09:34 - 17/10/2021
نیوەی شیعەكان ئەنجامەكان رەتدەكەنەوە
تەیار و هێزە سیاسیە شیعەكان ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رەتدەكەنەوە و هۆشداری دەدەن لەسەر كاریگەرییە نەرێنیەكانی لەسەر پرۆسەی دیموكراتی لە وڵاتدا.
گروپی "چوارچێوەی هەماهەنگی" كە پێكدێت لە هاوپەیمانی فەتح، دەوڵەتی یاسا، عەسائیبی ئەهلی حەق، كەتیبەكانی حزبوڵا و "نەهجی وەتەنی" و"عەقدی وەتەنی" و چەند گروپێكی دیكە، لە بەیاننامەیەكدا كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بە بەرپرسیاری تەواو دەزانن لە شكستی هەڵبژاردنەكان.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە "هیواداربووین كۆمسیۆن پێشێلكارییە گەورەكان راستبكاتەوە كە لە كاتی ژماردنی دەنگەكان و راگەیاندنی ئەنجامەكانی ئەنجامیداون، ئێمە بە تەواوەتی ئەنجامەكان رەتدەكەینەوە و كۆمسیۆن بە بەرپرسیار دەزانین لە شكستی هەڵبژاردن و خراپی بەڕێوەبردنی پرۆسەكە، كە كاریگەری دەبێت لەسەر پرۆسەی دیموكراسی و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی".
شەوی رابردوو، كۆمسیۆن كۆتایهاتنی ژماردنی دەستی دەنگەكانی لەسەرجەم وێستگەكانی دەنگدان راگەیاند.
عێراقییەكان رۆژی 10 ئۆكتۆبەر دەنگیاندا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و كە پێنجەم هەڵبژاردن بوو لە دوای روخانی رژێمی بەعس، هەڵبژاردنەكە پێشوەختە بوو لە وەڵامی داواكاری خۆپیشاندەرانی عێراق بوو كە چەند مانگێكی خایاند.
هاوپەیمانی سائیرون، بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدر لە پلەی یەكەمدایە و 73 كورسی بە دەستهێناوە، هەندێك سەركردەی شیعە لەوانە هادی عامری ئەنجامی هەڵبژاردنیان رتكردوەتەوە.