عیراق

02:50 - 19/05/2022

په‌رله‌مان پارێزگاری سه‌لاحه‌دینی له‌سه‌ر كار لادا‌

پەیسەر

بەکۆی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان پارێزگاری سەلاحەدین متمانەی لێوەربگرێتەوە.

 

له‌ دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی عێراقدا، عه‌مار جه‌بر جبوری، پارێزگاری سه‌لاحه‌دین به‌ ده‌نگی٢٦٣پەرلەمانتار له‌ پۆسته‌كه‌ی لادرا.

مه‌شعان جبوری، په‌رله‌مانتاری له‌سه‌ر كارلادراو، له‌باره‌ی هۆكاری لادانی پارێزگاری سه‌لاحه‌دین ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، عه‌مار جبوری، پارێزگاكه‌ی خستوه‌ته‌ سه‌ر رێگه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و گه‌نده‌ڵی په‌رله‌مانتارێكی ئاشكرا كردووه‌و به‌ڵگه‌كانی راده‌ستی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كردووه‌، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا په‌رله‌مانتاران متمانه‌یان لێوه‌رگرتوه‌ته‌وه‌.