تا پێش شه‌پۆلی كۆچ بۆ ئه‌وروپا، هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان نهگرنگیان به‌و دوو وڵاته ده‌دا و نهزانیارییهكی ئه‌وتۆشیان له‌باره‌یانه‌وه هه‌بوو، ره‌نگه به‌هۆی پاسی پۆڵه‌نی و یاریزانی تۆپی پێ رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی یاریزانی پۆڵه‌ندی یانه‌ی بایه‌رمیونخی ئه‌ڵمانی تاراده‌یه‌ك پۆڵه‌ندا ناوێكی ئاشنا بووبێت به‌لای هاوڵاتیانه‌وه. به‌ڵام ئایكۆنێكی دیاری بیلاڕوسی نیه تاوه‌كو لای هاوڵاتیانی هه‌رێم ئاشنا بێت. به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه گۆڕدراوه، هاوڵاتیان به گه‌رموگوڕییه‌وه به‌دوای هه‌واڵ و زانیارییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته سارده‌ی ئه‌وروپا ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌زاران په‌نابه‌ری كورد له دارستانه‌كاندا چاوه‌ڕوانی په‌ڕینه‌وه‌ن بۆ ئه‌وروپا، به‌تایبه‌ت ئه‌ڵمانیا. پۆڵه‌ندا و بیلاڕوسیا، ململانێیه‌كی سیاسی توند له‌نێوانیاندا هه‌یه، پۆڵه‌ندا سیسته‌مه حكومڕانیه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپای خۆرئاوایه و دیموكراسی به قه‌راره، بیلاڕوسیاش سه‌ر به بلۆكی روسیایه و نه‌یاره‌كانی به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن كه به ته‌واوه‌تی له ژێر كۆنترۆڵی ڤلادیمێر پۆتن سه‌رۆكی روسیادایه. په‌نابه‌رانی كورد به‌نیازنین له هیچ كام له پۆڵه‌ندا یاخود روسیا بمێننه‌وه، زۆربه‌یان ده‌یانه‌وێت خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌ڵمانیا و له‌وێوه بۆ فه‌ره‌نسا و ئینجا به‌ریتانیا، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه ره‌وشی ئابوری و داهاتی تاك له پۆڵه‌ندا له ئاستێكی باشدایه، به‌ڵام بۆ خه‌ڵكانی بیانی جێی ته‌ماح نیه، بیلاڕوسیاش ئابوورییه‌كه له ئاستێكدا نیه په‌نابه‌رانی كورد به‌نیازبن تێیدا بمێننه‌وه. بیلاروسیا بیلاڕویسا وڵاتێكی داخراوی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپایه، روسیا له رۆژهه‌ڵات و ئۆكراینا له باشور و پۆڵه‌ندا له خۆرهه‌ڵاته‌وه و لیتوانیا و لاتڤیا له باكوره‌وه ده‌وره‌یان داوه، دراوه‌كه‌ی روبلی بیلاروسیه، پایته‌خته‌كه‌ی مینسكه، سه‌دا 40ی خاكی ئه‌و وڵاته دارستانه، رووبه‌ره‌كه‌ی 207 هه‌زار و 600 كیلۆمه‌تره. سه‌ربه‌خۆبوونی بیلاروسیا تا سه‌ده‌ی بیسته‌م بیلاڕوسیا خاوه‌نی ناسنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی یه‌كگرتوو نه‌بوو، به‌سه‌ر چه‌ندین پێكهاته‌ی جیاوازدا دابه‌ش بوو بوو، له‌وانه‌ی میرنشینی پولۆتسك، دۆقی لیتوانیای گه‌وره، ئیپمراتۆریه‌تی روسیا. ساڵی 1918 _1919، كۆماری بیلاروسیای میللی دامه‌زرا، وه‌ك یه‌كێك له كۆماره‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له ژێر ناونیشانی كۆماری بیلاڕوسیای سۆشیالیستی سۆڤیه‌تی. له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا بیلاڕوسیا سێ له‌سه‌ر یه‌كی دانیشتوانه‌كه‌ی و نیوه‌ی ئابووریه‌كه‌ی له ده‌ستدا. له دوای ساڵانی جه‌نگ دووباره وڵاته‌كه بونیادنرایه‌وه. له 27ی یۆلیۆی 1990 په‌رله‌مانی بیلاڕوسیا سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، دوای روخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له 25ی ئۆگه‌ستی 1991 سه‌ربه‌خۆی خۆی راگه‌یاند، له ساڵی 1994ه‌وه تا ئێستا ئه‌لیكسه‌نده‌ر لوكاشینكۆ سه‌رۆكی بیلاروسیایه، كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2001 و 2006 و 2010 و 2015 به سه‌رۆك هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه و سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی جێگای مشتومڕه و رهخنهگرهكانی به ده‌سه‌ڵاتخواز و دیكتاتۆر ناوی ده‌به‌ن. دانیشتوانی بیلاڕوسیا 9 ملیۆن و 49 هه‌زار كه‌سه، سه‌دا 80ی دانیشتوانه‌كه‌ی له پێكهاته‌ی روس، پۆڵه‌ندی، ئۆكراینین، زمانه‌كانی روسی و بیلاروسی زمانی فه‌رمی وڵاتن، ئاینی فه‌رمی وڵات مه‌سیحی ئهرسۆزكسیی روسیه. ئابوری بیلاڕوسیا به‌هێزترین كه‌رته‌كانی ئابووری كشتوكاڵ و پیشه‌سازییه، ئابوورى بيلاروسيا له‌سه‌ر ئاستى جيهان له پله‌ی 72 هه‌میندایه، داهاتی ناوه‌ندی تاك پێنج هه‌زار و 500 دۆلاره بۆ ساڵێك. زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته له كه‌رته‌كانی خزمه‌تگوزاریی، كشتوكاڵ، پیشه‌سازی كارده‌كه‌ن، به‌هۆی جۆری حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌رفه‌تی كار بۆ خه‌ڵكانی بیانی له بیلاڕوسیا كه‌مه. له ساڵی 2013 كه‌مترین رێژه‌ی مووچه له‌و وڵاته یه‌ك ملیۆن و 464 هه‌زار و 790 روپلی بیلاروسی بووه كه ده‌كاته 150 دۆلار بۆ هه‌ر مانگێك. به‌هێزترین كه‌رته‌كانی ئابووری: كشتوكاڵ و پیشه‌سازییه كه‌مترین موچه 150 دۆلاره داهاتی ناوه‌ندی تاك پێنج هه‌زار و 500 دۆلاره بۆ ساڵێك ده‌رفه‌تی كار بۆ خه‌ڵكانی بیانی له بیلاڕوسیا كه‌مه پۆڵه‌ندا پۆڵه‌ندا یاخود پۆڵۆنیا، ده‌وڵه‌تێكه له ئه‌وروپای ناوه‌ڕاست، له خۆرئاوایه‌وه ئه‌ڵمانیایه، كۆماری چیك و سلۆڤاكیا له باشور و ئۆكراینا و بیلاروسیا له رۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌وره‌یانداوه، رووبه‌ره‌كه‌ی 312 هه‌زار و 679 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه، ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 38 ملیۆن و 69 هه‌زار و 67 كه‌سه، 34هه‌مین وڵاته له‌رووی ژماره‌ی دانشتوانه‌وه. سه‌ربه‌خۆبوونی پۆڵه‌ندا له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا شه‌ش ملیۆن پۆڵه‌ندی كوژران، ساڵی 1944 حكومه‌تی كاتی پۆڵه‌ندای نزیك له سۆڤیه‌ت پێكهێنرا، ساڵی 1989 كۆتایی به حكومه‌تی ماركسی لینینی هێنرا و ده‌ستورێكی نوێ بۆ وڵات داڕێژرا وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی دیموكرات كه زیاتر وه‌ك كۆماری پۆڵه‌ندای سێیه‌م ناوده‌برێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رووبه‌رێكی فراوان له‌و وڵاته له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا وێران بوو، به‌ڵام سامانه فه‌رهه‌نگییه‌كه‌ی پاراست، 14 شوێنی مێژوویی گرنگ هه‌ن كه له لیستی شوێنه‌واره‌كانی یونسكۆدا تۆماركراون. پۆڵه‌ندییه‌كان زۆرینه‌ی دانیشتوانی وڵاته‌كه پێكده‌هێنن، له‌گه‌ڵ رێژه‌یه‌كی كه‌م له ئه‌ڵمانی، ئۆكراینی و بیلاڕوسی، له نێو په‌نابه‌ران و بیانیه‌كاندا ڤێتنامیهكان زۆرترین و به دوای ئه‌وانیشدا یۆنانی و مه‌كدۆنی نیشته‌جێن. زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كاسۆلیكن، سه‌دا 94.3ی مه‌سیحین، پۆڵه‌ندا به ئایندارترین وڵاتی ئه‌وروپا داده‌نرێت. پۆڵه‌ندا له ساڵی 1945_1990، په‌یوه‌ست بوو به یه‌كێتی سۆڤیه‌ته‌وه، ساڵی 1990 له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا رێككه‌وتنێكیان كرد و ئه‌ڵمانیا به فه‌رمی دانی به سنوری پۆڵهندادانا. له دوای روخانی سۆڤیه‌ته‌وه پۆڵه‌ندا رووی له خۆرئاوا كرد‌و له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و وڵاتانی ئهورویای خۆرئاواوه پشتگیری ده‌كرێت. ئابورییه‌كی گه‌شه‌سه‌ندوو له دیارترین ئه‌و وڵاتانه‌ی ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپایه كه گه‌شه‌ی زۆری كردووه. ئابوری پۆڵه‌ندا پشت به پیشه‌سازی و كشتوكاڵ ده‌به‌ستێت، پیشه‌سازی نیوه‌ی داهاتی نیشتمانی ئه‌و وڵاته پێكده‌هێنێت، گرنگترین پیشه‌سازی ئه‌و وڵاته دروستكردنی "كه‌شتی، ئۆتۆمبێل، سه‌دا 32ی دانیشتوانی پۆڵه‌ندا له كه‌رتی كشتوكاڵدا كارده‌كه‌ن، رێژه‌ی ناوه‌ندی داهاتی مانگانه‌ی تاك نزیكه‌ی هه‌زار و 300 دۆلاره. ئابوری پۆڵه‌ندا پشت به پیشه‌سازی و كشتوكاڵ ده‌به‌ستێت گرنگترین پیشه‌سازی ئه‌و وڵاته دروستكردنی "كه‌شتی، ئۆتۆمبێله سه‌دا 32ی دانیشتوانی پۆڵه‌ندا له كه‌رتی كشتوكاڵدا كارده‌كه‌ن رێژه‌ی ناوه‌ندی داهاتی مانگانه‌ی تاك نزیكه‌ی هه‌زار و 300 دۆلاره
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت