03:39 - 30/03/2022
دۆخه‌كه به‌ره‌و بنبه‌ست ده‌ڕوات
په‌رله‌مان جارێكی دیكه شكستی هێنا له هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆك كۆمار و موقته‌دا سه‌دریش ڕه‌تیكرده‌وه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بكات، نوری مالیشكیش ده‌ڵێت: ئه‌وان یه‌ك له‌سه‌ر سێی
زامنكه‌ریان هه‌یه.
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30 ئازاری 2022، بۆ
دووه‌مجار دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێوه‌بچێت،
كه شه‌ممه‌ی رابردوو به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی نیسابه‌وه دانیشتنه‌كه نه‌كرا.
هه‌ریه‌كه له فراکسیۆنەکانی
یەکێتی، یەکگرتوو، کۆمەڵی دادگەری و نه‌وه‌ی نوێ، له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی چوارچێوه‌ی
هه‌ماهه‌نگی و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ بەشداری دانیشتنەکەیان نه‌كرد،
کاروان یاروەیس په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی، به "زەمەن"ی راگه‌یاند: بەبەراورد
لەگەڵ دانیشتنی شەممە ٢٦ پەرلەمانتاری دیكه‌ی بایکۆتی دانیشتنەکەیان کردوەو كۆی
گشتی ١٥٢ پەرلەمانتار بایکۆتی دانیشتنیان کردوە.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سەرۆکی
پەرلەمان، رایگەیاند: رێژه‌ی یاسای بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار نیە، بۆیە ئەو برگەیه
تەرک کراو چووە سەر خاڵی دووەمی كارنامه‌كه‌ی په‌رله‌مان.
هاوكات كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له
ماڵی هادی عامری كۆبونه‌وه‌و باسله‌وه‌ده‌كرێت كه ده‌ستپێشخه‌رییان ده‌بێت.
بۆ ته‌واوكردنی نیساب
په‌رله‌مان پێویستی به ئاماده‌بوونی 220 په‌رله‌مانتار هه‌بوو، دوای شه‌ش مانگ
له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، تائێستا عێراق نه‌یتوانیوه سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك
كۆماری نوێ هه‌ڵبژێرێت. به‌پێی ده‌ستوور كه دادگای فیدڕاڵی دیاریكردووه، شه‌شی نیسانی
داهاتوو دوا واده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار.
دوای شكستی كۆبونه‌وه‌كه موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری
ڕه‌وتی سه‌در، له تویتێكدا ڕه‌تیكرده‌وه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا بكات.
موقته‌دا سه‌در، به‌بێ ئه‌وه‌ی
ناوی لایه‌نه‌كانی هه‌مانگی بهێنێت، رایگه‌یاندووه: رێككه‌وتنتان له‌گه‌ڵ ناكه‌م،
رێككه‌وتن واته كۆتایی وڵات.
سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەوەى ناوتان
ناوە بنبەستى سیاسى زۆرباشترە لە رێککەوتن لەگەڵتان و دابه‌شكردنی كێكه‌كه له‌گه‌ڵتان
و هیچ خێرێک لە حکومەتى تەوافوقى و پشک پشکێنەدا نیە. سه‌در له په‌یامه‌كه‌یدا به
گەلى عێراقی راگه‌یاندووه ناتانگه‌ڕێنمەوە بۆ نەهامەتییەکانى پێشوو.
دوابه‌دوای ئه‌وه، نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی
ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند: چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مڕۆ به
رێگرتن له سازدانی دانیشتنی په‌رله‌مان، سه‌لماندیان یه‌ك له‌سه‌ر سێی زامنكه‌رن.
نوری مالیكی له تویتێكدا رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی
دڵنیابوین هاوپه‌یمانی سێقۆڵی هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری
واقعی ناخاته‌ڕوو كه پرۆسه‌ی سیاسی له داڕمان رزگار بكات، ئێمه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كمان
ئاماده‌كردووه.
مالیكی ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆو سبه‌ینێ گفتوگۆ له‌نێوان
هێزه هاوپه‌یمانه‌كان ده‌ستپێده‌كات بۆ دوڵه‌مه‌ندكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌و گه‌یاندنی
به هێزو پێكهاته سیاسییه‌كانی تر.