10:58 - 04/06/2021
پێگه‌ی ئه‌حواڵی توركی: توركیا كوردستان داگیر ده‌كات
هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و به‌شێك له چاوێرانی عێراق، له هه‌ڵمه‌تی تێكدانی ژینگه و بڕینی داره‌كانی سنوری نێوان توركیا و عێراق و هه‌رێم، نیگه‌ران بوون، به‌شێكی له چاودێرانی سیاسیش به بۆچوونه‌كانیان ئه‌وه‌یان روونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له چوارچێوه‌ی زیندووكردنه‌وه‌ی میساقی میللدا، له‌م روه‌شه‌وه رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی چاپی له‌نده‌ی له راپۆرتێكدا ئه‌مه‌ی روونكردووه‌ته‌وه و باسی له‌و ره‌خنه گرنگانه‌ش كردووه، كه فانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی سوپای توركیا نوسیویانه.
شێواندنی ژینگه ته‌نها له‌م ساڵدا نه‌بووه، به‌ڵكو له ساڵی رابردهوه ده‌ستی پێكردووه
پێگه‌ی ئه‌حوالی توركی كه راپۆرته‌كانی به چوار زمان بڵاوده‌كاته‌وه و نزیكه له بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌تی فه‌تحوڵا گوله‌ن، راپۆرتێكیان له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تی داربڕینهكانی سنوری نێوان هه‌رێم و توركیا له ناوچه‌ی بادینان كردووه.
ئه‌حوال له راپۆرته‌كه‌یدا ده‌نوسێت: گرته‌ی ڤیدیۆیی و وێنه‌یه‌كی زۆر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه، كه تیایدا ئه‌وه پیشانده‌دات سوپای توركیا، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان داره‌كانی سنوری نێوان عێراق و توركیای بڕیوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش توڕه‌یی و ناڕهزاتییهكی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به دوادا هاتووه.
ئه‌حوال ده‌ڵێ: توركیا ته‌نها به‌وه‌وه ناوه‌ستێت داره‌كان ببڕێته‌وه، به‌ڵكو سروشتی شوێنه‌كه‌ش ده‌گۆڕێت و ئه‌مه‌ش به روونی له راگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق و هه‌رێمی كوردستان باسی لێوه‌كراوه.
مه‌عن حه‌بیب یه‌كێكه له رۆژنامه‌نوسه عێراقییه‌كان، له تویته‌ره‌كه‌ی باسی ئه‌م ده‌ستدرێژییه‌ی سوپای توركیای بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان كردووه. مه‌عن له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند ڤیدیۆ و وێنه‌یه‌ك باسی له‌وه‌كردووه، كۆمپانیاییه‌كی توركی هه‌ستاوه به بڕینی داره‌كان و بردنیان بۆ توركیا و له‌وێش جارێكی تر ئه‌م دارانه ده‌فرۆشێته‌وه.
مه‌عن، دوای قسه‌كردن له‌گه‌ڵ چه‌ند لێكۆڵه‌رێكی توركی له‌سه‌ر پرسی بڕینه‌وه‌ی داره‌كان ئه‌وه‌ی بۆ روون بوه‌ته‌وه، بڕینی داره‌كان و شێواندنی ژینگه ته‌نها له‌م ساڵدا نه‌بووه، به‌ڵكو له ساڵی رابردهوه ده‌ستی پێكردووه. ئه‌وه‌ش باس له‌وه‌شده‌كات كه ئه‌و لێكۆڵهرهكانه ئه‌وه‌یان روونكردوه‌ته‌وه، كۆمپانیاكان به ئاگاداری پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌م كاره‌یان كردووه.
دوايين پلانی سوپای توركیاش ئه‌نجامدانێكی هێرشێكی به‌رفراوان بۆسه‌ر خاكی كوردستان به به‌شداری 18 هه‌زار سه‌رباز
به پێی زانیارییه‌كان ئه‌م رۆژنامه‌نوسه ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له بواری داردا كار ده‌كه‌ن و داره‌كانی سنوری كوردستان ده‌بڕنه‌وه، چه‌ند كۆمپانیایه‌كن له سنوری شرناخی باكوری كوردستانه‌وه هاتوون و داره‌كانیش بۆ دروستكردنی كه‌لوپه‌لی مۆبیلیات به‌كارده‌هێننه‌وه.
مه‌عن ئه‌وه‌ش ده‌نوسێت، توركیاش له‌به‌رامبه‌ر بڕینی داره‌كان شوێنێكی له‌باری ده‌ستده‌كه‌وێت بۆ لێدانی رێگه و دروستكردنی باره‌گا و زیاتر جێ خۆ قایمكردن له‌و ناوچانه، بۆیه زیاتر كاره‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی سوپای توركیا ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌پێی راپۆرته‌كه ئه‌حوالی توركی، ئه‌م هه‌وڵه‌ی سوپای توركیا ئاماده‌كارییه‌كی یه‌ك ساڵه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه بۆ هێرشی زیاتر بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، كه دوایین پلانیش هێرشێكی به‌رفراوانی سوپاكهیه كه بڕیار وایه 18 هه‌زار سه‌رباز تیایدا به‌شدار ببێت.
ئه‌حواڵی توركی ده‌نوسێت: ئه‌و نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه وه‌ستاون و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌باره‌وه نوسیویانه، ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه نیازی توركیا بۆ بڕینی داره‌كان ته‌نها تێكدانی ژینگه نییه، به‌ڵكو هه‌وڵی داگیركارییه‌كی ئاشكرای ئه‌و ناوچانه‌یه كه توركیا و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به زه‌وی و وڵاتی خۆی ده‌زانێت.
له‌م باره‌وه وهدهح ئهلشهبیل له تویته‌ر ده‌نوسێت: توركیا ته‌نها به تونیكردنی عێراقییه‌كانه‌وه نه‌وه‌ستا كاتێك به‌نداوی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دیجله و فورات دروست كردووه، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه كه وڵاته‌كه‌ی داگیركردووه و ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر خاكه‌كه‌ی، كه‌چی ئێستا هاتووه داره‌كانی ئه‌م وڵاته‌ش ده‌بڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كجار بیكاته بیابان.
له راپۆرته‌كه‌ی ئهحواڵدا ره‌خنه له ده‌سه‌ڵاتی كوردی و پێشمه‌رگه گیراوه كه دهستوهستانن به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ده‌ستدرێژییه‌ی سوپای توركیا‌و تیایدا چه‌ند ره‌خنه‌یه‌كی ناو تویته‌ری هێناوه‌ته ناو راپۆرته‌كه.
رۆژنامه‌نوسێك ره‌خنه له ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه ده‌گرێت و ده‌ڵێت بۆ به‌رگری ناكه‌ن؟
یه‌كێك له‌و تویتانه‌ی ئه‌حوال بڵاویكردووه‌ته‌وه، تویتی (m_alsaady_1992@) كه تیایدا ده‌ڵێ: سوپای داگیركاری توركیا، هه‌ڵده‌ستێت به بڕینی داره‌كانی كوردستان و ده‌یانگوازێته‌وه بۆ توركیا، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه به‌رپرسانی هه‌رێم بێده‌نگن و هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دژی ئه‌م سوپا داگیركه‌ره نابینین.
ئه‌لسه‌دی له تویته‌كه‌یدا ده‌شپرسێت، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه توانای پاراستنی خاكی كوردستانی نه‌بێ و نه‌توانێ پارێزگاری لێ بكات، بوونی چ سودێكی هه‌یه؟
له راپۆرته‌كه‌یدا ئه‌و پێگه توركییه سه‌رنجی خستوه‌ته سه‌ر هاشتاگی (#توركیا_كوردستان_داگیرده‌كات)، كه له‌لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه له تویته‌ر و فه‌یسبووك پۆستی له‌سه‌ر كراوه، كه به‌پێی پۆستی چاودێرانی سیاسی بێت، وركیا به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری میسقاقی میللی نابێت.
ئاوڕدانه‌وه‌یه له مێژوویه‌كی ئاڵۆز
لەدوای کۆنگرەکانی ئەرزڕوم و سیواس لە ئابی ١٩٢٠ بزووتنەوەی کەمالییەکان، بڕوانامەی میساقی میلییان دەرکرد، وەک پەیڕەوپڕۆگرامی بزووتنەوەکە، میساقەکە لە ٦ ماددە پێکهاتووە و ئەوەی تایبەتە بەکێشەی ولایەتی موسڵی سەردەمی عوسمانی، ماددەی یەکەمە، کە دەڵێت: ئەو ناوچانەی دانیشتوانەکەیان زۆرینە عەرەبن پێویستە بە ڕاپرسی چارەنووسیان دیاری بکەن و ئەو ناوچانەش دانیشتوانەکەیان زۆرینە تورکن بگەڕێنرێتەوە بۆ سەر دەوڵەتی تورکیای گەورە.
لە دوای جەنگی یەكەمی جیهان و هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتی عوسمانی، لە مادەی یەكەمی میساقی نیشتیمانی توركیادا باسی ئەوە كراوە ئەگەر پێویستی كرد، ئەوا بڕیاری چارەنووسی ئەو بەشانەی ئیمپراتۆرێتی عوسمانی دەدرێت كە زۆرینەی دانیشتوانەكانیان تورك نین. ئەوەش بەپێی دەنگدانی ئازادانەی خەڵكی ئەو ناوچانە خۆیان دەبێت. بەڵام دیارە بەبیانووی پێكهێنانی نیشتیمانێك كە ناوی توركیا بوو ئەوە رووینەدا.
لەم رووەوە ئەو بەندەی میساقی نیشتیمانی توركیا دانی نەنا بە جیاوازبوونی كورددا وەكو نەتەوەیەك. هەروەك دوای ئەوەش كۆمەڵەی نەتەوەكان مافی كورد‌و كەمە نەتەوەییەكانی تری نەسەپاند بەسەر توركیادا.
ئەردۆگان چەندین جار لە گوتارەکانیدا دەڵێت: ئێمە نەوەی عوسمانیەکانین. هەروەک لە ساڵی ٢٠١١دا کە پارتی داد‌و گەشەپێدان لە هەڵبژاردندا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ئەردۆگان لە گوتاری سەرکەوتندا وتی: بەو ئەندازەی ئیستانبول سەرکەوتووە، سەرایڤۆش سەرکەوتووە. بەو ئەندازەی ئیزمیر سەرکەوتووە بەیروتیش سەرکەوتووە. بەو ئەندازەی ئەنقەرە سەرکەوتووە دیمەشق سەرکەوتووە. بەو ئەندازەی دیاربەکر سەرکەوتووە رامەڵاو نابلوس وقودس و غەزە سەرکەوتوون. سەرکەوتنی تورکیا مانای سەرکەوتنی رۆژهەڵاتی ناوەراست و قەوقازو بەڵقان و ئەوروپایە.
لەپشتی ئەم لێکچواندنانەوە، خواست و ویستی فراوانخوازی ئەردۆگان بۆ گێڕانەوەی دەسەڵاتی تورک بەسەر هەموو ئەو شوێنانەدا دەردەکەوێت کە پێشتر لە سنووری دەسەڵات و قەڵەمڕەوی عوسمانی‌دا بوون.
ئه‌گه‌ر پیاوه به‌ڕێزه‌كان لێكۆڵێنه‌وه له‌م قسه‌یه‌ی من ده‌كه‌ن، با بچن میساقی میللی بخوێننه‌وه تا بزانن موسڵ بۆ ئێمه مانای چی ده‌گه‌یه‌نێت
به بڕوای ئه‌ردۆغان ئه‌م میساقه خه‌ونی فراوانكردنی هه‌ژموونی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئاسانده‌كات كه كۆنتڕۆڵكردن و داگیركردنی به‌شێكی زۆری خاكی سوریا و رۆژئاوا و و هه‌رێمی كوردستانه.
له ئۆكتۆبه‌ری 2016ش ئه‌رۆدغان به روونی باسی له میساقه‌كه كرد و وه‌ك رێككه‌وتنێكی مێژوویی گه‌رمی كرده‌وه، كاتێك ره‌تیكرده‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق به‌شداری بكات له ئازادكردنی موسڵ له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش.
ئه‌ردۆغان وتی: مێژوو له موسڵ درۆمان له‌گه‌ڵدا ده‌كات، ئه‌گه‌ر پیاوه به‌ڕێزه‌كان( مه‌به‌ستی به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق بووه) لێكۆڵێنه‌وه له‌م قسه‌یه‌ی من ده‌كه‌ن، با بچن میساقی میللی بخوێننه‌وه تا بزانن موسڵ بۆ ئێمه مانای چی ده‌گه‌یه‌نێت!) هه‌ر ئه‌و كاته‌ش ئه‌ردۆغان دڵنیایدا كه به‌شداری ده‌كه‌ن له ئازادكردنی موسڵ، به‌ڵام پێده‌چێت مه‌به‌سته‌كه‌ی سه‌رۆكی داد و گه‌شه‌پێدان له ده‌ستی داعش نه‌بوبێت!
بە هۆی ڕێککەوتننامەی لۆزان بۆ دابەشکردنی سنووری نێوان تورکیا و وڵاتان بە عێراقەوە، تورکیا ناکۆکییەکی یاسایی لەگەڵ بەریتانیا بۆ دروستبوو، چونكه به‌هۆی ئه‌م رێككه‌وتنه‌وه ناوچەکانی "ویلایەتی پێشووی موسڵ" لەدەستدا، کە هەموو ناوچەکانی نەینەوا و دهۆک و ناوچەکانی ئێستای هەولێری له خۆگرتبوو، بەڵام تورکیا هیچ کات دەستی لەو ته‌ماحه مێژووییه‌ی خۆی لەو ناوچانە بەرنهداوه.
له ساڵی 2023 سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر رێككه‌وتنی لۆزان تێپه‌ڕ ده‌بێت، بۆیه هه‌ر له ئێستاوه ئه‌ردۆغان به‌ڵێنی ئه‌وه ده‌دات كه ئه‌و زه‌وییانه‌ی به‌هۆی ئه‌و رێككه‌وتنه له ده‌ستی داوه له‌دوای یه‌ك سه‌ده له رێككه‌وتنه ده‌گێڕێته‌وه.
ئه‌م به‌ڵێنه‌ی ئه‌ردۆغان ته‌نها نییه و پێشتریش ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی هاوپه‌یمانی ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیا، رایگه‌یاندبوو، ئه‌ردۆغان به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێداوین كه‌ركوك و موسوڵمان بۆ بگێڕێته‌وه، با كاتی خۆی بێت و دۆخی سیاسی و مێژوویمان بۆ گونجاو بێت، كه‌ركوك ده‌كه‌ینه‌وه به پارێزگای 82مان و موسڵێش ژماره‌ی 81م پارێزگامانه ئه‌و كاته.