06:49 - 14/05/2022
كۆمپانیای نه‌وتی باكور: هێزێكی حكومه‌تی هه‌رێم هیرشیكردوه‌ته سه‌ر بیره‌كانی بای حەسەن و داود
كۆمپانیای نەوتی باكور، دژی حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت حكومه‌تی هه‌رێم دەستیبەسەر دوو كێڵگەی نەوتی سەر بە كۆمپانیاكە گرتووه و بەرهەمە نەوتییەکانى چەندین بیر لەبەرژەوندى خۆى بەکاردەهێنێت.
كۆمپانیاكه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ی ئایاری 2022، رایگه‌یاند: پێشتر حکومەتى هەرێمى کوردستان چەندین جار پێشێلكاریی و مامەڵەى خراپى بەرامبەر كێڵگە نەوتییەكانی سەر بە كۆمپانیاكەمان ئەنجامداوە، لەوانە كێڵگەكانی (خورمەلە/ هاڤانا/ سەفیە/ كۆرمۆر)، بۆیە کۆمپانیاکەمان چەندین داوای یاسایی لە دادگا پەیوەندیدارەکانی عێراق بەرز کردوتەوەو چاوەڕوانى وه‌ڵامى داداگایە.
كۆمپانیاكه ده‌ڵێت: لە درێژەی ئەم پێشێلكاریانەدا، بە مەبەستى دەست بەسەرا گرتن و سود وەرگرتن لە تاواناکانى بەرهەمهێنانى ئەو بیرانە، هێزێكی چەكداری سەر بە حكومەتی هەرێم، بە یاوەری تیمێكی تەكنیكی هێرشیان کردوەتە سەر بیرەكانی (بای حەسەن و داود).
باسله‌وه‌شكراوه، کۆمپانیاکەیان کە خاوەندارێتی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی عێراق دەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئەنجامدانى چەندین پێشێلکارى و رەفتارى دژە دەستورى کە پەیوەندى نێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتى ناوەندى ئاڵۆز کرووە، تۆمەتبار دەکات.
كۆمپانیاكه كاتی هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئه‌و دوو بیره نه‌وته دیارینه‌كردووه. تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم هیچ لێدوانێكی له‌مباره‌یه‌وه نه‌بووه.