03:59 - 17/04/2022
وه‌زیری نه‌وت: پێشنیارەکانمان تاکە ڕێگایە
وه‌زیری نه‌وتی عێراق هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت
چاوەڕێی وەڵامی ڕەسمی هەرێمن و گەر گفتوگۆکان پچڕان ئەوە وەزارەت دەگەڕێتەوە بۆ
دادگای فیدڕاڵی و ئەو بابەتە لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت باسده‌كات بڕیاری دادگای
فیدڕاڵیان پێ ڕادەگەیەنێ و مامەڵەی یاسایی دەکات.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، له
چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی حه‌ده‌س نیگه‌رانی خۆی نیشانداوه له‌وه‌ی له
وته‌كانی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی هه‌رێم كه دروستكردنی
كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا ره‌تكردبه‌وه، وه‌زیری نه‌وت له‌و
باره‌یه‌وه وتی: بەداخەوەین کە ڕەتکردنەوەی پێشنیارەکانی وەزارەت لەڕێی قسەی
ڕاگەیاندنەوە بوو.
وتیشی: وا دەبینین کە
پێشنیارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق تاکە ڕێگایە بۆ ئەو بابەتە و هیچ ڕێگایەکی دی
نیە، سوورین لەسەرئەوەی کە بەڕێوەبردنی سامانی نەوتی بەڕێوەبردنێکی بازرگانی وا بێ
کە جێی موجامەلە نەبێ بەشێوەیەک کە بوترێ من شتێک بدەم و بەرامبەر شتێك بدات.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، ده‌شڵێت:
نەوتی هەرێم کوالێتی خراپە بەراورد لەگەڵ ناوچەکانی تر و کەمتریشە و وەزارەتی نەوت
پێویستی پێی نیە، بەڵام بابەتەکە یەکێتی خاک و وڵات جێبەجێکردنی دەستوور و بڕیاری
دادگای باڵای فیدڕاڵیە بۆ ئیداره‌دانی سامانی نەوت و غازی سروشتی و وزە لەسەر هەرێم
و هەموو ناوچەکانی تری عێراق بەیەکسانی.
وه‌زیری نه‌وت ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكردووه، لەگەڵ دەستەواژەی گفتوگۆ نیه لەگەڵ هەرێم چونکە ئێمە دوو دەوڵەتی
جیا نین بەڵکو یەک دەوڵەتن، بەڵام لەگەڵ دەستەواژەی ڕاو بۆچون گۆڕینەوەم لە نێوان
ئێمە و هەرێم.