانی غازی ئێران لەحكومەتەكانی پێشووە
و حكومەتی ئێستا قەرزی نەكردوه.
لەسەر بڕیاره‌كه‌ی
دادگای فیدڕاڵی له‌باره‌ی نه‌وتی هه‌رێم، مسته‌فا كازمی وتی: پابه‌ندین به‌جێبه‌جێكردنی
بڕیاره‌كه.