12:33 - 02/03/2022
"سه‌رۆكی میت سه‌رپه‌رشتی مه‌له‌فی سوننه‌كان ده‌گرێته ده‌ست"
پێشوازی ره‌جه‌ب ته‌یپ ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا، له هه‌ریه‌كه له محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زم، به نیشانه‌ی گرنگیدانی ئه‌نقه‌ره دێت به پێكهاته‌ی سوننه‌ی عێراق و مه‌له‌فه‌كه‌ش له‌لایه‌ن هاكان فیدان سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا ناسراو به میت سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكرده‌وه، كۆبونه‌وه‌ی دوو به‌رپرسه سوننه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان داخراو بووه‌و به ئاماده‌بوونی هاكان فیدان بووه. توركیا بێده‌نگی له ناوه‌ڕۆكی دیداره‌كه كردووه، به‌ڵام نوسینگه‌ی حه‌لبوسی له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسیله‌وه‌كردووه جگه له گفتوكۆ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی بازرگانی و ئابووری، قسه‌یان له‌سه‌ر هاوكاری ئه‌منی و هه‌واڵگری كردووه.
رۆژنامه‌ی عه‌ره‌ب، باسیله‌وه‌كردووه، په‌یوه‌ندی پێكهاته‌ی سوننه و توركیا شتێكی ئاشكرایه، به‌ڵام لایه‌نه عێراقیه‌كان پێیانباشه ئه‌وه له چوارچێوه‌ی سیاسی خۆی ده‌رنه‌چێت، هه‌روه‌ها گومانیش له‌وه‌دا نیه كه سیاسیه سوننه‌كان هاوكارییان هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا.
پیش‌تر توركیا وای خۆی نیشانداوه كه نایه‌وێت ئاماده‌یی له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا هه‌بێت، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ریخست كه توركیا له ئێستادا گرنگی زۆر به‌و پرسه ده‌دات به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ش له دوای هه‌ڵبژاردنی 10ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوه‌وه زیاتر ده‌ركه‌وتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی باسیله‌وه‌كردووه كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ په‌یامێك بووه بۆ ئێران، چونكه تاران له‌ڕێی میلیشاكانه‌وه حزورێكی زۆری له عێراق هه‌یه و فه‌یله‌قی قودس و ئیتڵاعات وایده‌بینن كه عێراق گۆڕه‌پانی سه‌ره‌كییانه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: من ناڵێم هاكان فیدان ده‌بێته ئیسمائیل قائانی توركیا له عێراق، به‌ڵام دیداره‌كه‌ی په‌یوه‌ندی قوڵی نێوان سه‌ركرده‌كانی پێكهاته‌ی سوننه و توركیای ئاشكرا كرد‌و ئه‌نقه‌ره نایه‌وێت به ته‌نیا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بن، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت زیاتر بڕوات" به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌زمونی پشتبه‌ستن به حزبی ئیسلامی عێراق_ئیخوان_ شكستی هێنا.
هاكان فیدان، به كه‌سێكی نزیكی ئه‌ردۆغان داده‌نرێت و ئاگاداری هه‌موو مه‌له‌فه سیاسی و ئه‌منی و هه‌ستیاره‌كانی توركیا و هه‌رێمی كوردستانه، هاوكات سه‌رپه‌رشتیاری مه‌له‌فی ره‌وه‌ندی توركییه له وڵاتانی ده‌ره‌وه.