02:19 - 01/06/2022
بۆیەکەمجار کۆمسیۆن زەنگی دواخستنی هەڵبژاردنی لێدا
هاوكات لهگهڵ ناكۆكی لایهنهكان لهسهر پرسی ههڵبژاردن، كۆمسیۆنی ههڵبژاردنهكانیش بۆ یهكهمجار زهنگی ئاگاداركردنهوهی لێدا بهوهی كه ئهمساڵ فریا ناكهون ههڵبژاردن بكهن ئهوهش لهبهر چهند هۆكارێك.
سلێمان مستەفا، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، لهبارهی ئهوهی ههڵبژاردن له وادهی خۆیدا دهكرێت یاخود نا، وتی: پێش وهڵامدانهوهی ئهو پرسیاره دهبێت وهڵامی ئهم پرسیارانهی دیكه بدهینهوه، یهكێكیان ئهوهیه ئێستا لەناو پارتە سیاسیەکان دەنگێکی بەرز هەیە کە یاسای هەڵبژاردن هەمواربکرێتەوە، لە ناو یاسای هەڵبژاردن کۆمەڵێک پرسی تێدایە کە دەبێت ڕێکبکەون لەسەری.
رونیكردهوه واته ڕێکبکەون لەسەر جۆری سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێکبکەون لەسەر شێوازی بازنەکانی هەڵبژاردن و لەسەر شێوازی ئەژمارکردن و جیارکردنەوە کە ئایا بە ئەلکترۆنی دەبێت یان بەدەستی دەبێت ڕێکبکەون لەسەرئەوەی تۆماری دەنگدەران چۆن بێت؟ تۆمارێکی بایۆمەتری بەکاردەهێنرێت یان تۆمارێکی ئاسایی کاتی بەکاردەهێنرێت ئەگەر ئێمە وەڵامی ئەو پرسیارانەمان دەستکەوت ئینجا دەتوانیین باسی ئەوە بکەین کە ئایا لەو وادەی کە دیاریکراوە هەڵبژاردن ئەنجام دهدرێت یان نا.
هۆكاری دیكهشی خستهڕوو، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی کۆمیسیاران بۆ هەموو پرۆسەیەکی هەڵبژاردن بەلانی کەمەوە شەش مانگی داناوه بۆ ئامادەکارییەکانی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان، لەبەرئەوەی ئامادەکارییەکان خۆی لەکۆمەڵێک هەنگاوی دوورودرێژدا دەبینێتەوە.
هەروەها دەشڵێت پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران زۆر زۆر قورسه، بەداخەوە ناوی مردوو لە تۆماری دەنگدەراندا هەیە.
سلێمان مستهفا لهبهرئهوه وتی: وەکو کەسێک کە لەمەجالی هەڵبژاردن کاردەکەم نەک وەکو کۆمیسارێکی ماوە بەسەرچوو، بە بڕوای من ناتوانرێت لەو ماوەیەدا كه وادەی هەڵبژاردن دیاریكراوه واته ١ی مانگی ١٠ی ئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت.
سەرەتای ئەم هەفتەیە زەمەن لە بەدواداچونێکدا بڵاویکردەوە کە لەبەر چوار هۆکار هەڵبژاردن لەمساڵدا ناکرێ و تەمەنی پەرلەمان و حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم درێژدەکرێتەوە.
هۆكاری یەكەم:ویستێكی سیاسی لای پارتی و تیمی وەزاری پارتی ئەم كابینەیە هەیە بۆ درێژكردنەوەی تهمهنی پهرلهمان.هۆكاری دووەم:گرفتی راجیای ی و ناكۆکی نێوان فراكسیۆنەكانە لە بەسەرچوونی وادەی كاركردنی ئەندامانی دەستەی بەرێوەبردنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن.
هۆكاری سێیەم: بوونی گرفتێكی تری گەورەی نێوان پارتی لەلایەك و گۆڕان و یەكێتی و یەكگرتوو و كۆمەڵ و نەوەی نوێ. لەسەر یاسای هەڵبژاردن لە لایەکی تر، كە خاڵی هەرەناكۆكیش بریتیە لەوەی پارتی داوادەكات هەڵبژاردنەكە وەك پێشوو بەرێوەبچێت و هەمو كوردستان یەك بازنەبێت، بەڵام لایەنەكانی تر داوادەكەن كوردستان بكرێت بە چوار بازنە.
هۆكاری چوارەم: هۆكارە ئیحراج و شەرمهێنەرەكەیە بۆ هێزە سیاسیەكان، كە بریتیە لە نەچوونی خەڵك بۆسەر سندووقی دەنگدان، كە هەموو لایەنە سیاسیەكان زۆر باش دركیان بەوەكردووە.