10:38 - 01/05/2021
لە یه‌كی ئایاردا..ژیانی ملیارێک و ٢٥٠ ملیۆن كرێكار له‌مه‌ترسیدایه
رۆژی یه‌كی ئایاری هه‌موو ساڵێك رۆژی جیهانی كرێكارانه، له‌نزیكه‌ی هه‌شتا وڵاتی جیهان پشووی فه‌رمیه و زۆرینه‌ی بۆنه و چالاكی گروپ و كۆمه‌ڵه‌كانی بواری كرێكاران له‌م رۆژه‌دا ئه‌نجام ده‌درێن، بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی و چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان رابه‌رایه‌تی چالاكیه‌كان ده‌كه‌ن.
سه‌رهه‌ڵدانی رۆژی كرێكاران
رۆژی 21 ی نیسانی ساڵی 1856 كرێكارانی ئوسترالیا له‌پێناوی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی كاركردن بۆ هه‌شت كاتژمێر كۆبوونه‌وه، و له‌دوای ئه‌وه ساڵانه یادی ئه‌و كۆبوونه‌وه و گردبوونه‌وه‌یان ده‌كرده‌وه.
رووداوه‌كانی ئه‌مریكا
له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا هه‌وڵی كرێكاران بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی كاركردن و زیادكردنی كرێی كار به‌هێزتر بوو، رۆژی 1ی ئایاری ساڵی 1886 زیاتر له 340 هه‌زار كرێكار له ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستیان له‌كاره‌كانیان هه‌ڵگرت، ته‌نها له‌شاری شیكاگۆ زیاتر له 40 هه‌زار كرێكار وازیان هێنا به‌هۆیه‌وه پێكدادان له‌نێوان پۆلیس و كرێكاران له‌های ماركێت ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه 11كه‌س كوژران، كه حه‌وت كه‌سیان پۆلیس بوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سێك بۆمبێكی خسته ناو خۆپیشانده‌ره‌كانه‌وه، به‌هۆیه‌وه زۆرینه‌ی سه‌ركرده و رابه‌رانی كرێكاران ده‌ستگیركران، و چوار له‌و كه‌سانه سزای سێداره و ئه‌وانی تریش سزای زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
روداوی های ماركێت سنوره‌كانی ئه‌مریكای تێپه‌راند و له‌یه‌كه‌م كۆنگره‌ی سۆسیالیزمی جیهانی كه له شاری پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا له‌ساڵی 1890 به‌سترا بڕیاردرا، ساڵانه رۆژی 1ی ئایار یادی ڕوداوه‌كه‌ی های ماركێتی شیكاگۆ بكه‌نه‌وه و له‌كۆنگره‌ی دووه‌میشدا سۆسیالیزمی جیهانی یه‌كی ئایاری وه‌ك رۆژی كرێكارانی جیهانی ناساند.
له‌ساڵی 1904و له‌كۆنگره‌ی سۆسیالزمی جیهانی كه له‌شاری ئه‌مستردام به‌سترا، داواكرا كرێكاران له‌رۆژی یه‌كی ئایار كار نه‌كه‌ن، و ساڵی 1955 كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی رۆژی 1ی ئایاری وه‌ك رۆژی كرێكارانی جیهانی ناساند، و ساڵی 1958 كۆنگرێسی ئه‌مریكا یه‌كی ئایاری وه‌ك رۆژی وه‌فا بۆ ڕووداوه‌كه‌ی های ماركێت ناساند.
کۆرۆنا كاریگه‌ری له‌سه‌ر 81% كرێكارانی جیهان دروستده‌كات
ساڵیادی رۆژی كرێكارانی له‌كاتێكدایه پێشتر رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌وه ژیانی 1 ملیار و 250 ملیۆن كرێكار له‌مه‌ترسیدایه، لای خۆیه‌وه گای رایدر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌رئه‌نجامی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر چینی كرێكاران له جیهاندا دروست ده‌كات، ده‌شڵێت له‌هه‌ر پێنج كرێكار چواریان له‌و وڵاتانه نیشته‌جێن كه به‌ته‌واوه‌تی یان رێژه‌ی كه‌ره‌نتین كراون، و ڤایرۆسه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر 81% كرێكارانی جیهان دروست ده‌كات كه ژماره‌یان به 3،3 ملیار كه‌س مه‌زنده ده‌كرێت.
رێكخراوه‌كه هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه بێكار ده‌بن، زیاترده‌بێت له 25 ملیۆن كه‌س، له‌كاتێكدا پێشتر پێشبینی بێكاربوونی 25 ملیۆن كه‌سی كردبوو به‌هۆی كۆرۆناوه، ساڵی 2019 و پێش ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژماره‌ی بێكارانی جیهان به 190 ملیۆن كه‌س له‌لایه‌ن رێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تیه‌وه مه‌زنده‌كراوه.