06:12 - 08/03/2022
عێراق له ههرێمهوه هێڵی ئاسنین دهگهیهنێته توركیا
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی عێراق
رایدەگەیێنێت، هێڵی ئاسنینی فاو تاوەکو پێشابوور دروستدەکەن و لەڕێگەی هەرێمی
کوردستانەوە دەیگەیێننە تورکیا، بۆئەوەی لەوێیشەوە بگەنە ئەوروپا.
تاڵیب جەواد، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای هێڵی
ئاسنینی عێراق رایگەیاند، "ئێمە دەمانەوێت هێڵی ئاسنینی فاو تاوەکو پێشابوور
دروستبکەین، ئەوەیشی هەیە نۆژەنی بکەینەوە، بۆیە لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە هێڵەکە
دەگەیێنینە تورکیا. ئێستا کارەکان بۆ دیاریکردنی خاڵی پێکەوەبەستن بەردەوامن. بۆ ئەو
مەبەستەیش ئێستا گفتوگۆکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و تورکیا بەردەوامن تاوەکو
دواتر بە کردەیی دەست بە کارەکان بکرێت".
وتیشی، دوای دەستکردن بە کارەکانی بەندەری فاو
ئێستا زیاتر پێویستمان بەوەیە هێڵە ئاسنینەکان گەشە پێبدەین بۆ ئەوەی لە رێگەی
تورکیاوە بگەنە ئەوروپا. بۆ ئەو مەبەستە هەوڵی گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیتاڵیدا
دەدرێت کە کاریان دیزاینە.
تاڵیب جەواد ئاشکرایشی کرد، هێڵی هەولێر - فاو
و تۆڕی ئاسنینی هەرێمی کوردستان یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکانی داهاتوو کە لەگەڵ هەرێمی
کوردستاندا لێی دەکۆڵنەوە.