11:14 - 09/05/2021
كه‌مبونه‌وه‌ی ئاوی روباری فورات گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان كوردی رۆژئاوا و توركیا زیاد ده‌كات
كه‌مبونه‌وه‌ی كاره‌ساتبارانه‌ی ئاستی ئاو له هه‌فته‌كانی رابردودا له روباری فورات بوه هۆی گرژی و ئاڵۆزیی زیاتر له‌نێوان توركیا و كوردی رۆژئاڤا.
به‌رپرسانی كورد له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، توركیا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی ده‌رژێته نێو فورات و ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆی په‌یرانی كشتوكاڵ و كورتهێنان له به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له ناوچه‌كه.
"ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی ئێمه‌دان به‌ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو سود له ئاوی فورات وه‌رده‌گرن، هه‌ربۆیه ئه‌مه‌ی توركیا ده‌یكات بریتیی له سیاسه‌تی گه‌مارۆدان كه ئامانج لێی بۆ لاوازكردنی ده‌سه‌ڵاتی ئێمه و ئازاردان و زیانگه‌یاندنه به ناوچه‌كه‌مان،" ئه‌مه وته‌ی به‌دران چیا كورده كه جێگری هاوسەرۆکایەتیی ئەنجومەنی جێبەجێکاری بەڕێوەبەریی خۆسەرە لە رۆژاوای کوردستان.
ئەنجومەنی جێبەجێکاری بەڕێوەبەریی خۆسەری لە رۆژئاوا دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومییه و سه‌ربه هیچزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)یه كه هاوپه‌یمانێتییه‌كی سه‌ربازییه به رابه‌رایه‌تی كورد و یه‌كێك بو له هاوپه‌یمانه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕی دژبه داعش له سوریا.
چیا كورد رایگه‌یاند كه په‌كخستنی پرۆسه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ وڵاتانی دراوسێ پێشێلكارییه بۆ سه‌ر یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماتی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ره‌تیكرده‌وه كه توركیا به ئه‌نقه‌ست قه‌باره‌ی ئاوی فورتی كه‌مكردبێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه دیپلۆماسییه به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاند: "ئه‌و بانگه‌شانه‌ی باش له‌وه ده‌كه‌ن گوایه توركیا ئاوی روباری فوراتی بڕیوه یان كه‌می كردوه‌ته‌وه هیچ بنه‌مایه‌كی راستییان تێدا نیه، شتێكی حاشاهه‌ڵنه‌گره كه توركیا به‌درێژایی مێژو هه‌رگیز به‌مه‌به‌ستی سیاسی یان هه‌ر مه‌به‌ستێكی دیكه ئاوی له سنوره ئاوییه‌كانی خۆیه‌وه بۆ ناو فورات نه‌بڕیوه یان كه‌می نه‌كردوه‌ته‌وه."
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه زیاتر له‌و باره‌یه‌وه دوا و وتی: "توركیا زۆر به دڵسۆزانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی ئاو ده‌كات له روانگه‌یه‌كی مرۆییانه‌وه."
توركیا پێی وایه (هه‌سه‌ده) و یه‌كێك له پێكهێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كه بریتییه له یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) به‌شێكن له درێژكراوه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) كه پارتێكی چه‌كداری كوردستانی باكوره و واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی ده‌ستنیشنیان كردوه.
له ساڵانی پێشوتردا، توركیا چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازیی دژبه هه‌سه‌ده له رۆژئاوا ئه‌نجامدا. له ده‌ره‌نجامدا، سوپای توركیا و چه‌كداره به‌كرێگیراوه سورییه‌كانی له‌ئێستادا چه‌ند شارۆژكه‌یه‌كیان كۆنترۆڵ كردوه وه‌ك عه‌فرین و سه‌رێكانی و گرێ سپی كه پێشتر ئه‌و ناوچانه له‌ژێر كۆنترۆڵی هه‌سه‌ده‌دا بون.
كاریگه‌ریی ئابوری
روباری فورات كه درێژییه‌كه‌ی 2800 كیلۆمه‌تره، درێژترین روباری باشوری رۆژئاوای ئاسیایه و له توركیا هه‌ڵده‌قوڵێت و به ئاراسته‌ی باشوری رۆژهه‌ڵات به سوریا و عێراقدا تێپه‌ڕ ده‌بێت. له سوریا، روباری فورات سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئاوی خواردنه‌وه‌یه و هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی گرمگی كشتوكاڵ و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بایه.
پسپۆڕان ده‌ڵێن: له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ئه‌مساڵدا، ئاوی هاتو له توركیاوه له 500 مه‌تر سێجاوه بۆ 200 مه‌تر سێجا كه‌می كردوه له هه‌ر چركه‌یه‌كدا كه ئه‌وه‌ش بوه‌ته كورتهێنان له به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با.
جیهاد به‌یریم كه ئه‌ندازیارێكه و سه‌رپه‌رشتیاری ئیشپێكردنی به‌نداوی تشرینه كه له ژێر كۆنترۆڵی هه‌سه‌ده‌دایه و یه‌كێكه له وێستگه سه‌ره‌كییه‌كانی وزه له سوریا، رایگه‌یاند: "كه‌مبونه‌وه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ ناو روباری فورات بوه‌ته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ئاستی ئاو له به‌نداوه‌كانی تشرین و ته‌بقه له ناوچه‌كه."
ده‌شڵێت: "ئێمه ناچار بوین پێدانی كاتژمێره‌كانی كاره‌با كه‌م بكه‌ینه‌وه له 16 سه‌عاته‌وه بۆ 8 سه‌عات له رۆژێكدا. ئێستا كه‌متریش بوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه به‌رده‌وام بێت ئێمه ناچار ده‌بین به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با به ته‌واوه‌تی رابگرین چونكه ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه ئه‌وه‌یه ئاوی خواردنه‌وه دابین بكه‌ین بۆ دانیشتوان."
وتیشی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌دا رێژه‌ی بارانبارین كه‌م بو، زۆرێك له جوتیاره‌كان پشت به ئاوی روباری فورات یاخود شێوازه‌كانی ئاودێریی ده‌به‌ستن، كه ئه‌وه‌ش وایكردوه دۆخه‌كه‌مان خراپتر بێت."
به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره ده‌ڵێن توركیا به‌هه‌مان شێوه ده‌ناڵێنێت به‌ده‌ست دۆخی وشكه‌ساڵییه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاند: "ئێمه كاریگه‌ریی خراپی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وامان بینی له سه‌رچاوه ئاوییه‌كانمان كه به‌ره‌به‌ره به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه ده‌ڕۆن. له‌كاتێكدا توركیا مه‌به‌ستیه‌تی‌بڕی ئاوی پێویست به‌ربداته‌وه له ماوه‌كانی داهاتودا، ئه‌ویش به پشتبه‌ستن به دۆخی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا و وشكه‌ساڵی، به‌ڵام ره‌نگه بڕی ئاوای به‌ردراوه له چه‌ند ماوه‌یه‌كدا كه‌م بكات."
به چه‌ككردنی ئاو؟
گروپه‌كانی به‌رگریكاری مافی مرۆڤ توركیا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به شكستهێنانی له دابینكردنی ئاوی پێوست بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی هه‌سه‌ده‌دان له رۆژئاوا.
ساڵی رابردو رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ رایگه‌یاند كه وێستگه‌كانی دابه‌شكردنی ئاو له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا كه له‌لایه‌ن چه‌كداره سورییه به‌كرێگیراوه‌كانی توركیاوه كۆنترۆڵكراون، پێشتر چه‌ندینجار روبه‌ڕوی بڕینی سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی دابینكردنی ئاو بونه‌ته‌وه و سه‌دان هه‌زار دانیشتوی ناوچه‌كه‌یان بێ ئاو كردوه.
به‌ڵام حكومه‌تی توركیا سه‌رزه‌نشتی هه‌سه‌ده ده‌كات به بڕینی به‌ئه‌نقه‌ستی وزه‌ی كاره‌با له وێستگه‌كانی دابه‌شكردنی ئاو.
سه‌رچاوه دپلۆماتییكه‌ی توركیا ده‌ڵێت "ئاو له وێستگه‌ی داه‌شكردنی عوله‌كه‌وه له حه‌سه‌كه دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا له‌ڕێی چه‌ند په‌مپێكی ئاوه‌وه كه به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌باش ده‌كه‌ن. زۆرترین جار كه كاره‌با له وێستگه‌ی عه‌لوك بڕاوه، له 18 نیسانی رابردو بوه ئه‌ویش به‌هۆی هه‌ڵه و كه‌موكوڕی له وێستگه‌ی لاوه‌كی ده‌رباسیه كه له‌ژێر كۆنترۆڵی چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه سورییه به‌كرێگیراوه‌كانی توركیادا نیه."
به‌وته‌ی حكومه‌تی توركیائه‌و وێستگه‌یه كاره‌كانی خۆی ده‌ستپێكرده‌وه‌پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵه كه‌موكوڕییه كاره‌باییه‌كانی چاككران، هه‌ربۆیه پرۆسه‌ی گلدانه‌وه‌ی ئاو له 24ی نیسان ده‌ستیپێكرده‌وه.
ئه‌یكان ئه‌رده‌میر به‌ڕێوه‌به‌ری پێشكه‌وتوی پڕۆگرامی توركیا له دامه‌زراوه‌ی به‌رگری له دیموكراسییه‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی توركیا رایگه‌یاند: توركیا له سالچی رابردوه‌وه چه‌ندین جار ئاوی وه‌ك چه‌ك به‌كارهێناوه ئه‌ویش له‌ڕێی بڕینی سه‌رچاوه‌كانی ئاو بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی هه‌سه‌ده‌دان له باشوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
ئه‌یكان ئه‌رده‌میر ده‌ڵێت: "حكومه‌تی توركیا پێی وایه كه سه‌پاندنی كۆنترۆڵ و هه‌ژمون به‌سه‌ر ئاودا به‌تایبه‌ت كاریگه‌ر ده‌بێت له كاتێكدا ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌ندروستی خه‌ڵكی تێكداوه له ناوچه‌كه."
ئه‌رده‌میر ده‌ڵێت: به‌وپێیه‌ی كه تاڕاده‌یه‌ك گواستنه‌وه و گه‌یندن نیه له‌نێوان توركیا و ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی هه‌سه‌ده، ئه‌نقه‌ره پێی وایه كه سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌كانی كه گه‌یشتنیان به سه‌رچاوه‌ی ئاو قورسه له باشوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا نابێته هۆی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه بۆ توركیا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه كه "ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه ده‌كرێت هه‌ڵسه‌نگانێكی خراپ بێت نه‌ك به‌ته‌نها له‌ڕوی ته‌ندروستی و پزیشكییه‌وه، به‌ڵكو له‌ڕوی سیاسیشه‌وه. به له‌به‌رچاوگرتنی كاردانه‌وه و لێكه‌وته یاساییه نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌خلاقییه‌كان، به چه‌ككردنی ئاو ره‌نگه ببێته به‌رپرسیارێتییه‌كی دیاری دیپلۆماسی بۆ سه‌ر توركیا له‌كاتێكدا كه ئه‌و وڵاته هه‌وڵده‌دات دابڕانی به‌رچاوی خۆی تێپه‌ڕێنێت هه‌م له‌ڕوی ئیفلمی و هه‌م له‌ڕوی جیهانییه‌وه."
نوسینی: سیراون كاجۆ، ئیزێل ساهینكایه
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: فه‌لاح حه‌سه‌ن
سه‌رچاوه: (VOA)