09:26 - 22/05/2022
سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی چی لە دۆخی سیاسی دەگۆڕێت؟
ڕه‌وشی سیاسی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له‌وپه‌ڕی ئاڵۆزیی و ناسه‌قامگیریدایه، په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌كان له‌لایه‌ك و په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌ت و هاوڵاتیان له‌نێو بێ متمانه‌یدایه، له‌م كاته‌دا هه‌وڵێكی ئاشته‌وایی هه‌یه، لایه‌نه‌كان ده‌ستی ته‌وقه‌یان بۆ یه‌كتر درێژكردووه. ئایا سه‌ردانه‌كه‌ی نیچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی ئومێدی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌چنرێت.
سه‌ردانه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاڵنگاریانه:
یه‌كه‌م: په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی له‌وپه‌ڕی خراپیدایه، له‌ماوه‌ی رابردوودا به زمانی شه‌ڕی ناوخۆ یه‌كتریان دواند.
دووه‌م: ناته‌بایی تیمی یه‌كێتی و پارتی له حكومه‌ت ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كاره‌كانی حكومه‌ت هه‌بوو، خۆیان به فه‌رمی دانیان به دوو ئیداره‌یی و دوو زۆنیدا نا.
سێیه‌م: پۆستی سه‌رۆك كۆمار، ناته‌بایی و دوو ئاڕاسته‌ی نێو ماڵی كوردیی له به‌غدا ده‌رخست.
چواره‌م: له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن ناكۆكی توند له‌نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كاندا هه‌یه و به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌شبوون.
پێنجه‌م: به ئیعترافی خۆیان دوو هێزی پێشمه‌رگه، دوو هێزی ئاسایش و پۆلیس له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن، كه ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی بێ متمانه‌یی پارتی و یه‌كێتیه به یه‌كتر.
شه‌شه‌م: هیچ كاتێك مه‌له‌فی نه‌وت هه‌رێم هێنده ئێستا له مه‌ترسیدا نه‌بووه، جاران گه‌نده‌ڵی و ناشه‌فافی پرۆسه‌كه بوبێت ئێستا فشاره‌كانی به‌غداشی بۆ زیاد بووه.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا نێچیرڤان بارزانی ده‌توانێت به هاوكاری لایه‌نه‌كان به‌سه‌ر ئه‌م كێشانه‌دا زاڵ بێت له كاتێكدا قسه‌ی یه‌كه‌م لای ئه‌و نیه.
ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م نێچیرڤان بارزانی:
یه‌كه‌م: خه‌ڵك ده‌پرسێت كه په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و یه‌كێتی هێنده خراپ بوو، نێچیرڤان بارزانی له كوێ بوو بۆچی زووتر ده‌ستی به هه‌وڵه‌كانی نه‌كرد، ئایا ئه‌مه‌ش ته‌نیا مانۆڕێكی سیاسی نیه.
دووه‌م: به‌پێی یاسا نێچیرڤان بارزانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه، به‌ڵام له واقیعدا موماره‌سه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ناكات و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هێزه‌كانی پارتی و بافڵ تاڵه‌بانیش سه‌رۆكی هێزه‌كانی یه‌كێتیه.
سێیه‌م: پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه نێچیرڤان بارزانی له‌ناو حزبه‌كه‌یدا ده‌ستی به‌سه‌ر هێزه‌كاندا نه‌شكێت چۆن ده‌توانێت رۆڵی هه‌بێت له یه‌كگرتنه‌وه و یه‌كخستنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
چواره‌م: ئاڵنگارییه‌كی دیكه‌ی به‌رده‌م نێچیرڤان بارزانی ئه‌وه‌یه، له رابردوودا له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی‌دا شه‌خسیه‌تی ئه‌و به روخساره ئاشتیخوازه‌كه‌ی پارتی ناسراوه، ئایا له‌م هه‌وڵه‌یدا نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو نێو ماڵی پارتی ده‌كات و ده‌سه‌ڵاتی رێككه‌وتن و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌یه.
پێنجه‌م: هه‌ندێكی دیكه پێیانوایه نێچیرڤان بارزانی پێشتر له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا تاقیكراوه‌ته‌وه و كه‌سی یه‌كه‌می مه‌له‌فی نه‌وتیش بووه كه كاریگه‌ریی ئه‌رێنی له‌سه‌ر ئابووری كوردستان نه‌بووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌شدا ده‌كرێت چه‌ند سیناریۆییه‌ك رووبده‌ن:
یه‌كه‌م: لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت پارتی و یه‌كێتی هه‌ستیان به مه‌ترسی دۆخه‌كه كردووه و به‌ده‌م هه‌وڵه ئاشتیخوازییه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانیه‌وه ده‌چن و له‌سه‌ر پرسه‌كانی به‌غدا و شێوازی حكومڕانی هه‌رێم رێككه‌وتنێكی نوێ ده‌كه‌ن.
دووه‌م: ئه‌و ئه‌گه‌ره له ئارادایه كه نێچیرڤان بارزانی نوێنه‌رایه‌تی مامی و مه‌سرور بارزانی ده‌كات و ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی دیكه هه‌ڵبده‌نه‌وه.