10:31 - 04/05/2022
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوای كاندیدی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان، داوایان له لایه‌نه كوردییه‌كان كرد له‌سه‌ر كاندیدێكی هاوبه‌ش بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار رێكبكه‌ون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ی ئایاری 2022، چوارچێوەی هاوئاهەنگی راگه‌یه‌ندراوێكی 18 خاڵی ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق بڵاوكرده‌وه.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکه‌نن لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و گفتوگۆ لەسەر چارەسەرییەکان بکەن، بەبێ هیچ مەرجێکی پێشوەخت، هەمووان بەرژەوەندیی نیشتمان و هاووڵاتییان لەبەرچاو بگرن.
له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماره‌وه، ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، پۆستی سەرۆککۆمار شوێنێکی گرنگ و سەرەکییە، بەوپێیەی پارێزەری دەستوور و سیمبوولی یەکێتیی وڵات و سەروەریی و پاراستنی یەکێتی و سەلامەتیی خاکی عێراقە، بۆیە پێویستە سەرۆککۆمار کەسێکی لێهاتوو و دڵسۆز و مێژوو و رەفتاری چاک بێت، لەسەر پارتە کوردستانییەکان پێویستە هەوڵبدەن لێک تێبگەن و رێککەوتن لەسەر کەسێک بکەن، کە خاوەن ئەو تایبەتمەندییانە بێت لە چوارچێوە کارپێکراوەکاندا.
هه‌روه‌ها پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی به مافی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی ناوبردووه و لایه‌نه‌كانی به‌شدار له حكومه‌تی داهاتووی به به‌رپرسیار زانیوه له به‌رپرسیاریه‌تی شكست، سه‌ركه‌وتن و لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ كردنی.
له‌مڕوه‌وه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێشنیاری بۆ په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكان كردووه كاندیدی خاوه‌ن توانا‌و لێهاتووی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران پێشكه‌ش بكه‌ن. دا‌واشیان كردووه، به‌شداربوون له حكومه‌ت یاخود ئۆپۆزسیۆنبوون، بژارده‌یه‌كی كراوه بێت له‌نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كاندا.
له خاڵێكدا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كراوه و تێیدا هاتووه: پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکبخرێن، بەشێوەیەک مافی هەموو بپارێزێت و زۆر شەفاف بێت، هەروەها چارەسەری گونجاو بدۆزرێتەوە بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی سەرجەم دۆسیەکانی نێوانیان بەپێی دەستوور، وەک دەرکردنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵی و چۆنییەتیی بەڕێوەبردنی سامانی سروشتیی وڵات و پشتوانیی هێزەکانی پاسەوانی هەرێم و پێشمەرگە و پابەندبوون بە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانەوە.