11:32 - 23/02/2022
كۆبونەوەی دادگای فیدراڵی دەستیپێكرد
دانیشتنی دادگای فیدراڵی عێراق، بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر یاسایبوونی دووبارەکردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەستیپێكرد.
دادگای فیدڕاڵی عێراق، دواین هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان بده‌دات بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن، بڕیاره‌كه بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان چاره‌نوسسازه به‌و پێیه‌ی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د كاندیدی ئه‌و حزبه، له قۆناغی دووه‌مدا خۆی كاندید كردووه.
هەندێک لە چاودێران پێیان وایە جگە لە قبوڵكردن و ڕەتكردنەوەی دەرگای كردنەوە بۆ خۆپاڵاوتنی سەرۆكایەتی، ئەگەرێكی سێیەمیش هەیە كە ڕەوانەكردنی بڕیارەكەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانە بۆ دەنگدانی گشتی پەرلەمانتاران.
ئەگەر دەرگای پاڵاوتن ڕەتكرایەوە لە دادگای فیدراڵی، ڕەنگە پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ بەرژەوەندییەكی گەورەی لەناو هاوپەیمانی سێقۆڵی نەمێنێت، چونكە لە خراپترین دۆخیدا لە ساڵی (2018) پۆستەكانی جێگری سەرۆكی پەرلەمان و وەزارەتێكی سیادی و وەزارەتەتێكی خزمەتگوزاری بەركەوت، لەم خولە نوێیەی حکومڕانیش بەبێ سەدر و حەلبوسیش ئەوانەی هەر دەست دەكەوێت.
دوێنێ په‌رله‌مانی عێراق ناوی سه‌رجه‌م كاندیده‌كانی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ئاشكراكرد كه ژماره‌یان 33 كه‌سه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی په‌رله‌مانی عێراق، (59) كه‌س خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته كاندید كردووه، به‌ڵام (26) كه‌سیان دوورخراونه‌ته‌وه له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك له‌وانه:
چوار كه‌سیان خۆیان پاشه‌كشه‌یان كردووه. (14) كه‌سیان مه‌رجی خۆپاڵاوتنیان تێدا نه‌بووه. (2) كه‌سیان بڕوانامه‌ی زانكۆییان نه‌بووه و شاره‌زایی سیاسی‌یان نه‌بووه. (3) كه‌سیان بڕوانامه‌یان نه‌بووه. یه‌كێكیان یاسای لێپرسینه‌وه و دادوه‌ری ده‌یگرته‌وه و یه‌كێكیشیان مه‌رجی ته‌مه‌نی نه‌بووه.