11:51 - 05/06/2021
هاوپه‌یمانێتی نێوان سه‌در و پارتی بارزانییه‌ك ده‌باته كۆشكی كۆمار؟
دانیشتنەكانی نێوان وەفدی سەدر و بەرپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان، بووە هۆی گەرمبوونەوەی باسەكان لەبارەی دروستكردنی هاوپەیمانی لە نێوان گەورەترین كوتلەی عێراق كە سەدرییەكان لەگەڵ پارتی دیموكرات كە براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكان بووە لە هەرێمی كوردستان.
وەفدی سەرد لە رۆژی سێشەممەی رابردوو، بە سەرۆكایەتی نه‌سار روبه‌یعی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سیاسیی ره‌وتی سه‌در به یاوه‌ری حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نحومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی و به‌رپرسانی دیكه‌ی پارتیان كرد.
له راگه‌یاندراوی پاش دانیشتنه‌كه، باس له‌وه‌كراوه، كه ئامانجی دانیشتنه‌كه و سه‌ردانه‌كه‌ی ره‌وتی سه‌در گفتوگۆكردن بووه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه بڕیار وایه له 10ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
هاوپه‌یمانێتییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه
به‌پێێ زانیارییه‌كانی په‌یسه‌ر، ئامانجی ئه‌م سه‌ردانه‌كه‌ی ره‌وتی سه‌در گفتوگۆكردن بووه، له‌سه‌ر دروستكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌ك له نێوان گه‌وره‌ترین حیزبی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی ژماره‌ی كورسییه‌وه، ئه‌وه‌ش به ئامانجی به دیهێنانی خه‌ون و پلانی ره‌وتی سه‌دره بۆ بردنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران و بردنه‌وه‌ی 100 كورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
پێشتر پارتی دیموكراتی كوردستان به چه‌ندین وه‌فدی حیزبی سه‌ردانی لایه‌نه شیعه‌كانی عێراقی كردبوو، تا بتوانێت بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بۆچوونی لایه‌نه سیاسییه شیعه‌كان بزانێت و له‌و رێگه‌یه‌وه بتوانێت له‌و پڕۆژه سیاسییه‌كان نزیكبێتیه‌وه، كه ئامانجی حیزبه‌كان بۆ به‌دیده‌هێنن.
له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و شرۆڤه‌كانی ئه‌م دیدارانه‌ی پارتی و لایه‌نه شیعه‌كان، دیارترین قسه‌و باس له‌سه‌ر دروستكردنی هاوپه‌یمانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ره‌وتی سه‌در به رابه‌رایه‌تی موقته‌دا سه‌در بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌م شرۆڤه‌كانه پشتی به هیچ زانیارییه‌كی فه‌رمی نه‌به‌ستبوو.
رۆژنامه‌ی شه‌رقه ئه‌وسه‌ت له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا، باس له‌وه‌ده‌كات كه دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو له نێوان پارتی و ره‌وتی سه‌در بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانێتی بووه.
رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی، ئه‌و دانیشتنه ده‌رگاكانی بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانی له نێوان دووحیزبی گه‌وره‌ی كوردی و شیعه‌دا كرده‌وه، هه‌ر حیزبێكی دیكه‌ش بچێته پاڵ ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه، ده‌بێـته براوه‌ی هه‌ڵبژاردن، چونكه ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانێتییه‌كه به فه‌رمی رابگه‌یه‌نرێت، ئه‌وا گه‌وره‌ترین كوتله و براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ده‌بن.
هه‌روه‌ها سه‌در ده‌یه‌وێت ئه‌و مه‌ترسیانه دوور بخاته‌وه، كه ئه‌گه‌ره‌كانی ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردنی زیاد كردووه، ده‌یه‌وێت به په‌لكێشكردنی پارتی و به‌شێك له كورد فشاره‌كانی بۆ سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ت و لایانه‌ی ده‌یانه‌وێت و خواستی ئه‌وه‌یان هه‌یه هه‌ڵبژاردن له واده‌ی دیاریكراو نه‌كرێت، زیاد بكات.
هادی جیلو مه‌رعی، بەرپرسی ناوەندی بڕیاری سیاسی بۆ دیراساتی ستراتیژی، كه بۆ پێگه‌ی مه‌وازین دواوه، ده‌ڵێ:"لێکتێگەیشتن لەنێوان پارتی و سه‌در ئامادەکارییه بۆ هەڵبژاردنەکان، پارتی هه‌ر به حیزبی به‌هێز ده‌مێنێته‌وه له‌ناو هه‌رێم و سه‌دریش ده‌یه‌وێت به‌و ئاواته‌ی خۆی بگات، كه به‌ده‌ستهێنانی كورسی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووه به بێ سه‌ر ئێشه".
مەرحی، وتیشی:" مه‌سعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی به بێ په‌رده باس لە چەند ئاڵنگارییه‌ك ده‌كات کە هەموو ئه‌و قسانه لەلایەن ڕەوتی سەدرەوە قبوڵ ناکرێت، بەڵکو ئه‌وان له به‌شێك له‌و قسانه تێده‌گه‌ین و خۆیانی له‌گه‌ڵ ده‌نگونجێنن. به لای سه‌درییه‌كانه‌وه ئامانجی سه‌ره‌تا بوونه هێزی یه‌كه‌می عێراقه، نه‌ك چاره‌سه‌ری بڕ بڕگه‌ی كێشه‌كان، نایانه‌وێت فایلی كێشه‌كان بخه‌نه سه‌ر مێزی گفتوگۆی دروستكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كه، چونكه به‌لای ئه‌وانه‌وه كاتی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان دوای هه‌ڵبژاردنه.
خواسته‌كانی سه‌در و وه‌ڵامه‌كه‌ی بارزانی
دانیشتنه‌كه‌ی سێشه‌ممه له گۆڕینه‌وه‌ی راوبۆچوونه‌وه ملی ناوه بۆ داواكارییه‌كان له‌سه‌ر یه‌كتری، خواستی سه‌در ئه‌وه بووه، كه مه‌سعود بارزانی له‌م قۆناغه سه‌خته‌ی عێراقدا وه‌ك كوردێكی به‌هێز بچێته به‌غدا و پۆستی سه‌ركۆمار وه‌ربگرێت، به‌ڵام هه‌رزوو ئه‌م خواسته‌ی سه‌در له‌لایه‌ن بارزانییه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
به‌ڵام خواستی پارتی ئه‌مجاره‌یان وه‌رگرتنی پۆستی سه‌ركۆماره كه چه‌ندین ساڵه بۆ كورد و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بووه، به‌ڵام پارتی تا ئێستا یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه له ئه‌گه‌ری مسۆگه‌ركردنی ئه‌و پۆسته ئه‌مجاره‌یان كێ ده‌بێته كاندیدی پارتی.
هه‌رچه‌نده له دیاریكردنی پۆستی سه‌ركۆماری رابردوو كه بۆ به‌رهه‌م ساڵح یه‌كلایی بووه، پارتی شكستی هێنا، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان پارتی دیموكراتی كوردستان نایه‌وێت بچێته ناو یارییه‌كی نا دڵنیاییه‌وه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یسه‌ر، پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پرسی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ سه‌در و وه‌رگرتنی پۆستی سه‌ركۆماری عێراق و دیاریكردنی كاندید بڕیار وایه كۆبوونه‌وه‌ی حیزبه‌كه‌ی بكات، بۆ دیاریكردنی دیاترین كاندیدیش قسه له‌سه‌ر نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێـت، به‌ڵام هیچ قسه‌یه‌كی فه‌رمی له‌مباره‌یه‌وه تا ئێستا له‌لایه‌ن هیچ به‌رپرسێكی باڵای پارتی نه‌كراوه.
پێشتر رێبوار كه‌ریم وه‌لی كه یه‌كێكه له نوسه‌ره دیاره‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و نزیكه له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، له پۆستێكی فه‌یسبووكدا ئه‌وه‌ی نوسیبوو كه بۆچی نابێت ئه‌مجاره بارزانییه‌ك له كۆشكی كۆمار بێت!
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دوور له چاوی میدیاكان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ده‌ركرێت، به‌ڵام به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یسه‌ر كه‌وتووه، له پاش كۆبوونه‌وه‌كه هیچ راگه‌یاندراوێك و كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام نادرێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌یه‌وێت چه‌ند ئامانجێك له ئه‌نجامدانی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ سه‌در بپێكێت، دیارترینیان وه‌رگرتنی پۆستی سه‌ركۆماری عێراقه كه تا ئێستا وه‌ك دیارترین كاندید بۆ ئه‌و پۆسته ناوی نێچیرڤان بارزانی قسه‌و باسی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
ئامانجێكی دیكه‌ی پارتی ئه‌وه‌یه به‌سه‌ر قه‌یرانه قورس و ئاڵنگارییه زۆره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ركه‌توو بێت، كه ئه‌زمونی یه‌كه‌می حكومڕانی مه‌سرور بارزانی تێدا تاقیده‌كرێـته‌وه. ئه‌م حیزبه ده‌یه‌وێت به هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ سه‌در ئه‌و گرێ كوێره‌ی ناڕه‌زاییه‌تییه‌كانی ره‌وتی سه‌در له‌سه‌ر ناردنی بودجه و پاره بۆ هه‌رێم بكاته‌وه، هه‌رچه‌نده ته‌نها سه‌در رێگر نییه له ناردنی پاره به‌ڵام دیارترین حیزبی شیعه كه رێگره.
بۆیه بۆ رزگاری كردنی حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی له شه‌ش مانگی داهاتوو، هه‌روه‌ها بۆ ساڵانی 2022ش پارتی ده‌یه‌وێت به كابینه‌كه‌ی توشی شكستی گه‌وره نه‌بێت و به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كاندا تا ڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوو بێت.
ئامانجی دووه‌می پارتی له‌و هاوپه‌یمانێیته، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌شێك له‌و هه‌ڕه‌شانه‌یه كه له رێی هه‌ندێك لایه‌ن و گروپی چه‌كداری حه‌شدی هه‌ولێریان توشی مه‌ترسی كردووه، بۆیه ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه تاڕاده‌یه‌ك شه‌قامی عێراقی له‌گه‌ڵ كورد‌و پارتی ئاسایی ده‌كاته‌و له رێی دیبلۆماسیشه‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌وهه‌ڕه‌شانه ده‌بێته‌وه.
هاوپه‌یمانێتیه‌كه یه‌كێتی و پارتی له‌یه‌ك دوور تر ده‌خاته‌وه؟
هه‌وڵی پارتی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌ركۆمار بێگومان كاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی جێده‌هێڵێت، پاش هه‌وڵه‌كه‌ی سه‌در بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی و دروستكردنی هاوپه‌یمانی، به‌پێی زانیارییه‌كان یه‌كێتیش كه‌وتووه جوڵه‌ی دیبلۆماسی بۆ وه‌رگرتنی رای هه‌ندێك لایه‌نی شیعی و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه بۆ له‌ده‌ستدانی پۆستی سه‌ركۆمار.
په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی له دۆخێكی ئاسایدا نییه‌و ماوه‌یه‌كی زۆره نه‌یانتوانیوه دانیشتن ئه‌نجام بده‌ن، ناكۆكییه‌كانی ئه‌م دوو حیزبه له‌سه‌ر سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵات و نه‌دانی موچه ته‌واو قوڵبووه‌ته‌وه. بۆیه ئه‌نجامدانی هاوپه‌یمانێتییه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌در و خه‌ونی پارتی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌ركۆمار نابێـته هۆی نزیكبوونه‌وه له یه‌كتری.
هه‌رچه‌نده ماوه‌ی رابردوو بۆ لێكنزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان چه‌ند جوڵه‌یه‌ك له لایه‌ن هه‌ر یه‌ك به‌رهه‌م ساڵح سه‌ركۆمار و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام درا، به‌ڵام ئه‌وه‌ش نه‌یتوانی به‌سته‌ڵه‌كی نێوان پارتی و یه‌كێتی بتوێنێته‌وه.
تا ئێستا كلیلی چاره‌سه‌ر، له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی نه‌یتوانی به قوفڵی ئه‌و كێشانه بكاته‌وه، له ئه‌گه‌ری هاوپه‌یمانی نێوان سه‌در و پارتیش، دیار نییه هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی بۆ پاراستنی پۆستی سه‌ركۆمار به كوێ ده‌گه‌یه‌نێت و چی به‌سه‌ر دێت؟