عیراق

09:02 - 08/10/2021

مستەفا كازمی سەركەوتنی دەنگدانی تایبەتی راگەیاند‌

پەیسەر

 

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، رایگەیاند، دەنگدانی تایبەت هەنگاوێکی سەرکەوتوو بوو بە ئاڕاستەی بەشداریی کردنی فراوان لە دەنگدانی گشتییدا.

 

مستەفا کازمی بەبۆنەی کۆتاییهاتنی دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق نووسیوویەتی: "قارەمانەکانی هێزە ئەمنییەکان بە رێکوپێکی و پابەندییەوە ئەمڕۆ دەنگی خۆیان دا، سەرجەم رێوشوێنەکانیش بۆ مسۆگەرکردنی بێگەردی و دادگەریی پرۆسەکە سەرکەوتوو بوون".

مستەفا کازمی راشیگەیاند: "پرۆسەکه هەنگاوێکی سەرکەوتوو بوو بە ئاڕاستەی بەشداریی کردنی فراوان لە دەنگدانی گشتیی بۆ تەواوکردنی ئەرکی نیشتمانیی دروستکردنی گۆڕانکاریی".

ئەمرۆ هەینی هەشتی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو.

لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، سێ هەزار و ٢٤٠ کاندید کە ٩٥٠ یان ئافرەت، ٧٨٩ یان سەربەخۆن و ژمارەکەی دیکە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی و پارتی سیاسییدان، کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی ٣٢٩ کورسی ئەنجومەنەکە دەکەن کە ٨٣ کورسی بۆ کۆتای ئافرەت دیاری کراوە.