06:09 - 24/04/2022
له‌سه‌ر له‌شكركێشیه‌كانی توركیا په‌رله‌مان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بانگهێشت كرد
کۆبونەوەی ڕاوێژكاری پەرلەمانی عێراق، لەسەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سه‌ر په‌كه‌كه له ناو خاكی هه‌رێم كۆتاییهات.
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 24ی نیسانی 2022، په‌رله‌مانی عێراق کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاریی بەسەرۆکایەتیی حاکم زاملی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان بەئامادەبوونی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئەنجامدا.
کۆبوونەوەکە زیاتر لە دوو کاتژمێری خایاند، حاکم زاملی لە کۆبونەوەکەدا ڕایگەیاند: تورکیا سوود لە لاوازیی حکومەتی عێراق دەبینێت لە بەردەوامیدان بە هێرشەکانی لەسەر خاکی عێراق.
حاكم زاملی رایگەیاند: هیچ پاساوێکی یاسایی نییە بۆ دوبارە کردنەوەی پێشێلکاری بەرامبەر بە وڵاتەکەمان و هەبوونی هەر هێزێکی سەربازی رەتدەکەینەوە و پێویستە خاکەکەشمان بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتێکی دراوسێ بەکارنەیەت.
وتیشی: سه‌رجه‌م عێراقیه‌كان پێشێلكاریه یه‌ك به‌دواى یه‌كه‌كانى وڵاتانى دراوسێ ره‌تده‌كه‌نه‌وه و وڵاتانی دراوسێ پێویستە ڕێز لە سەروەری خاک و ئاسمانی عێراق بگرن.
لە کۆبوونەوەکەدا، حەسەن عەزەری، سەرۆکی کوتلەی سەدر داوای ڕوونکردنەوەی لە حکومەتی عێراق کرد لەبارەی هەبوونی ڕێککەوتن لەگەڵ ئەنقەرە بۆ ئەنجامدانی هێرشەکانی لەسەر خاکی عێراق.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند وەڵامیدایەوە و ڕایگەیاند: یەک کۆنووس هەیە لە نێوان عێراق و تورکیا، کە ساڵی ١٩٨٤ لەلایەن تاریق عەزیزی وەزیری ئەوكاتەی دەرەوەی عێراقەوە واژۆ کراوە، كە تیایدا هاتووە؛ تورکیا دەتوانێت تەنیا پێنج کیلۆمەتر بێتە ناو خاکی عێراقەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی، بەڵام دەبێت ٧٢ كاتژمێر پێشتر عێراق ئاگادار بکاتەوە و پاش ٧٢ كاتژمێریش بکشێتەوە.
فوئاد حسێن، وتيشى: كۆنووسەكە تەنیا بۆ ساڵێک نووسراوە و هیچ ڕێککەوتننامەیەکی دیکە لە نێوان عێراق و تورکیا نییە.
له 17ی نیسانه‌وه توركیا له‌شكركێشی بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان به پاساوی بوونی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ده‌ستپێكرده‌وه، حكومه‌تی عێراق ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی كردووه، به‌ڵام تائیستا سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم بێده‌نگیان لێكردووه.