10:56 - 06/06/2021
په‌یسه‌ر ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌در و پارتی ئاشكرا ده‌كات
رۆژی سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی باڵای ره‌وتی سه‌در و به‌رپرسانی پارتی له هه‌ولێر ئه‌نجام درا، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ئه‌نجامدانی هاوپه‌یمانی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو و دیاریكردنی جێپه‌نجه‌ی نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه بوو له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی داهاتووی عێراق.
وه‌فدی سه‌در بە سەرۆكایەتی نه‌سار روبه‌یعی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سیاسیی ره‌وتی سه‌در به یاوه‌ری حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نحومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانیان كرد.
په‌یسه‌ر پێشتر ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ تاوتوێكردنی پێشنیار و گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در و هه‌ڵسه‌نگاندنی دروستكردنی هاوپه‌یمانی یاخود نزیكبوونه‌وه له‌و ره‌وته كۆبوونه‌وه‌یه‌ك رێكده‌خات.
به‌پێی زانیارییه‌كان كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پارتی دیموكرتی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ئه‌و حیزبه و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌شێك له ئه‌ندامانی سه‌كردایه‌تی به‌ڕێوه‌چووه، تیایدا بڕیاردراوه چه‌ند لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندانی ئه‌گه‌ره باش و خراپه‌كانی دروستكردنی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 10ی تشرینی داهاتوو، دروستبكرێت.
كۆبوونه‌وه‌ی پارتی دیموكرتی كوردستان، دوو ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی له خۆگرتبوو، ته‌وه‌ری یه‌كه‌میان باسكردنێك بووه له‌سه‌ر به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كانی پارتی و په‌كه‌كه له چیای مه‌تین.
ته‌وه‌ری دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستانیش، گفتوگۆی چڕ بووه له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی حیزبه‌كه‌یان و ره‌وتی سه‌در و هه‌ڵسه‌نگاندنی داوا و پێشنیاره‌كانی ئه‌و به‌ره‌یه بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانی.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه په‌یسه‌ر ده‌ستی كه‌وتووه، له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا، نوێنه‌رانی ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی موقته‌دا سه‌دریان گه‌یاندووه‌ته ده‌ستی به‌رپرسانی باڵای پارتی و تیایدا داوای ئه‌وه‌یان كردووه، كۆبوونه‌وه‌كه‌یه باڵا له به‌غدا له نێوان به‌ره‌ی سه‌در و یه‌كێك له نوێنه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتنی كۆتایی، له‌سه‌ر دروستكردنی هاوپه‌یمانێی كوردی شیعی.
زانیارییه‌كانی به‌رده‌ست په‌یسه‌ر ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات، سه‌در نیاز و ئامانجی ته‌نها ئه‌وه نییه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی كوردی كه پارتی دیموكراتی كوردستانه ئه‌نجام بدات، به‌ڵكو خواستی ئه‌وه‌یه كورد به‌یه‌ك به‌ره بباته ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێشنیار و ده‌ستپێكی كاره‌كانی له رێگه‌ی پارتییه‌وه ده‌ست پێكردووه.
ره‌وتی سه‌در پێشبینی ئه‌وه ده‌كات كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ژماره‌ی كورسییه‌كانی خۆی له 100 كورسی په‌رله‌مانی نزیك بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌م به‌ره‌یه خواستی ئه‌وه‌یه كوتله‌یه‌كی گه‌وره به قه‌باره‌ی زیاتر له 200 له به‌ره‌یه‌كی فراوانی خۆیان وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی شیعی و كورد و سوننه پێكبهێنێت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ره‌تا ده‌یه‌وێت لایه‌نی كوردی مسۆگه‌ر بكات و له رێگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، هه‌نگاوه‌كانی ده‌ستپێ بكات و پاشان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه ئێستا ئه‌م دوو لایه‌نه هاوپه‌یمانێتییه‌كیان له نێواندایه، ببانه ناو هاوپه‌یمانێتییه گه‌وره‌كه‌وه.
داخوازییه‌كانی سه‌در و پارتی له یه‌كتر
له دانیشتنه‌كانی رۆژی سێشه‌ممه سه‌درییه‌كان چه‌ند داوایه‌كیان ئاڕاسته‌ی به‌رپرسانی باڵای پارتی كردووه. پارتی دیموكراتی كورستانیش چه‌ندین خاڵیان وه‌ك سه‌ره‌تا داوه به گوێی میوانه‌كانیاندا.
نه‌سار روبه‌یعی و وه‌فدی یاوه‌ری خواستی سه‌درییه‌كانیان بۆ پارتی روونكردووه‌ته‌وه و داوای ئه‌وه‌یان كردووه، له ئه‌گه‌ری رێككه‌وتنی پارتی بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵیان، پێویسته پارتی هه‌ریه‌ك له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانیش رازی بكاته به چوونه ناو به‌ره‌كه‌یانه‌وه. به‌وه‌ش به‌هێزكردنی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه له ژێر ناوی هاوپه‌یمانێتی حیزبی بگۆڕێت بۆ هاوپه‌یمانێتی كورد و سه‌درییه‌كان.
ره‌وتی سه‌در ترسیان له‌وه نه‌شاردووه‌ته‌وه، كه به‌شێك له یه‌كێتییه‌كان خواستی رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ سه‌درییه‌كان گه‌رم و گوڕانه نییه.
چونكه یه‌كێتی له ماوه‌ی رابردوودا گفتوگۆ و له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌یاری حیكمه به‌رابه‌رایه‌تی عه‌مار حه‌كیم و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی نه‌سر و هادی عامری سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در زیاتر بووه، تا له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در به رابه‌رایه‌تی موقته‌دا سه‌در. بۆیه خواستی سه‌ره‌تای سه‌درییه‌كان مسۆگه‌ركردنی چونه ناو یه‌كێتییه بۆ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌و لاوازكردنی ئه‌و به‌ره‌ی دیكه كه به دروستكردنی له‌نێوان یه‌كێتی و ئه‌و لایه‌نانه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه ته‌گه‌ره بخه‌نه به‌رده‌م ئامانجی سه‌درییه‌كان.
ئه‌گه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان به‌م هاوپه‌یمانێیته رازی ببێت، پێویسته هه‌نگاوه‌كانی هێنانی گۆڕان و یه‌كێتی بۆ ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه مسۆگه‌ر بكات، به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پارتی خۆی له‌به‌رده‌م ئاڵنگارییه‌كدا ده‌بینێته‌وه، كه پۆستی سه‌رۆكۆماری داهاتووی عێراقه.
له كاتێكدا پارتی دیموكراتی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێدا تاوتوێی دروستكرنی هاوپه‌یمانی و نزیكبوونه‌وه له ره‌وتی سه‌در تاوتوێكرد. ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی چوونه‌ته به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمار و لایه‌نه شیعه‌كانی دیكه‌ی عێراق.
پارتی چی له سه‌درییه‌كان ده‌وێت؟
پارتی دیموكراتی كوردستانیش له‌و دانیشتنانه‌دا چه‌ند داوایه‌كی خستوه‌ته به‌رده‌م به‌رپرسانی باڵای ره‌وتی سه‌درییه‌كان.
به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ست په‌یسه‌ر، پارتی ده‌یه‌وێت پێش هه‌موو شتێك پۆستی سه‌ركۆمار له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو بۆ حیزبه‌كه‌ی بێت، ئه‌مه‌شی به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ له دانیشتنه‌كه‌دا باسكردووه.
هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت، له‌سه‌ر پرسی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌من و ئاسایشی ناوچه دابڕاوه‌كان هه‌ر له ئێستاوه بگه‌نه رێككه‌وتن. خواستی پارتی ئه‌وه‌یه هێزی هاوبه‌ش (پێشمه‌رگه و پۆلیسی فیدڕاڵی) ئه‌و ناوچانه بپارێزن، له ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری ده‌ستوریسی عێراقیشدا به روونی ئه‌مه بچه‌سپێنرێت و هێزی هاوبه‌ش و گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه جێبه‌جێبكرێت.
له‌سه‌ر كێشه‌ی نه‌وت و رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، پارتی ئه‌وه‌ی به سه‌درییه‌كان وتووه، پێویسته رێككه‌وتنی داهاتوو به شێوه‌یه‌ك بێت، به‌غدا داوای راده‌ستكردنی نه‌وت نه‌كات، به‌ڵكو به پێی راپۆرتی مانگانه و به پێی فرۆشی نرخی نه‌وت به‌رامبه‌ر به دۆلار بێت و به شێوه‌یه‌كیش بێت، به‌غدا چاوپۆشی له 40% له نرخی نه‌وتی هه‌رێم بكات، ئه‌وه‌ش بۆ پێدانه‌وه‌ی قه‌رزی كۆمپانیاكان.
په‌یسه‌ر ئه‌وه‌ی زانیوه پارتی داوایه‌كی دیكه‌ی خستوه‌ته به‌رده‌م سه‌درییه‌كان، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه نوێكه، به پێی ژماره‌ی كورسی حیزبه‌كانی ناو ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه بێت، نه‌ك به پێی خاڵ.
دوایین داواكاری پارتیش له سه‌درییه‌كان ئه‌وه‌یه، ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه گه‌ر دورستكرا، ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی ته‌وازون و هاوسه‌نگی له نێوان وڵاتانی زلهێز و خاوه‌ن هه‌ژموون له عێراق كه برتین له‌ئه‌مریكا و ئێران وتوركیا وسعودییه بپارێزن و ره‌زامه‌ندی ئه‌وانیش تێدا باس بكرێت.
كێشه‌ی پۆستی سه‌ركۆمار
ناو ماڵی كوردی له‌هه‌ر پێشهاتێكی نوێی سیاسی بێ سه‌ر ئێشه و بێ ته‌حه‌دا و نه‌بوونی ئاڵنگاری به‌ڕێوه نه‌چووه. ئه‌وه‌ی ئێستا بۆ پارتی و لایه‌نه كوردییه‌كان قورسه دروستكردنی هاوپه‌یمانێتیه‌كی كوردییه و له ماوه‌ی رابردوودا هه‌رچه‌نه خواستی یه‌كێتی بۆ ئه‌م پرسه هه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پارتی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
ئه‌گه‌ر خواستی سه‌درییه‌كان ئه‌وه‌بێ هاوپه‌یمانێتی كوردی و خۆیان بێت نه‌ك هاوپه‌یمانێتی پارتی و سه‌در، ئه‌وا پێویسته پارتی ده‌ست به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌كێتی بكات بۆ چوونه ناو ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه.
به‌ڵام پۆستی سه‌ركۆمار رێگر ده‌بێت له‌م رێككه‌وتنه و هه‌ر له ئێستاوه هه‌ردوو لا هه‌وڵی مسۆگه‌ركردنی ئه‌و پۆسته ده‌ده‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو.
له‌سه‌ر بابه‌تی ژماره‌ی كورسی ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ش یه‌كێتی و گۆڕان زیانیان به‌رده‌كه‌وێت و پێده‌چێت پۆستی گرنگ له به‌غدا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو مسۆگه‌ر نه‌كه‌ن، بۆیه ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ی له‌به‌رده‌م رێكه‌وتنی پارتی له‌لایه‌ك و گۆڕان و یه‌كێتی له لایه‌كی دیكه ده‌بێت.