12:03 - 16/01/2019
كچه ئێزدییه‌ك له پڕ خۆی له نێو دونیای له‌شفرۆشی ده‌بینێته‌وه
كچێكی ئێزدیی ئه‌و چیرۆكه قێزه‌ونه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه
كه چۆن دوای ئاواره‌بوونی له شه‌نگال، هاتنی بۆ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ
ئه‌وه‌ی ده‌سته‌خوشكه‌كانی له ژێر ده‌ستی داعش ئازاد بكات، په‌نا ده‌باته به‌ر
ڕێكخراوێكی مرۆیی و فریوویده‌ده‌ن و ده‌یخه‌نه
ناو تاكسیه‌ك و به بیانووی وه‌رگرتنی مافی په‌ناهه‌نده‌یی ڕه‌وانه‌ی به‌غدای ده‌كه‌ن،
له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ده‌یكڕن و كاری له‌شفرۆشی پێوه ده‌كه‌ن.
ڕوانگه‌ی عێراقی بۆ قوربانیانی بازرگانی به مرۆڤه‌وه،
له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیاندا به‌ناوی "فرۆشتن و ده‌ستدرێژی سێكسی" بڵاویانكردۆته‌وه،
كچێكی ئێزدیی بۆته قوربانی تاوانی بازرگانی به مرۆڤه‌وه ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی
له كوردستانه‌وه فریودراوه و هێنراوه بۆ به‌غدا.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش ساڵی 2014 شارۆچكه‌ی شه‌نگال
له پارێزگای نه‌ینه‌وا داگیرده‌كه‌ن، به سه‌دان كچ و ژنی ئێزدیی كه لای چه‌كدارانی
داعش به"سپیكه‌ڵه‌ی نه‌رمۆڵه"ناوده‌بران، به كه‌نیزه و جارییه و سه‌بایا
بران.تاوه‌كو ئێستا 1427 كچی ئێزدیی بێ سه‌روشوێنن.
"كاتێك له خه‌و هه‌ستام ڕووتبووم، له ته‌نیشتمه‌وه
چه‌ندین بوتڵی خواردنه‌وه دانراوه، چوار كه‌س ده‌ستدرێژی سێكسیان كردبووه سه‌رم"
كچێكی ئێزدیی به‌ناوی(ف.ئا.ق) ته‌مه‌ن 32 ساڵ باسی ئه‌و كاره‌ساته تاڵه‌ده‌كات كه
ماوه‌ی حه‌وت مانگ له ناوچه‌ی به‌تاوینی به‌غدای پایته‌ختی عێراق، له‌ناو له‌شفرۆشه‌كاندابووه.
ئه‌و ده‌ڵێت" دوای داگیركردنی شه‌نگال ئێمه ئاواره‌ی
دهۆك بووین، هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌یشتمان هه‌وڵی ئه‌وه‌م ده‌دا كه بگه‌مه ڕێكخراوێك
تاوه‌كو یارمه‌تی ژنانی ئێزدی بكه‌ن كه له‌و شاخه خۆیان شاردبووه‌وه."
چیرۆكه‌كه‌ی لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات" ساڵی 2015 به‌شداریمكرد
له خۆپیشاندانێكی هه‌ولێر تاوه‌كو ئیش له‌سه‌ر ئازادكردنی كچه ڕفێنراوه‌كانی ژێر
ده‌ستی داعش بكه‌ن، به‌ڵام له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراین، دوای
ماوه‌یه‌ك له سوكایه‌تی و لێدان ئازادكراین."
دوای ئازادبوونم په‌نامبرده به‌ر ڕێكخراوێكی مرۆیی كه
له هه‌ولێر ئیشده‌كه‌ن و لقێكیان له به‌غدا هه‌یه به ناوی(.....) له سه‌ره‌تای
2017 ڕێكخراوه‌كه به هاوكاری شۆفێرێكی تاكسی به‌ناوی(ص.ح.س) كه ئه‌ویش ئێزدیی
بوو، منیان ڕه‌وانه‌ی به‌غدا كرد تاوه‌كو چاوپێكه‌وتنم بۆ ڕێكبخرێت له باڵیۆزخانه‌یه‌كی
بیانی و له‌و ڕێگه‌یه‌وه مافی په‌ناهه‌نده‌یم پێ بدرێت.به‌ڵام هه‌ر له ڕێگا
زانیم ئه‌م شۆفێر نیازێكی دیكه‌ی هه‌یه."
ئاماژه به‌وه ده‌كات" دوای گه‌یشتنمان بۆ به‌غدا شۆفێره‌كه
ڕێنوویی كردم بۆ نهۆمی باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له‌ناوه‌ڕاستی شار له‌وێ گوتی ئه‌مه لقی ڕێكخراوی ناوبراوه.به‌ڵام
زۆرم به لاوه سه‌یر بوو پیاوێكی دیكه‌ی ئێزدیم به‌ناوی"ح.ب.ك" بینی كه
پاره‌یه‌كی زۆری كرده ده‌ست شۆفێری تاكسیه‌كه."
پێم گوت"مامه چی ئه‌كه‌ین لێره؟ ئه‌م پاره‌یه چییه؟"
به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكی نه‌دامه‌وه جگه له پێكه‌نینێکی ناشرین.ئیدی له‌وێ شۆفێری
تاكسیه‌كه جێیهێشتم و منی خسته ژێر ده‌ستی (ح.ب.ك) دواتر تێگه‌یشتم شۆفێری
تاكسیه‌كه منی پێ فرۆشتبوو.
دوای ڕۆیشتنی شۆفێری تاكسیه‌كه، كڕیاره‌كه پێی گوتم
"ئێستا بوویت به ماڵی من." ئه‌و ده‌ربڕینه ته‌واو ئازاری دام، له
ترسا نه‌مده‌وێرا هه‌ناسه بده‌م. ناچاربووم مان له خواردن بگرم و پێم گوت ئازادم
بكه، كه‌سوكاره‌كه‌م چاوه‌ڕێمن به‌ڵام ئه‌و كێشای به كه‌له‌ی سه‌رمدا و فه‌لاقه‌یه‌كی
زۆری كردم و دواتر ده‌ست و قاچی به‌ستمه‌وه."
له رۆژی سێهه‌مدا ناچاربووم نان بخۆم چونكه برسێتی و
لێدان بڕستیان لێ بڕیبووم.پیاوه كڕیاره‌كه‌م خواردنی بۆ هێنام، نه‌مزانی ئه‌و
خواردنه مادده‌ی بێ هۆشكردنی تێدایه. كاتێك به‌ئاگا هاتمه‌وه ده‌بینم چه‌ندین شووشه‌ی به‌تاڵی مه‌ی له ده‌وروبه‌رمه
و داوتر زانیم به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو له لایه‌ن چواركه‌سه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسی
كراوه‌ته سه‌رم كه یه‌كێك له‌وانه خودی(ح.ب.ك)بوو.به‌وجۆره ماوه‌ی سێ مانگ به‌رده‌وام
بوو.
به‌هۆی زۆری كرداری سێكس و لێدانی به‌رده‌وامه‌وه
وایلێكردم ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌م توشی نه‌خۆشی ترسناك بن، بۆیه داوام له كڕیاره‌كه‌م
كرد كه ڕه‌وانه‌ی شاری پزیشكانم بكات.به‌هۆی جیاوازی ته‌مه‌نمانه‌وه به باوكه
با‌نگم ده‌كرد.دواتر هه‌وڵمدا كه پزیشك و ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی له‌وێن تێبگه‌ینم كه
من قوربانی بازرگانیكردن به مرۆڤه‌وه‌م، هیچ كه‌سێك باوه‌ڕیان پێ نه‌ده‌كردم،
كڕیاره‌كه‌م ده‌یگوت" هیچ نییه لێیگه‌ڕێن ئه‌مه له ڕووی ده‌روونیه‌وه
تێكچووه."
له مانگی تشرینی دووه‌می 2017 به‌هۆی په‌یوه‌ندی یه‌كێك
له دانیشتوانی باڵه‌خانه‌كه‌وه، هێزه ئه‌منیه‌كان گه‌یشتنه شوێنه‌كه، دوای
هاوار و قیژه قیژم، هاتنه ژووره‌وه ئازادیان كردم و قسه‌كانیان وه‌رگرتم.دواتر ده‌ركه‌وت
كڕیاره‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ی هاوسه‌ری ئێمه‌ی ساخته كردووه.دوای چه‌ندین مانگ ده‌ستگیركردنی
تاوانبارن، ئه‌وان به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌كی زۆر ئازادكران، له‌وێوه بۆ شوێنی نادیار
هه‌ڵهاتن و تاوه‌كو ئێستا كه‌یسه‌كه‌م به هه‌ڵپه‌سێڕدراوی ماوه‌ته‌وه.