عیراق

03:12 - 05/05/2022

یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه‌ تۆماركرا‌

پەیسەر

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق مردنی هاوڵاتیه‌كی به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه‌ راگه‌یاند.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: حاڵه‌تێكی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی هه‌ناسه‌توندییه‌وه‌ تۆماركراوه‌ و پێنج هه‌زار كه‌سیش تووشی هه‌ناسه‌ توندی بوون.

له‌ دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه‌، زریانێكی خۆڵبارین پارێزگاكانی به‌غدا، ئه‌نبار و كه‌ركوك، نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و سه‌لاحه‌دین و سلێمانی گرتوه‌ته‌وه‌.

له‌ماوه‌ی مانگێكدا ئه‌مه‌ حه‌وته‌م زریانی خۆڵبارینه‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق بگرێته‌وه‌.