05:24 - 19/04/2022
زانیاری نوێ لهسهر داهاتی نهوت له ههرێمی كوردستان
داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان لە مانگی ئازاری
رابردوودا، گهیشتووهته ( ملیارێك و 128 ملیۆن) دۆلار، (551 ) ملیۆن دۆلاری بۆ
حكومەتی ههرێم ماوەتەوە واتا (810 ملیار) دینار، ئهم بڕه نزیكە لە پارهی
پێویست بۆ موچەی فهرمانبهران، ئهمه بە بێ داهاتی نەوت و پارەی هاوپەیمانان و
(200) ملیار دینارەكەی بەغداد.
بەپێی راپۆرتێك كە لە كۆبونەوەی رابردووی ئەنجومەنی
وەزیراندا، لەلایەن ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی
وەزیری سامانە سروشتیەكان خوێندرایەوە فرۆش و داهاتی نەوتی هەرێم بۆ مانگی ئازاری
2022 بەم شێوەیە بووە.
ههرێم رۆژانە 421 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەكردوە
له مانگی ئازاردا 11 ملیۆن و 180 هەزار بەرمیل
نهوتی فرۆشتووه
تێكڕای نرخی بەرمیلێك: 100 دۆلار و 88 سەنت بووە
كۆی گشتی داهات: ملیارێك و 128 ملیۆن دۆلار بووە
خەرجی كۆمپانیاكان: 472 ملیۆن دۆلار 42%
كرێی بۆری: 60 ملیۆن دۆلار 5%
قەرزی كۆمپانیاكان: 45 ملیۆن دۆلار 4%
كۆی خەرجیهكان: 577 ملیۆن دۆلار 51%
كۆی پارەی ماوە بۆ حكومەت: 551 ملیۆن دۆلار 49%
واتا كۆی داهاتی نەوت بۆ حكومەتی ههرێم (810 )
ملیار دینار بووه، كە نزیك بووه له بڕی پارهی پێویست بۆ مووچه كه (900) ملیار دیناره پێویسته.
داهاتی ناوخۆ نزیكەی : 370 ملیار دینار
هاوكاری هاوپهیمانان بۆ پێشمهرگه: 31 ملیار
دینار
سولفهی بهغدا بۆ تهواوكاری مووچه: 200 ملیار
دینار
واتا حكومەتی هەرێمی كوردستان پارەی لەبەردەست
بوو كە موچەی مانگی ئازار دابەش بكات و پێش جەژنی رەمەزانیش دەستبەدابەشكردنی موچەی
مانگی نیسان بكات، بەڵام بە بڕیاری سەرۆكی حكومەتی هەرێم دابەشكردنی موچەی دواخراوە
بۆ ئەوەی پێش جەژن موچەی مانگی نیسان دابەشنەكرێت و بكەوێتە دوای پشووەكانی جەژن كە
نزیك دەبێتەوە لە 10ی ئایاری داهاتوو.