10:45 - 07/10/2021
هاوپەیمانی رێژەیەکی بەرزی کورسیەکان بەدەستدههێنێت
هاوپهیمانیی كوردستان، له ههڵبژاردنی پێشوهختهی عێراقدا سهركهوتنی گهوره تۆمار دهكات، سهنتهرێكی عێراقی پێشبینی دهكات زیاتر له 20 كورسی بهێنێت، پارتی زیاتر له 24 كورسی و نهوهی نوێ و كۆمهڵ و یهكگرتوو، لهگهڵ سهربهخۆكان حهوت كورسی.
سەنتەری رافیدەین بۆ دیالۆگ، راپرسییەکی لەبارەی هەڵبژاردنی پهرلهمانی عێراق کردووە و دوێنێ چوارشەممە ئەنجامەکەی بڵاوکردەوە.
بۆ راپرسییەکە پێنج ههزار و 700 فۆرم لە هەموو پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دابەشکراوە، 91.4٪ی فۆرمەکان تەواوبوون و گەڕێندراونەتەوە.
ئهنجامی راپرسی بۆ كورسی لایهنهكانی ههرێم
سهنتهرهكهی ئهنجامی راپرسهكهی بۆ دهنگی حزب و هاوپهیمانیه كوردستانییهكان ئاشكرا كردووه، بهمجۆره دهرچووه:
- هاوپەیمانیی کوردستان (یەکێتی و گۆڕان): 20 کورسی، لە خراپترین دۆخدا 16 کورسی و لە باشترین دۆخدا 21 کورسی.
- پارتی دیموکراتی کوردستان: 29 کورسی، لە خراپترین دۆخدا 24 کورسی و لە باشترین دۆخدا 32 کورسی.
-سەربەخۆکان و پارتەکانی دیکە: 7 کورسی، لە خراپترین دۆخدا 3 کورسی و لە باشترین دۆخدا 8 کورسی.
دهنگی حزب و هاوپهیمانیهتیه شیعهكان:
- سەدرییەکان: 47 کورسی، لە خراپترین دۆخدا 43 کورسی و لە باشترین دۆخدا 53 کورسی.
- هاوپەیمانیی فەتح : 41 کورسی، لە خراپترین دۆخدا 38 کورسی و لە باشترین دۆخدا 45 کورسی.
- قوى الدوله الوطنيه (عەمار حەکیم و حەیدەر عەبادی): 28 کورسی، لە خراپترین دۆخدا 25 کورسی و لە باشترین دۆخدا 32 کورسی.
- تشرینییەکان و سەربەخۆکان: 23 کورسی، لە خراپترین دۆخدا 18 کورسی و لە باشترین دۆخدا 26 کورسی.
- دەوڵەتی یاسا (نووری مالیکی): 19 کورسی، لە خراپترین دۆخدا 15 کورسی و لە باشترین دۆخدا 21 کورسی.
- نەهجی وەتەنی (حیزبی فەزیلە): 4 کورسی، لە خراپترین دۆخدا 2 کورسی و لەباشترین دۆخدا 5 کورسی.
- تەسمیم (ئەسعەد عیدانی): 4 کورسی، لە خراپترین دۆخدا 2 کورسی و لە باشترین دۆخدا 5 کورسی.
- وەفا (عەدنان زورفی): 4 کورسی، لە خراپترین دۆخدا 2 کورسی و لە باشترین دۆخدا 6 کورسی.
- هاوپەیمانی مەدەنیی دیموکراسی: 1 کورسی، لە خراپترین دۆخدا هیچ کورسییەک ناباتەوە و لە باشترین دۆخدا 2 کورسی.
- حقوق: 3 کورسی، لە خراپترین دۆخدا 1 کورسی و لەباشترین دۆخدا 4 کورسی.
- اقتدار: 1 کورسی، لە خراپترین دۆخدا هیچ کورسییەک ناباتەوە و لەباشترین دۆخدا 2 کورسی.
- اشراقە قانون: 1 کورسی، لە خراپترین دۆخدا هیچ کورسییەک ناباتەوە و لە باشترین دۆخدا 2 کورسی.
کورسیی حیزب و هاوپەیمانێتییە سوننەکان بهپێی راپرسیهكه:
- تەقەدوم (محەممەد حەلبووسی): 38 کورسی، لە خراپترین دۆخدا 32 کورسی و لە باشترین دۆخدا 41 کورسی.
- عەزم (خەمیس خەنجەر): 21 کورسی، لە خراپترین دۆخدا 16 کورسی و لە باشترین دۆخدا 24 کورسی.
- عەتا و حیزبی ئیسلامی: 8 کورسی، لە خراپترین دۆخدا 5 کورسی و لە باشترین دۆخدا 10 کورسی.
- سەربەخۆکان: 7 کورسی، لە خراپترین دۆخدا 8 کورسی و لە باشترین دۆخدا 3 کورسی.
- پارتی جەماهیر (ئەحمەد جبووری) : 5 کورسی، لە خراپترین دۆخدا 3 کورسی و لەباشترین دۆخدا 7 کورسی.
- پارتی للعراق موتەحیدون (ئوسامە نوجێفی): 1 کورسی، لە خراپترین دۆخدا هیچ کورسیییەک ناباتەوە و لەباشترین دۆخدا 2 کورسی.
- مینبەری عێراقی (ئەیاد عەللاوی): 1 کورسی، لە خراپترین دۆخدا هیچ کورسیییەک ناباتەوە لەباشترین دۆخدا 2 کورسی.
- پارتی پڕۆژەی نیشتیمانی (جەمال زاری): 1 کورسی، لە خراپترین دۆخدا هیچ کورسیییەک ناباتەوە لە باشترین دۆخدا 2 کورسی.